شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێڕ رێکەوتی 12/6/2019 سەردانی باره‌گای رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیان کرد و كۆبونه‌وه‌كیان ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی به‌شی پەلی ده‌ستكرد لە كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێر.
شاندی زانکۆ کە پێکهاتبوو لە ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێر پ.ی. م ئومێد ارشد حوێزی، و مامۆستا مهدی قادر، لەگەڵ نوێنه‌ری رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵەتی و نوینه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا‌و ته‌ندروستی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌گای رێكخراوی ناوبراو كۆبوونه‌وه ،کە تیایدا بڕیار درا به‌كردنه‌وه‌ی به‌شێكی نوێی پزیشكی به‌ناوی (په‌لی ده‌ستكرد) لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر، قوتابیان و خوێندكاران ده‌توانن درێژه به خوێندن بده‌ن له‌م به‌شه ،كورسی ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌رچووی په‌یمانگه پزیشكیه‌كانن .
م. ئومێد دەربارەی کردنەوەی بەشەکە گووتی “ئەم بەشە گرنگیەکی زۆری هەیە لەبەر ئەوەی یەکەم جارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێتەوە هەر لەبەر ئەوەشە کە قوتابیانی گشت پارێزگاكان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و شاره‌زایی به‌شێوه‌ی پراكتیكی و تیۆری له‌سه‌ر ئه‌م زانسته به‌ده‌ست بێنن .
كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هەولێر له دووبه‌شی زانستی پێك هاتووه و به ناوی (شیكاری نه‌خۆشی ، چاره‌سه‌ری سروشتی) ئه‌م ساڵ خولی دووه‌می ده‌رچووانی پێشكه‌ش به كوردستان ده‌كات .