‎زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری دیداری بیست و پێنجەمینی یەکیتی زانکۆکانی ولاتانی عەرەبی ده‌كات

دیداری بیست و پێنجەمینی یەکیتی زانکۆکانی ولاتانی عەرەبی كه‌ له‌ رێكه‌وتی ٥ -٨\١٢\٢٠١٨ له‌ وڵاتی میسر ئه‌نجامدرا. به‌رێز د. بۆتان مجید ئاسنگەر-راگری پەیمانگەی تەکنۆلۆجی هەولێر بە نوینەرایەتی زانکۆکەمان بەشداری دیداره‌كه‌ی کرد.‎

 لە ٢٥ ەمین دیداری یەکیتی زانکۆکانی ولاتانی عەرەبی کە بەسترا لە شاری دەهەب لە ولاتی میسر لە رۆژانی ٥ تا ٨ ی دیسەمبەری ٢٠١٨ بۆ مەبەستی ئاڵوگۆری قوتابیان لە پسپۆریە جیاوازەکان بۆ مەشقی هاوینە ئەمەش بۆ مەبەستی ئاڵوگۆری ئەزموونی فیربوون و راهینان لە نیوان قوتابیان. لەم روانگەیەوە د. بۆتان ئاسنگەر رایگەیاند هەروەک چۆن لە دوو ساڵی رابووردوو سەرکەوتوانە پرۆسەکەمان ئەنجامدا بۆ ئەمساڵیش هەماهەنگیمان لەگەل زانکۆکان کردوە بۆ ئاڵوگۆری ژمارەیەکی زیاتر لە سالانی رابردوو.