لە درێژەی سەردانی کردنی بەرێز پ.ی.د. كاوه شێروانی– سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، ئەمڕۆ به یاوه‌ری به‌رێز د. جودت جعفر خطاب- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگێڕی و دارایی، كه‌مپی په‌یمانگه‌ی تهكنەلۆجی هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن بەڕێز د. بۆتان مجید احمد – راگری په‌یمانگه و یاریده‌ده‌ری راگر‌و سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازی لێكرا.
ئامانج له‌م سه‌ردانه مه‌یدانییه سه‌ردانیكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كان و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونە له كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان.
شیاوی باسە بەسه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كه‌مپه‌كانی كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت تا له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.
یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 16/12/2018
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ





