رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 7ـی تەموزی 2021 لە چالاکییەکی مرۆییدا قوتابیانی بەشی ئافرەتان و لەدایکبوون سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلیان لە هەولێر کرد.
قوتابیانی بەشی ناوبراو بەمەبەستی دڵخۆشکردن و بەرزکردنەوەی ورەی منداڵانی نەخۆشی شێرپەنجە، چەند دیاری و یارییەکیان پێ بەخشین. کە ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشی و لەبیرکردنی کەمێک لە ئازارەکانیان.