Monthly Archives: حوزه‌یران 2020

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک باشترین هەڵسەنگێنەر لە گۆڤارێکی جیهانی دیاری کرا

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەپێی ویبسایتی پەبلەن بە باشترین هەڵسەنگینەری زانستی بۆ گۆڤاری

Heat and Mass Transfer

دیاری کرا، کە لە کلارڤیت ئەنالیتکس و سکۆپاس اندیکس کراوە و خاوەنی ایمپاکت فاکتەری 1.5

شیاوی باسە د. احمد محمد ادهم مامۆستا لە کولێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر ساڵی ڕابردوو لەسەر ئاستی گشت کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لەڕووی توێژینەوە و هەگبەی مامۆستایانەوە لە ئێستادا وەک باشترین هەڵسەنگێنەر لە لایەن سایتی (پەبلەنەوە) دیاری کراوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن.

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک خەڵاتی رێزلێنانی لە وڵاتی چین پێبەخشرا

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک بڕوانامە و خەڵاتی رێزلێنانی وەک یەکێک لە قوتابییە نایابەکان لەسەر ئاستی زانکۆکەی لە وڵاتی چین بەدەست بێنی و خەڵاتێکی دارایی شایستە وەربگرێ لەلایەن ڕێکخراوی

CSC China scholarship council

مامۆستا (ڕوشن عثمان علی) مامۆستای بەشی کارپێکردن و کۆنتڕۆڵ لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە و هەڵگری نازناوی زانستی مامۆستایە و لە ئێستا دا قوتابی دکتۆرایە لە وڵاتی چین توانی بۆ ساڵی خوێندنی 2019 بۆ جاری دووەم (چونکە ساڵی 2018 هەمان ئاستی تۆمار کرد و هەمان شەهادەو خەڵاتی پێدرا) پلەی یەکێک لە قوتابییە نایابەکان لەسەر ئاستی زانکۆکەی بەدەست بێنی وە بڕوانامە و خەڵاتێکی دارایی شایستە وەربگرێ لەلایەن ڕێکخراوی

 CSC China scholarship council

پێدانی ئەو بڕوانامەو خەڵاتە چەند پێوەرێکی هەیە وەک لایەنی ئەکادیمی ،چالاک جۆراو جۆر، ڕێزگرتن لەیاساو ڕێنمایەیەکان چین و زانکۆکە، وە ساڵانە چەندین قوتابی لەسەر ئاستی زانکۆکانی چین هەڵدەبژێردرێن و خەڵات دەکرین.

مامۆستا رەوشەن نوێنەری فەرمی زانکۆی پۆلیتکنیکی هەولێرە کە لە ساڵی ۲۰۱٦ یەکێک بووە لەکاندیدە سەرکەتووەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی دکتۆرا بە زەمالە لەوڵاتی چین. وە بۆساڵی 2019 بروانامەی ڕێزلێنانی پێبەخشرا لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک یەکێک لەمامۆستا چالاکەکان هەڵبژێردرا کە دەورێکی کارای هەبوو لە پێشخستنی ئاستی زانکۆ بە بڵاوکردنەوە کۆمەڵێک توێژینەوەی زانستی ئاست بەرز کە لەهەموویان ئاماژە بەناوی زانکۆ و پەیمانگای تەکنیکی کۆیە کردبوو.