رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی 17ـی دیسەمبەری 2020 لە سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوراتی ناوەڕاست کۆبوونەوەیەکی فراوان بەرێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی فورات پ.د. مظفر صادق الزهيري بەرێوەچوو، و تیایدا بە شێوەیەکی ورد گفتوگۆ دەربارەی خاڵەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو زانکۆ کرا و دواتر پەسەند کرا.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نێوان ئەنجوومەنی هەردوو زانکۆ، یاداشتەکە لە لایەن یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی فورات پ.د. مظفر صادق الزهيري یەوە واژوو کرا.
یاداشتەکە بوارەکانی کارگێری و زانستی لەخۆ دەگرێت، وەک ئاڵوگۆر و پەرەپێدانی تواناکانی ستافی ئەکادیمی هەردوو زانکۆ و قوتابیانیان، کە مەبەست لێی سوود وەرگرتنە لە ئەزموونی هەردوولا بۆ بەرەو پێشچوونی ئاستی زانستی مامۆستایان و قوتابیان لە هەردوو زانکۆکە.








