رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی 15ـی تەموزی 2021 بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە مامۆستایان و قوتابیان و بەشداربووانی دووەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیان.
سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و دڵخۆشی خۆی بە سەرکەوتنی کۆنفرانسەکە دەربڕی و هەروەها سوپاسی لێژنەکانی باڵا و ئامادەکاری کرد و پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیاری کەرتەپسپۆڕیەکان و مامۆستایان و قوتابیانی بەشدار بوو کرد، هیوای خواست پرۆژەکان بتوانن خزمەتی کوردستان بکەن، لەلای خۆیەوە د. کاوە شێروانی پاڵپشتی تەواوی سەرۆکایەتی زانکۆی دەربڕی بۆ مامۆستایان و قوتابیان بەمەبەستی هاوکاری کردنیان بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستییان.
پاشان خەڵاتی رێزلێنان بەسەر سەرپەرشتیاری کەرتە پسپۆڕییەکان و مامۆستایان و قوتابیان و بەشداربووانی کۆنفرانسەکە دابەش کرا.
دواتر بەجیا لە دیدارێکدا خەڵاتی بەشداربوونی کۆنفرانس بەخشرایە نێچیرڤان حسین کەلاری سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان.