Blog

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کەتەلیز لە وڵاتی ژاپۆن دەکات

د. شیلان محمد مستەفا، مامۆستا و توێژەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کەتەلیز لە زانستی کیمیا و تەکنەلۆژیا (ICCST2024) لە شاری نەگۆیای لە وڵاتی ژاپۆن کرد، لەم کۆنفرانسە ئەکادیمییە دا توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی:
Eco-Friendly Green Synthesis of Co²⁺ and Mn²⁺ ion Doped ZnO Nanoparticles for Silicon Solar cell Applications پێشکەشکرد.

کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی 6-8ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەچوو، کە تیایدا کۆمەڵێک لە ئەکادیمیست و توێژەری پسپۆڕی نێودەوڵەتی بەشداربوون لە بوارە هەمەجۆرەکانی زانست و تەکنەلۆژیا. https://iccst2024.lmsii.org/ 
هەروەها لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە دوو سەمپۆزیەمی نێودەوڵەتی گرنگ بەرێوەچوون و توێژەرەکەی زانکۆ بەشداری تێدا کردن، سیمپۆزیۆمەکان:
• ⁠سەمپۆزیەمی جیهانی سێیەم لە سەر زانستی ماددە و ئەندازیاری (SMSE2024)
• سەمپۆزیەمی جیهانی دووەم لە سەر سیستەمە زیرەکەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان (SISED2024).

لەم ڕووداوە زانستیە پلاتفۆرمێکیان دابین کرد بۆ گفتوگۆی ئەکادیمی، ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون و دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی لە نێوان توێژەران و زانایانی جیهان.

بــڕوانامــەی ڕێــزلێنــان بەخشــرایە مامۆستــایانــی پەیمــانگــە

ئەمڕۆ (٧/١١/٢٠٢٤ ) ڕۆژی پێنجشەممە لە مەراسیمێکی شایستەدا لەلایەن بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ ) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر (د. طارق ویسی صادق ) و گشت سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و مامۆستایان، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشێک لە مامۆستایانی پەیمانگە کە پلەی شایستەیان بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی سوپاس و پێزانینی ڕاگریان پێ ببەخشرێت.
بەڕێز ڕاگری پەیمانگە دەستخۆشی لێکردن و هیوای بەردەوامی و پلەی باشتری بۆ خواستن

وۆرکشــۆپێك بەناونیشــانــی (Breast Cancer) ئەنجــام درا

ئەمڕۆ (٧/١١/٢٠٢٤ )ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ سەرلەبەیانی لە هۆڵی ٨ لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر وۆرکشۆپێک بە نانیشانی (Breast Cancer) ئەنجام درا لە ژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د.تیــران جمیــل پیــرۆ ) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر (د. طــارق ویســی صــادق ) و گشت سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و مامۆستایان، قسەکەری سەرەکی وۆرشۆپەکە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د. سەروەر ابراهیم ، م. محرم یاسین و د.دڵدار صالح و م. نرمین محمد هەریەکەو بە بابەتیک بەژداریان کردبوو.

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تعزی وڵاتی یەمەن واژۆکرا

ئەمرۆ پێنج شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، پێشوازی لە شاندی باڵای زانکۆی تعزی وڵاتی یەمەن بە سەرۆکایەتی د.محەمەد محەمەد سەرۆکی زانکۆی ناوبراو وشاندی یاوەری کرد.

 

دیدارەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێری و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا ، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەرێوەچوو.

شاندەکە پێک هاتبوون لە د.محەمەد محەمەد سەرۆکی زانکۆی تعز، د.ریاز جێگری سەرۆکی زانکۆ ، د.بەسام المحادین بەڕێوەبەری تۆماری ئەنجومەنی عەرەبی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی زیاتر بەروەپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕکرا، بۆ ئەمەش یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ واژۆ کرا.


واژۆکردنی یاداشتەکە لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە بۆ پەرەپێدان بەکاروباری زانستی و ئەکادیمی و توێژینەوە لەگەڵ زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوە.