Daily Archives: ئه‌یلول 20, 2020

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێبناری هەفتانە رادەگەیەنێت EPU Webinar

لەژێر چاودێری و راسپاردەی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، بەڕێوبەرایەتی چالاکییە دەرەکییەکان هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک وێبنار EPU Webinar.

بابەتەکانی وێبنار بەشێوەیەکی گشتی لە بوارەکانی زانستی و ئابووری و تەندروستی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبن، بۆ ئەم مەبەستە هەموو رۆژانی سێ شەممەیەک وێبنارێک بۆ کەسێکی دیار رێکدەخرێت بەپێی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و جیهان، کە تیایدا میوانی هەفتە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بابەتەکەی پێشکەش دەکات و ۱٥ خولەکیش بۆ پرسیار و را و سەرنجی بەشداربووانی وێبنارەکە تەرخان دەکرێت.

یەکەمین وێبنار لەلایەن بەڕێز د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشکەش دەکرێت لەژێر ناونیشانی ((هەرێمی کوردستان دوای قۆناغی کۆرۆنا دەرفەت و ئاڵنگارییەکان)) لە رۆژی ۲۲ـی ئەیلولی ۲۰۲۰ کاژێر ٥:۰۰ـی ئێوارە.

بۆ خۆ تۆمار کردن سەردانی ئەم لــیـــنـــکە بکەن.

تێبینیەکی گرنگ: ٦ کاژێر پێش دەستپێکی وێبنار لینکی بەشداربوون لە وێبنار بۆ ئیمەیڵەکانتان دەنێردرێت.