سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هۆڵەکانی تاقی کردنەوەی توانستی زانستی بەسەردەکەنەوە

ئەمرۆ دووشەممە رێککەوتی 10ـی شوباتی 2020 کاژێر 11ـی پێش نیوەرۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی تایبەت بە خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵا، ماستەرو دکتۆرا بە بەشداری 269 فێرخواز دەستی پێکرد.
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکان سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. نجدەت صبری ئاکرەیی سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستیان لە هەرسێ کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ، کارگێری و تەندروستی هەولێریان کرد.

ئاگاداریەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا

ئاگاداری گشت پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا- ماستەر – دکتۆرا) لە هەرسێ کۆلێژی تەکنیکی (ئەندازیاری، کارگێری و تەندروستی) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەینەوە کە ڕۆژی دووشەممە رێککەوتی 2020/2/10 کاتژمێر (11)ـی پێش نیوەڕۆ لە شوێنی دیاریکراو لە کۆلێژەکانیان ئامادە بن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بەم شێوەیەی خوارەوە:

کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر:
هۆڵی کتێبخانه‌ی کۆلیژی تەکنیکی ئه‌ندازیاری

کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر:
M3 و M4 هۆڵەکانی 

کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر:
لە هۆڵەکانی ژمارە 1 و 2

تێبینی:
١ . وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوە تەنها بە قەڵەم جافی رەنگی (شین) دەبێت.
٢ . رێگەنادرێت بە بەکارهێنان و بردنەژوورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و تەکنەلۆژیا وەکو : مۆبایل و کاتژمێری زیرەک …هتد
٣ . نابێت پێشکەشکار (ئامێری ژمێرەر- حاسیبە) لەگەڵ خۆی بباتە نێوهۆڵی تاقیکردنەوە، بەڵکو ئەگەر پێویستی کرد لە لایەن زانکۆوە دابین دەکرێت.

٤ . پێویستە هەر پێشکەشکارێک ناسنامەیەکی فەرمی لەگەڵ خۆش بهێنێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
هاوپێچ وێنەیەک لە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە 3343 لە 6/2/2020

شاندی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کۆرسێکی نێودەوڵەتی دەکات

بە مەبەستی پەرەپێدان و بەهێزكردنی پرۆگرامی ئەكادیمی بۆ ڕاهێنەران و بەرزكردنەوەی توانای  سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆ حكومییەكان شاندێکی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کۆرسێکی یەک هەفتەیی لە وڵاتی بەریتانیا دەکەن.

کۆرسەکە بە مەبەستی پەرەپێدان و بەهێزكردنی پرۆگرامی ئەكادیمی بۆ ڕاهێنەران و بەرزكردنەوەی توانای سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆ حكومییەكان، ماوەی هەفتەیەک لە شاری لەندنی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
لەسەر بانگهێشتی فەرمی كۆلێجی

Waltham International College in London, the UK

و بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆرسێكی تایبەت بە پەرەپێدان و بەهێزكردنی توانستی سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆ حكومییەكان كۆرسێكی تایبەت بەو بوارە ڕێكخرا كە لە 1 ی شوبات 2020 دەستی پێكردوەو بڕیارە تا 8 ی شوباتی 2020 بەردەوام بێت.

لەو بارەیەوە بەرێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر د. سامان دزەیی بە سایتی زانکۆی راگەیاند: ئەو کۆرسە بۆ پەرەپێدانی شێوازی وانە وتنەوەو ڕێگاكانی هەڵسەنگاندنی قوتابیان و تەكنیكی پێویست لەناو پۆلی نمونەییدا پەیڕەو بكرێت.

هەروەها وتیشی: کۆرسەکە لە لایەن مامۆستایانی پسپۆر لە بواری سەنتەرەكانی زمان، نوێترین تەكنیكی سەردەم بەكاردەهێنن بۆ تازەكردنەوەی ئەو وانە و پرۆگرامانەی كە دەخوێندرێن لە سەنتەرە حكومییەكاندا.

ئەم جۆرە هەوڵانە بەئاراستەی خزمەتكردنی قوتابیانە بەتایبەتی كاندیدانی خوێندنی باڵا و ئەوانەی دەیانەوێت نازناوی زانستی خۆیان بەرزبكەنەوە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەکادیمیای ئەوروپی لە ئیتاڵیا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

رۆژی ٥ـی شوباتی ٢٠٢٠ لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و نوێنەری ئەکادیمیای ئەوروپی بۆ توێژینەوە لە ئیتاڵیا د. ستێفان شنایدەباوەر یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد.


یاداشتەکە هەنگاوێکی گەورەی زانستییە بۆ زیاتر بەنێودەوڵەتی بوونی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ناساندنی بە دونیای دەرەوە و زیاتر سوودمەندبوونی توێژەران و قوتابیانی زانکۆ واژووکراوە ، کە خۆی لەم ئامانجانەدا دەبینێتەوە رەخساندنی هەلی ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و دابینکردنی پۆست دکتۆرا بۆ ستافی ئەکادیمی، هەروەها مەشق پێکردنی قوتابیانی خوێندنی باڵا لە بوارە جیایاکاندا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان.


یەکێکی دیکە لە ئامانجە گرنگەکانی ئەم یاداشتنامەیە پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵی هاوبەشە بۆ یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی دارایی بۆ سێکتەرە جیاجیاکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، هەر بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە شاندێکی زانکۆمان داهاتوودا سەردانی ئەکادیمیاکە بکات بۆ زیاتر تاووتوێ کردنی ناوەرۆکی یاداستی لێکتێگەیشتنەکە.