Monthly Archives: ئه‌یلول 2020

سەنتەری زمان ناو نووسین بۆ خولەکانی زمانی ئینگلیزی رادەگەیەنێت

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ناونوسین بۆ خولەکانی فێرکاری رادەگەیەنێت بەم شێوەیەی خوارەوە :
١- ناونوسین بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت بە فۆرمێکی تایبەت دەبێت کە لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
٢- بۆ ئەو بەڕێزانەی کە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان ئەنجامداوە لە ٢٠٢٠/١/١٨ ، ڕیزبەندی بەشداربوون بەم شێوەیە دەبێت:
-خوازیارانی نازناوی زانستی پاشان
-وەرگیراوان لە خوێندنی باڵا (ماستەر/ دکتۆرا) پاشان
-ئەوانەی خۆ ئامادە دەکەن بۆ خوێندنی باڵا
٣-لیستی ئەو بەڕێزانەی کە تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتیان هەیە و لە لیستی چاوەڕوانی سەنتەرەکان ناوی خۆیان تۆمار کردووە بەپێی هەمان ڕیزبەندی خاڵی دوو چانسی بەشداریکردنیان دەبێت.
٤- ئەو بەڕێزانەی کە گفتوگۆی ماستەرنامە یان تێزی دکتۆرایان کردووە و سەرجەم پێداویستیەکانی بڕوانامەیان تەواوکردووە جگە لە زمانی ئینگلیزی، تکایە سەردانی سەنتەرەکان بکەن بە مەبەستی ناونوسین و وەرگرتنی ڕێنمایی پێویست. تێبینی: بەشداربووانی خولەکانی تەواوکاری پێویستە سەردانی سەنتەرەکانی زمان بکەن بە مەبەستی خۆ تۆمارکردن بۆ ئەو ئاستانەی کە ماویانە.

بۆ خۆتۆمار کردنی ئۆنلاین کلیک لێــــــــــرە بکەن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی وەرگیراوانی خولی دووەمی راهینانی پێداگۆجی ۲۰۲۰-۲۰۲۱ رادەگەیەنێت

س

سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی وەرگیراوانی خولی دووەمی راهێنانی پێداگۆجی رادەگەرەنێت بەم شێوەیەی خوارەوە :

ناوەکان:

سیروان احمد رشید 1
ئاکار عبدالمجید غفور 2
کارزان تانج یابە 3
سالم یاسین حسیب 4
عدنان حمدامین یونس 5
تریسکە ضیاء الدین کامل 6
جێگر محمد مصطفا 8
نازە غنى پیر خضر 9
هۆزان هیمداد مجید 10
بڵند احمد عمر 11
دیار ناضم حسن 12
زهراء سمکو قرەنى 13
میلاد ملکو نوح 14
بریار سعدى امام حوێز 15
ژالە فاروق حمدامین 16
الند سربست عبدالله 17
گەشاو على فرج 18
ژەنین عارف رشدى 19
هێمن سلیمان على 20
مستەفا فەتحى محمد على 21
سارا ئازاد فواد عارف 22
صمد عثمان قادر 23
نوزاد فیضى جمیل 24
صلاح الدین سعید خضر 25
کۆرازؤن طالب عبدالله 26
ژاکاو حسێن احمد 27
هیوا فواد على 28
رێمان صباح مینە 29
لێزان محمد یوسف 30
محسن سلیمان سعید 31
شکار لطیف عبدالرحمن 32
صالح مقداد طاهر 33
احمد نضمى حمە صالح 34
گۆران ئازاد یونس صالح 35
سیڤەر عەزیز بایز 36
سەنار سەردار سامى 37
هەوراز فارس سعدى 38
شاخەوان سلام محمد سعید 39
خەدیجە عبدالسلام طە 40
تافگە حەسەن حەمە صالح 41
هەورین حسن احمد 42

پێویستە وەرگیراوان ئەم رێکارانە جێ بەجێ بکەن:

1. سەردانی هۆبەی سندوقی داهات لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلی تەكنیكی هەولێربكەن بە مەبەستی دانی برە پارەی كرێی خوێندن (دەكرێت بە دوو قیست بدرێت) لە رۆژی دوو شە ممە ۲٨ـی ئەیلولی ۲۰۲۰ تاكو رۆژی چوار شەممە ۳۰ـی ئەیلولی ۲۰۲۰.
2. كۆپیەك لە پسووڵەی پارەدان بدرێت بە سەنتەری راهێنانی پیداگۆجی.
3. هەریەكێك پابەند نەبێت بە خاڵی یەكەم ئەوا مافی بەشدار بوونی لە خوولەكە نابێت.

زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر ناوی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکان لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان رادەگەینێت

رۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی 24/9/2020 سەرۆکایەتی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی بەش لە کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکانی دەوامی بەیانیان و ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 راگەیاند بەم شێوەیەی خوارەوە.

لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی دەوامی بەیانیان:

لیستی (3) یەکەمەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێرى هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی سۆران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات

لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی دەوامی ئێواران:

لیستی (3) یەکەمەکانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێرى هەولێر – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی سۆران – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە – ئێواران

لیستی (3) یەکەمەکانی پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە – ئێواران

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڕوانامەی ڕێزلێنان دەبەخشێتە بەشداربووانی خولی خوێندنی ئەلیکترۆنی

رۆژی سێ شەممە رێککەوتی 22ـی ئەیلولی 2020 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە تیمی بەشداربوو لە خولی (خوێندنی ئەلیکترۆنی) کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان و عێراق بە هاریکاری لەگەڵ ڕێکخراوی ئایرێکس ی ئەمریکی بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن هەروەها باسی لە گرنگی خولەکە کرد وتی پێویستە خۆمان بگونجێنین لەگەڵ بارودۆخەکە و پرۆسەی خوێندن دوا نەکەوێت .

خولەکە لەژێر ناونیشانی ((پرۆگرامی ڕاهێنانی هونەری و ئامادەکردنی ستافی ئەکادیمی بۆ خوێندنی ئەلەکترۆنی)) بەرێوەچوو تیمی بەشداربوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێکهاتبوون لە 10 ئادمین لە بەشە جیا جیاکانی کۆلێژو پەیمانگەکان کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆراو ماستەرو بەکەلۆریۆسن لە بوارەکانی کۆمپیوتەر و سستەمی زانیاری، تاکو لە دوای تەواوکردنی خولەکە زۆرترین ستافی ئەکادیمی سوودمەند ببن لەو چالاکی و ڕاهێنانەی کە ئەدمینەکان پەیڕەوی بوون و ئەنجامیان داوە لە ماوەی خولەکە.

کۆی گشتی بەشداربووانی خولەکە (885) ستافی ئەکادیمی پێکهاتبوو لە زانکۆ حکومی و ئەهلییە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، کە پێکهاتبوو لە پرۆگرامێکی پوخت دەربارەی خوێندنی ئەلەکترۆنی کە لە 3 یەکەی سەرەکی پێکهاتبوو هەر یەکەیەک 3 وانەی لەخۆ دەگرت, هەر هەفتەیەک 2 وانە ئەخوێندران هەر وانەیەک 2 کاتژمێری دەخایاند بێجگە لە چەندین کۆبوونەوە لە دوای وانەکان بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکانی بەژداربووان.