سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی زانکۆکان ئای یو سی دەکات

رۆژی دووشەممە رێککەوتی 1ـی شوباتی 2020 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی زانکۆکان ئای یو سی پ.د. ئۆرهان حیکەمت ئازیزئۆغڵو کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەک لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، زانستی و قوتابیان هەروەها بەرێوبەرانی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، زانستی و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن ئامادەیبوون، د. کاوە کە هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی ئەکادیمییە لە ئەنجومەنی  نێودەوڵەتی زانکۆکان، بەخێرهاتنی د. ئۆرهانی کرد و لە دیدارەکەدا باس بەرەو پێش بردنی پەیوەندییەکان و ئەنجامدانی کاری هاوبەش کرا لە نێوان ئەو زانکۆیانەی کە ئەندامن لە ئەنجومەنەکە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیستەمی بۆلۆنا پرۆسێسی لە وێبسایتەکەی کاراکرد

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەمەرسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرەکان و مامۆستایان و سەپەرشتیاران و لێژنەکانی جێبەکردنی سیستەمی ئۆنڵاینی ( ئی سی تی ئێس)ی بۆلۆنا پرۆسس بەفەرمی لە سەر وێب سایتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کاراکرا و بەفەرمی ناسێندرا “.

لەسەرەتایی مەراسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پرۆفیسۆری یاریدەدەر، دكتۆر كاوە شێروانی، لە وتەیەکدا بۆ ئامادەبوان کە پێکهاتبوون لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، راگرەکان و سەرۆك بەشەکان و بەرپرسانی یەكەی زانستی و بەڕێوبەرانی سیستەمی (ئی سی تی ئێس ) و ئایتی و بەڕێوەبەرانی سەرۆکایەتی و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانكۆ و کۆلێژ و پەیمانگاكان، وتی”.سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی لێژنەی دروستکردنی سیستەمەکەی دەکەین کە ماندووبوون وهەوڵی زۆریاندا، تا سیستەمەکەیان خستەکار و جێگای دەستخۆشیە”.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وتیشی:’ من ئەوە بە سیستەمێکی خۆماڵ دەناسێنم ،  چونکە لەلایەن ستافی ئایتی زانکۆکەمان دیزاین و نەخشەسازی وئامادەکاری و رێکخستنی بۆکراوە و  دروست کراوە، ئەم سیستەمەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، چونکە خزمەت و ئاسانکاریەكی زۆر دەکات بۆ مامۆستایان و قوتابیان و کاروبارەکانی زانکۆکەمان”.

هەروەها سەرۆکی زانکۆ وتیشی:’ سیستەمی بۆڵۆنا پڕۆسێس زۆرگرنگە بەتایبەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی وئەکادیمی و زانکۆکەمان ، بە پێشخستن و بەئەلکترۆنی کردنی سەرجەم  کاروبارەکان وەک بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و هەگبەی مامۆستا و وانەی قوتابیان و نمرەکانیان تاوەکو بە شێوەیەکی روون و ئاسان بۆ قوتابیان رابگەیەندرێ کە ئەوەش کاریگەری هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی رێزبەندی زانکۆمان لەسەر ئاستی ناوەخۆ و نێودەوڵەتیدا.

هەر لە مەراسیمەکەدا،مامۆستا نیهاد بەرێوەبەری تەکنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن و سەرۆکی لێژنەی دروست کردنی داتابەیسی سیستەمی (ئی سی تی ئیس)ی بۆلۆنا پرۆسس لە سەرۆكایەتی زانكۆ لەبارەی سیستمەکە و کارەکانیان وتی:” سوودەکان وگرینگی ئەم داتابەیسە زۆرن، چونکە بە جێبەجێ کردنی بۆڵۆنا پرۆسێس،ئاسانکاری زۆر دەکرێت بۆ بەشەکانی میلاکات، تۆمار، بەشەکان، مامۆستایان و قوتابیان تا بتوانن بە ئاسانترین شێوە و کەمترین کات کارەکانی خۆیان لەسەر ئەم سیستەمە ئەنجام بدەن”.

هەروەها مامۆستا نیهاد باسی لەوەکرد کە،سیستەمەکە زۆر گرنگی بەشەفافیەت دەدات بەتایبەت لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان بۆ نموونە ئەم سیستەمە مامۆستا پابەند دەکات لە سەرەتای وەرزی خوێندن ( وۆرکلۆد) بۆ قوتابیانی دابنێت و نمرەکانیش بە پێی ئەم (وۆرکلۆد)ـە دابەش دەکرێت، کە لەسەرەتای وەرز لەلایەن قوتابیان وە دەبینرێت و دەزانرێت کە مامۆستاکەی بۆ ئەم وەرزەی بەرنامە و پلان و سیستەمی خوێندن و سەرچاوەکانی چین، هەروەها قوتابیان رۆژانە نمرەکانیان دەبینن”.

هەروەها مامۆستا نیهاد وتیشی:’ بەگشتی بەشەکانی سیستەمەکە گرنگی زۆری هەیە بۆ پێشخستنی خوێندن و کوالێتی شەفافیەت و ئاسانکاری و خۆشحاڵین بەوەی توانیمان ئەو سیستەمە جێبەجێبکەین و سوپاسی سەرۆکی زانکۆش دەکەین کە هەموو هاوکارییەکی کردین”.

دواتر لە كۆتایی مەراسیمەکەدا،  بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەر٣٢ ئەندام لە لێژنەی دروست كردنی سیستەمەکە لە سەرۆکایەتی زانکۆ و گشت کۆلێژ و پەیمانگاکان دابەشکرا و هەروەها خەڵاتی رێزلێنانییش بەو قوتابیانە بەخشرا کە بەهرەمەندی شارەزان لەبواری ئایتی لە ماوەی ساڵی رابردوودا کۆلێژ و پەیمانگەكان خزمەتیان بەبواری ئایتی كردووە .

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرکەوتنێکی نوێی تۆمارکرد و بووە نۆیەم زانکۆ لەسەر ئاستی کوردستان

دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵسەنگاندنی زانکۆکانی کوردستان لەلایەن گۆگڵ سکۆلەر پڕۆفایل کە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ راگەیاندرا لە ڤێرژنی٩ پۆینت ١ بۆ سایتیەشنی زانکۆکانی جیهان لەژێر ناوی (توپ گۆگڵ سکۆلەر پرۆفایلز) زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە نۆیەمین زانکۆ لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتیەکانی هەرێمی کوردستان، هاوکات پلەی یەکەمیشی لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.

رێزبەندییەکە فەرمیە و ئینتەرناشناڵە، دانپێندراوە لەسەر ئاستی جیهان و هەر زانکۆیەک سایتەیشنی لە 1000 کەمتر بێت ناوی ناچێتە لیستەکەوە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ئەمساڵ پلەی هەزار و ٧١٣ بەدەستهێناوە، بەهۆیەوە پێش زۆربەی ئەو زانکۆیانە کەوتووە کە لە ساڵانی رابردوو لە پێش زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بوون.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ریزبەندیەکەدا نۆیەمە لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و ئەهلیەکانی هەرێم، هاوکات لە پلەی شەشەمە لەسەر ئاستی زانکۆ حکومیەکان و یەکەمە لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ زانکۆ بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیووە و گەیشتوەتە ئاستێکی باڵای زانستی و ئەکادیمی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان.

ساڵ بەساڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر پێشدەکەوێت، سەبارەت بەم پێشوەچوونە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەڵێت: ”ئێمە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بەهەموو توانامانەوە بە یەك تیم كار بۆپێشخستنی زانكۆ دەكەین لە رووی ئەکادیمیەوە بە ئامانجی پێگەیاندنی كادری بەتوانا لەگشت ئەو پسپۆریانەی لە زانكۆماندا هەن”.

سەرۆکی زانکۆ وتیشی: ” پیرۆزبایی لە خۆم و تەواوی ستافی زانكۆ و قوتابیان دەكەم، ئەم ئەنجامە بە هەوڵ و ماندووبوونی تەواوی مامۆستا و فەرمانبەران هاتۆتەدی و دەست خۆشییان لێدەكەم، جێگای دڵخۆشییە گەیستووین بەم ئاستە و هیوادارین بۆ ساڵانی داهاتوو بتوانین زیاتر بەرەوپێش بچین و بەهەوڵی هەموومان زانکۆمان بگەیەنینە لوتکە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە 9ـی کانونی دووەمی 2019 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ مه‌راسیمێكدا ، ریزبەندی نیشتمانی زانکۆ حکومی و تایبەتیەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا و تیایدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد و لە گروپی (دی) گەیشت بە گرووپی (سی) لە گرووپەش پلەی سێیەمی گرتووە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە

دوابەدوای تاقیکردنەوەی رێکەوتی ۱۸/۱/۲٠۲٠، دوای راستاندنی پەڕاوەکان لەلایەن لێژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی، ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەم شێوەیە بوو.

ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی