راوندی دووه‌می كۆرسی پێداگۆچی ده‌ستیپێكردوو ٢٠ بیست مامۆستای زانكۆ له چوارده زانكۆی هه‌رێمی كوردستان له كۆرسه‌كه به‌شدارن
له رێكه‌وتی ١٢\٥\٢٠١٩ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌ی وڵاتی فینله‌ند كرد مه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆرسی پێداگۆچی. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر وه‌ك یه‌كێك له چوارده زانكۆكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری پرۆسه‌ی ریفۆرمی پێداگۆچی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، م. علی عبدالله ساڵح- به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌گشتیه‌كان له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی راوندی دووه‌مه، له لێدوانێكی بۆ به‌شی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ
وتی: ‘’كۆرسی پێداگۆچی له ئاستێكی به‌رزدایه، سه‌ره‌تا له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له رێگه‌ی ئۆنلاین به‌شداریمان كرد، وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه له زانكۆی هامك- له فینله‌ند به‌رده‌وام ده‌بین، دواتر له كوردستان تاكو كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ و سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٠ كار له‌سه‌ر پرۆجێكتهكانی نێو كۆرسه‌كه ده‌كه‌ین، واته كۆی گشتی كۆرسه‌كه نزیكه‌ی شه‌ش مانگه’’.
ده‌رباره‌ی ده‌ره‌نجامی كۆرسه‌كه وتی: ‘’له‌رێگه‌ی ئه‌م كۆرسه‌وه، ئه‌زموونی وڵاتی فینله‌ند له توانستی وانه‌گوتنه‌وه ده‌گوازینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌م ئه‌زموونه نوێیه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی وانه‌گووتنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌یه‌كی نوێی لێ به‌رهه‌م دێنین، كه ده‌بێته پرۆسه‌ی ریفۆرمی پێداگۆچی. راوندی یه‌كه‌م كه پێش ئێمه له‌م كۆرسه به‌شداربوون له ئێستادا له سه‌نته‌ری پێداگۆچی هه‌رێمی كوردستان دیزاینی مۆدهڵهكانی نێو كۆرسه‌كه‌یان كردووه، كاره‌كانیان سه‌رنجراكێشن و دڵخۆشكه‌رن، كاری ئێمه وه‌ك راوندی دووه‌م هاوكاری ئه‌وانه، زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی مۆدهڵهكان و وانه‌گوتنه‌وه‌یه له سه‌نته‌ری پێداگۆچی بۆ ئه‌و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه ده‌بن به مامۆستای زانكۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ر یه‌كێك له ئێمه پرۆژه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ زانكۆكه‌ی.
پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی لەگەڵ وڵاتی فیلاند پرۆژەیەکی گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە کەتیایدا 20 مامۆستا لە زانکۆ جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆگرامی ریفۆرمی شێوازیوانە وتنەوە دەکەن کە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی (HAMK)ی وڵاتی فیلاند بەڕێوەدەچێت، کەوا بڕیارە ئەو مامۆستایانە بەشداری کۆرسێک بکەن كە لەژێر چاودێری پسپۆرانی ئەو وڵاتە بەرێوەدەچێت و دوای تەواوبوونی کۆرسەکە سەرپەرشتی خولەکانی وانە وتنەوە لە زانکۆکانی هەرێم دەکەن بۆ ئەوەی شێوازی وانەوتنەوە لەزانکۆکان گۆرانکاری ڕیشەیی بە ئاراستەی شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمی زانستی هەنگاوبنێت.