Daily Archives: نیسان 3, 2022

سەرۆکی زانکۆ بڕوانامە دەبەخشێتە کۆمەڵێک قوتابی بەشداربوو لە پرۆگرامێکی نێودەوڵەتی

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 3ـی نیسانی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بروانامەی بەخشییە 79 قوتابی بەشدار لە پرۆگرامێک کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیمپریال ئینگلیش یوکەی ساڵی پار بۆ قوتابیانی زانکۆمان رێکیانخستبوو.

بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک بەڕێوبەری سەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایانی سەرپەرشتیار کە پێکهاتبوون لە د. سەلار عثمان، پ.ی.د. عبدالله عمر و مامۆستا ئاریان هەمزە مەراسیمەکە بەرێوەچوو و تیایدا بروانامە بەخشرایە قوتابیانی بەشدار لە پرۆگرامەکە کە ماوەی یەک ساڵی خایاندبوو لە رێکەوتی 1/3/2021 تاکو 1/3/2022 بەردەوام بوو.

قوتابیانی بەشداربوو لە هەرسێ کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، ئەندازیاری و تەندروستی هەولێر لەرێگەی ئەپلیکیشنەوە وانەکانیان پێدەگوترایەوە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک یەکەم زانکۆی حکومی لە کوردستان ئەو وانەیە پێشکەش بە قوتابیان دەکات، کە ئاستێکی  نێودەوڵەتی بەریتانیە و بروانامەکان لەلایەن (کۆلێژی ئیمپریاڵ ئینگلیش یوکەی)ـەوە نێردراوە بەشێوەی ئۆنلاین و باوەڕپێکراوە لە لایەن دەزگای ئۆف کواڵ Of Qual.