Monthly Archives: ئایار 2020

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبرد

ئەمڕۆ سێ شەممە رێککەوتی ۱۹ـی ئایاری ۲۰۲۰ ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی و ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوەی ژمارە ۱۳ـی ئاسایی خۆی بەڕێوەبرد.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ بەخێرھاتن و دەستخۆشی لە ئەندامانی ئەنجومەن کرد کە لەماوەی کەرەنتینە بە شێوەی ئۆنڵاین کارەکانیان بەرێوەبرد، لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی چەند پرسێک کرا و چەند راسپاردە و بڕیارێکی پەسەند کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:

۱. دانانی ساڵنامەی تەواوکاری ئەمساڵی خوێندن ئەگەر بارودۆخەکە ئاسایی بووەوە.

۲. تاوتوێی رێنماییەکانی وەزارەت سەبارەت بە پڕکردنەوەی کۆرسیەکانی خوێندنی باڵا کرا.

۳. بەردەوامی خوێندنی ئەلیکترۆنی تاکو کۆتایی مانگی ئایار.

٤. ھەڵسەنگاندنی بەرێوەچوونی خوێندنی ئەلیکترۆنی

پرۆسەی خاوێن کردنەوەی سەرۆکایەتی زانکۆ بەرێوەچوو

ئەمرۆ ۱۱ـی ئایاری ۲۰۲۰ دوای دوومانگ لە مانەوە لەماڵەوە دەوامی ئاسایی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک زۆربەی دامودەزگاکانی دیکەی حکومەتی هەرێم بە جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکان دەستی پێکردەوە.

لە هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوەدا بەبەشداری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەڕێوبەر و ژینگەپارێزانی سەرۆکایەتی زانکۆ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستکرا بەخاوێنکردنەوە و رێکخستنەوەی باخچەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، کە بەهۆی دەوام نەکردنەوە پێویستیان بە خاوێنکردنەوە هەبوو.

ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئامێرێکی خاوێنکەرەوە (تەعقیم) کردن بۆ شوێنە گشتییەکان دروستدەکەن

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و راگری پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر د. بۆتان مجید احمد، پرۆژەی ئامێری خاوێنکەرەوە (تەعقیم) کردن بۆ شوێنەگشتیی و مۆڵەکان لە پەیمانگەی ناوبراو کرایەوە.

ئامێرەکە لە لایەن ژمارەیەک مامۆستای پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستا هەڤاڵ احمد عبدالرحمن دروستکراوە، کە پێکهاتووە لە ژوورێکی بچووک و عەمبارێک کە گیراوەی خاوێنکەرەوەکەی تێدەکرێت و ژمارەیەک ئاوپرژێن بەمەبەستی پرژاندنی گیراوەی خاوێنکەرەوە.

لەم بارەیەوە سەرپەرشتیاری پرۆژەکە تایبەت بە سایتی زانکۆ ووتی :” ئەم ئامێرە مۆدێلێکە و دەتوانین بەپێی ویستی ئەو شوێنانە گۆڕانکاری تێدابکەین کە دەیانەوێ ئامێرەکە بکڕن”.
هەروەها دەربارەی تێچووی ئامێرەکە مامۆستا هەڤاڵ ووتی: نرخی یەک ئامێر شەش سەد دۆلارە، بەڵام ئەگەر کڕیار داوای زیاتر بکات نرخەکەی کەمتر دەبێتەوە.