Blog

ئالوگۆری پۆست

لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د. ایاد زکی صابر، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ هەولێر وە بەرێز مامۆستا گۆڤان عمر حسن بەرپرسی رێکخراوی مامۆستایان زانکۆی پۆلیتەکنیک ئەمڕۆ چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٩/٤ ئالوگۆری پۆستی سەرۆک بەش و بریاردەری بەش لە بەشی سیستەمی زانیاری ئەنجام درا وە خاتوو مامۆستا د. میدیا علی ابراهیم بە ئەرکی سەرۆک بەش راسپێردرا کە پێشتر بەرێز م.ی. بەیاد عبدالقادر احمد سەرۆکی بەش بوو وە هەروەها خاتوو چنار مصطفی محمد بە ئەرکی بریاردەری بەش راسپێردرا کە پێشتر خاتوو م.ی. کوردستان ونس حمە بریاردەری بەش بوو وە دواتر هەریەک بەرێز راگر و بەرپرسی رێکخراوی زانکۆ سوپاسی خۆیان دەربری بۆ م. بەیاد و م. کوردستان وە هیوای سەرکەوتنیان بۆ د. میدیا و م. چنار خواست.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆلێژی الهادی زانکۆیی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

ئەمڕۆ چوار شەممە 4ی ئەیلوولی 2024، پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندی باڵای کۆلێژی الهادی زانکۆیی بە سەرۆکایەتی د.عبدالمحسن ناجي المحيسن ڕاگری کۆلێژەکە و شاندی یاوەری.

لە دیدارێکدا کە هەر یەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی زانستی، کارگێری و دارایی، بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، گفتوگۆ کرا دەربارەی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، بۆ ئەمەش یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ واژووکرا.

واژووکردنی یاداشتەکە لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە بۆ پەرەپێدان بەکاروباری زانستی و ئەکادیمی و توێژینەوە لەگەڵ زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوە.

سەرۆکی زانکۆ بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی بەشداربووانی خولی ڕاهێنان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلوولی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری م. بهزاد حلمی ئاکرەیی بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، مەبەستی بەشداریکردن لەمەراسیمی کۆتایی خولی ڕاهێنان و دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداربووان سەردانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێری کرد.

 

سەرەتای رێوڕەسمەکەدا پ.ی.د. موراد ئەمیر ئەحمەد ڕاگری کۆلێژی ناوبراو بەخێرهاتنی سەرۆک زانکۆ و یاوەرانی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی کردنی سەرۆکی زانکۆ و پاڵپشتیکردنی سەرۆکی زانکۆی بەرز نرخاند.

 

دواتر سەرۆکی زانکۆ دوای خستنەڕووی گرینگی و بایەخی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە پشگیری خۆی بۆ کرنەوەی خولی هاوشێوە دوپاتکردەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی توانا و ئاستی زانستی بەشداربووان. 

                               

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر خولی بەرگری شارستانی دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر خولی بەرگری شارستانی  بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی لە ماوەی سێ رۆژ بۆ فەرمانبەرانی زانکۆ کردەوە.

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە رۆژی یەکەم  دوای باسکردنی گرنگی و بایەخی بەرگری شارستانی ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لەبەرامبەر کردنەوەی  ئەم جۆرە خولانە بەرز نرخاند.

هەمان ڕۆژ چەند بابەتێکی خولەکە بەشێوازی تیۆری لەلایەن ڕاهێنەری خولەکە م.سەعدوڵا عەبدولعەزیز پێشکەش کرا.

رۆژی دووەمی خولەکە لەلایەن راهینەر م.ڕێبوار عەبدولمەجید بەشێوازی تیۆری پێشکەش کرا.

ڕۆژی سێیەمی خولەکە تایبەت بوو بە پراکتیزەکردنی بابەتە تیۆرییەکانی خولەکە کە بەشێوازی پراکتیکی بەشداربووان راهێنانیان پێکرا، لە کۆتایی خولەکەشدا لە لایەن پ.د.ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بروانامەی ڕێزلێنان و بەشداریکردن بەخشرایە ڕاهێنەرانی خول و بەشداربووان.