Daily Archives: ته‌مموز 28, 2021

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی یونسکۆ دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ـی تەمووزی ٢٠٢١ سەرۆکی زانکۆ پ.ی. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی یونسکۆ کرد بە سەرۆکایەتی تیم مایزن بەرێوبەری پرۆژەی یونسکۆ بۆ پەرەپێدانی خوێندنی تەکنیکی، پیشەیی و راهێنانی پیشەیی لە عێراق

(TVET-2).

لە کۆبوونەوەیەکدا شاندی میوان ئامانجی بەشی دووەمی پرۆژەی یونسکۆیان بۆ زانکۆمان روونکردەوە کە بریتیە لە پەرەپێدانی پرۆگرام  و سیستەمی خوێندن و ئەنجامی فێربوون

(Learning Outcome)

، لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەشدا زانکۆمان سوومەند دەبێت وەک نمونەش لە بەشی تەکنەلۆیای زانیاری و گەیاندن لە کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر دەست بەکاردەبن.

شیاوی باسە بۆ ماوەی چوار ساڵ وردەکاری جێبەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنا بۆ بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن بەرێوەدەبەن و هەروەها خولی راهێنان بۆ ستافی بەشەکە دەکەنەوە بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی پرۆژەکە.