Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێبیناری “متمانەی هاوڵاتیان بە سیاسەتی گشتی حکومەت” ئەنجامدا

لە درێژەی زنجیرە وێبینارەکانی خۆیدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رۆژی سێشەممە رێککەوتی 10ـی نۆڤەمبەری 2020 وێبینارێکی بۆ بەرێز د. عبدالحکیم خسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون رێکخست لەژێر ناونیشانی ”متمانەی هاوڵاتیان بە سیاسەتی گشتی حکومەتی هەرێمی
کوردستان”.
لێرە تەواوی وێبینارەکە ببینە.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی موسڵ رۆژانی 11 و 12ـی نۆڤەمبەر کۆنفرانسێکی زانستی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدەن

بڕیارە رۆژانی 11 و 12ـی نۆڤەمبەری 2020 یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی موسڵ بە هاوبەشی رێکخراوی سپارک ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستە هەر مامۆستایەک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە پێویستە سەردانی ئەم لیـــــنـــکە بکات بەمەبەستی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی تیکێتی ئەلیکترۆنی بۆ بەشدار بوونیان (مەرجە ئەم تیکتە هەبێت).

کاتی دەستپێکی کۆنفرانس 11ـی بەیانی.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کاتی دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵای یەکساڵە، ماستەر و دکتۆرا رادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەفەرمانێکی زانکۆیی کاتی دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵای یەکساڵە، ماستەر و دکتۆرا راگەیاند و رۆژی یەکشەممە 1ـی نۆڤەمبەری 2020ـی وەک یەکەم رۆژی دەستپێکی خوێندن دیاری کرد.

هەروەها لە فەرمانەکە دا هاتووە کە رۆژی چوارشەممە 28ـی ئۆکتۆبەری 2020 دواکاتە بۆ تەواو کردنی مامەڵەی وەرگیراوان.

لێژنەی باڵای بەدواداچوون و سەرپەرشتی کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس کۆبوونەوە

رۆژی دووشەممە رێککەوتی 26ـی ئۆکتۆبەری 2020 بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د کاوە عبدالکریم شێروانی لێژنەی باڵای بەدواداچوون و سەرپەرشتی کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر 11یەمین کۆبوونەوەی ئەنجام دا.


بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی باڵا دواین گۆڕانکاری و پێشنیارەکانی پێویست بە پرۆسەی جێبەجێ کردنی سیستەمی ئی سی تی ئێس لە کۆلێژو پەیمانگاکانی زانکۆمان تاوتوێ کرا.


لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و چۆنیەتی خۆپاراستنی مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی زانکۆ کرایەوە و چەندین راسپاردە و ڕێنمای نوێ لەسەر سیستەمی ئی سی تی ئێس پەسەند کران و بڕیار درا گشتاندنیان بۆ دەکرێت بۆ سالی نوێی خوێندن، کۆلێژ و پەیمانگاکان جێبەجێ بکرێن.