Blog

سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک سەرپەرشتیار و قوتابی بەشداربوو لە پێشبڕکێی نایس

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 26ـی ئایاری 2021 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی لە مەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک سەرپەرشتیار و قوتابی کە لە پێشبڕکێیەکی ساڵانەی زانکۆی تیشک پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنابوو.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیار و قوتابیانی بەشداربوو کرد و وتی: دڵخۆشم ئەمرۆ کە دەبینم پرۆژەی دەرچوونی قوتابیانمان گەیشتووەتە ئاستێک لەم جۆرە پێشبڕکێیانە پلەی نایاب بەدەست بهێنن، ئێمە وەک سەرۆکایەتی زانکۆ هەمیشە کارمان بۆ ئەوە کردووە کە ئاستی زانستی مامۆسستایان و قوتابیان بەرزتر بکەینەوە لە رووی وانە و توێژینەوەکانیان، ئەوەی ئەمرۆ دەیبنین بەرهەمی ئەو هەوڵانەیە کە لەماوەی رابردوودا خستومانەتەگەڕ، دووبارە پیرۆزتان بێت هیوادارم هەمیشە سەرکەوتوو بن.

دواى بەشدارى كردنی قوتابيانی کۆلێژى تەكنيكى ئەندازيارى هەولێر و کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر لە پێشبركێی”نایس”ـی تایبەت بە زانكۆى تيشكى نێودەوڵەتى کە ساڵانە لە نێوان پڕۆژەی دەرچوونی قوتابیانی قۆناغی چوارەم ئەنجام دەدرێ، قوتابیانی بەشداربووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە چوار گروپ توانيان پلەى يەكەم و دووەم و سيێەم له سەرئاستی بەشە ئەندازیارییەکان و پلەی دووەم لەسەر ئاستی بەشە تەکنەلۆجیەکان وەربگرن.

DSC_4393
DSC_4401
DSC_4467
DSC_4407
DSC_4408
DSC_4409
DSC_4410
DSC_4411
DSC_4413
DSC_4414
DSC_4415
DSC_4416
DSC_4417
DSC_4418
DSC_4419
DSC_4420
DSC_4421
DSC_4422
DSC_4423
DSC_4424
DSC_4425
DSC_4426
DSC_4427
DSC_4428
DSC_4429
DSC_4432

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی بریتیش کەنسڵ دەکات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 25ـی ئایاری 2021 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ. ی. د. کاوە عبدالکریم شێروانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی بریتیش کەنسڵ کرد کە پێکهاتبوون لە بەرێزان ئەحمەد حوسێن و دارا رەحمان فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری و تاقیکردنەوە- بەرێوبەری ئای ئی ئێڵ تی ئێس لە بەشی تاقیکردنەوەی ئایڵتس لە بریتیش کەنسڵ.

ئامانجی سەردانەکە بریتی بوو لە کارکردن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رێککەوتنێک واژوو بکرێت لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بریتیش کەنسڵ تا لە داهاتوودا تاقیکردنەوەی ئایڵتس لە سەنتەری زمانی زانکۆمان وەک دامەزراوەیەکی حکومی بەرێوەبچێت.

هەر لە میانەی سەردانی شاندی ناوبراو بۆ زانکۆمان سەردانی هەریەک لە سەنتەری زمان، سەنتەری توێژینەوەی زانستی و کتێبخانەی ناوەندی زانکۆیان کرد تا لە نزیکەوە رەوشی ئەو هۆڵانە ببینن کە بڕیارە لە داهاتوودا تاقیکردنەوەکانی تێدا بەرێوەبچێت و مامۆستایانی سەنتەری زمان سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی یو. کەی. ڤی. ئای، تاقیکردنەوەی سکوڵ، پرۆفیشناڵ ئێگزام بۆ ئەو کەسانەی لە زانکۆ دەخوێنن بکەن.

قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرکەوتنێکی گەورە لە پێشبڕکێیەکی زانکۆی تیشک تۆماردەکەن

دواى بەشدارى كردنی قوتابيانی کۆلێژى تەكنيكى ئەندازيارى هەولێر لە پێشبركێی”نایس”ـی تایبەت بە زانكۆى تيشكى نێودەوڵەتى کە ساڵانە لە نێوان پڕۆژەی دەرچوونی قوتابیانی قناغی چوارەم ئەنجام دەدرێ، قوتابیانی بەشداربووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سێ گروپ توانيان پلەى يەكەم و دووم و سيێەم له سەريەك  وەربگرن

پلەى يەكەم
گروپی قوتابيانى ئەندازيارى شارستانى
بە بەشدارى هەر يەك لە قوتابيان
پەروەر رشيد
هدى عادل
محمد سفين
اسراء سامى

بەسەرپەرشتى: مامۆستا رفاء رشيد

پلەى دووم
قوتابيانى بەشی ئەندازيارى رێگاوبان
بە بەشدارى هەريەك لە قوتابيان
علی گەنجینە
سفين اسماعیل
براندا صلاح الدين
دلشاد محمد

بەسەرپەرشتى: مامۆستا راژان شيروان

پلەى سييەم
قوتابيانى بەشی ئەندازيارى رێگاوبان
بە بەشدارى هەريەك لە قوتابيان
جميله حسين
سكالا ادريس
سوما ياسين
شاناز نادر

بەسەرپەرشتى: دكتۆر رەوەز محمد

سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە مامۆستایەکی خانەنشین و سەرپەرشتیار و بەشداربووانی خولێکی تایبەت بە قوتابیان

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 19ـی ئایاری 2021 بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی لە مەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە مامۆستای خانەنشین د. جمال إبراهیم نجم و سەرپەرشتیاران و قوتابیانی بەشداربوو لە خولێکی ئۆنلاینی تایبەت بە بەرنامەی کویک بۆکس.

سەرەتای مەراسیمەکە راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر د. ئازاد بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و ئاماژەی بە خزمەتەکانی د. جمال کرد لە ماوەی رابردوودا لە کۆلێژی ناوبراو، دواتر سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و تیادا بە گرنگییەوە باسی لە دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی مامۆستای ناوبراو کرد لە بواری خوێندنی تەکنیکی لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و هیوای ژیانێکی بەختەوەری بۆ خواست لە دوای خانەنشین بوونی، لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە هەردوو مامۆستا هاوار غفور حمدامین و مامۆستا تاڤگە مهدی عزیز کرد بەهۆی کردنەوەی خولەکە و پیرۆزبایی لە قوتابیانی بەشداربوو کرد.

خولەکە تایبەت بوو بە بەرنامەی کویک بۆکسس کە بۆ ژمارەیەک قوتابی قۆناغی چوارەمی کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر لە لایەن دوو مامۆستای کۆلێژی ناوبراوەوە کرابووەوە، بۆ ئەوەی لە دوای دەرچوون و کارکردنی قوتابیان سوودی لێوەرگرن.

ئەم خولە بە بەشداری 40 قوتابی ماوەی بیست رۆژی خایاند لە 15ـی نیسان تاکو 5ـی ئایاری 2021 بەردەوام بوو، و بروانامەی بەشداربوون و رێزلێنانیان پێ بەخشرا.

xuli quick box u jamal (2)-min
xuli quick box u jamal (3)-min
xuli quick box u jamal (4)-min
xuli quick box u jamal (5)-min
xuli quick box u jamal (8)-min
xuli quick box u jamal (9)-min
xuli quick box u jamal (10)-min
xuli quick box u jamal (11)-min
xuli quick box u jamal (12)-min
xuli quick box u jamal (13)-min
xuli quick box u jamal (14)-min
xuli quick box u jamal (15)-min
xuli quick box u jamal (16)-min
xuli quick box u jamal (17)-min
xuli quick box u jamal (18)-min
xuli quick box u jamal (19)-min
xuli quick box u jamal (20)-min
xuli quick box u jamal (21)-min
xuli quick box u jamal (22)-min
xuli quick box u jamal (23)-min
xuli quick box u jamal (24)-min
xuli quick box u jamal (25)-min
xuli quick box u jamal (26)-min
xuli quick box u jamal (27)-min
xuli quick box u jamal (28)-min
xuli quick box u jamal (29)-min
xuli quick box u jamal (30)-min
xuli quick box u jamal (31)-min
xuli quick box u jamal (32)-min
xuli quick box u jamal (33)-min
xuli quick box u jamal (37)-min
xuli quick box u jamal (38)-min
xuli quick box u jamal (39)-min
xuli quick box u jamal (40)-min