بەشە پزیشکییەکانی زانکۆی پۆلیتکنیکی هەولێر لە سەنتەری شاری هەولێر پشکنین بۆ هاونیشتمانیان ئەنجام دەدەن

بەمەبەستی هاوکاری کردنی کۆمەڵگە و لە چوارچێوەی چالاکی بەشە زانستییە پزیشکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 24ـی حوزەیرانی 2021 بەشی شیکاری نەخۆشیەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر لە سەنتەری شاری هەولێر چەند پشنینێکی خۆڕاییان بۆ هاونیشتمانیان ئەنجام دا.

چالاکییەکە بە سەرپەرشتی ستاف و قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوەچوو و چەند جۆرێکی پشکنینیان بۆ هاونیشتمانیان ئەنجام دا.

شیاوی باسە ئەم جۆرە چالاکییانە ساڵانە بەبەردەوامی لەلایەن کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکییەکانی سەر بەزانکۆمان ئەنجام دەدرێت وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی.

pshknin xorayy bazar1
pshknin xorayy bazar2
pshknin xorayy bazar3
pshknin xorayy bazar6
pshknin xorayy bazar7
pshknin xorayy bazar5
pshknin xorayy bazar4
pshknin xorayy bazar8