بەرواری (٢٤-١-٢٠٢٤) بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، لەزانکۆی نێودەوڵەتی (تیشک) بەشداری کرد لە بەخشینی بڕوانامەو قەڵغانی ڕێزلێنان بەو مامۆستایانەی بەشدار بوون لە ڕێکخستنی پرۆگرامەکانی خوێندن لەنێوان بەشەکانی (تەکنیکی پزیشکی تیشک) ،
(د ازا اسماعیل عبدی ) سەرۆکی بەشی تەکنیکی پزیشکی تیشک سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک سەرپەرشتیار و قسەکەر ، لەگەڵ ستافی مامۆستایانی بەش لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی (تیشک)ی نێودەوڵەتی -کۆلێژی زانستە کرداریەکان ،هەردوولا بۆ خوێندنی بەکالۆریۆسی چوار ساڵە و هەشت سیمستەری زانستی گەیشتن بە دانانی پرۆگرامێکی ڕێکخراو و سەردەمیانە بۆ خوێندنی ئەکادیمی ، بۆ ئەم یەکخستنە مامۆستایانی پسپۆری ئەم بوارە لەزانکۆی هەولێری پزیشکی بەشدار بوون و ڕۆڵیان تێدا بینی .
هۆبەی ڕاگەیاندن وچالاکیەکان .








