Blog

ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداری لە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵنگارییەکان دەکات

ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداری لە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵنگارییەکان دەکات

ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی 5-6ی ئەیلولی 2024، د. طالب محەمەد شەریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر-زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپێک کرد لەژێر ناونیشانی ” بە دۆزینەوەی چارەسەرێک ئاڵنگارییەکان لە رێگای دۆزینەوەی بەرهەمێک و ناساندی بە بازاری کار ” کە بۆ ژمارەیەک زانکۆ و پەیمانگە رێکخرابوو.

وۆرکشۆپەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هۆتێل ڕادیسۆنی هەولێر بەردەوام بوو و تایبەت بوو بە پرۆگرامێکی هەشت هەفتەیی بۆ بەستنەوەی قوتابیانی زانکۆکانی عێراق و ئوردن لەگەڵ قوتابیانی زانکۆکانی ئەمریکا بە مەبەستی بە دۆزینەوەی چارەسەرێک ئاڵنگارییەکان لە رێگای دۆزینەوەی بەرهەمێک و ناساندی بە بازاری کار .

مەبەست لە وۆرکشۆپەکە دۆزینەوەی باشترین چارەسەری بازرگانییە کە قوتابیان پەرە بە کارامەییەکانیان دەدەن بۆ هاوکاریکردن لە بواری کولتوورە جیاوازەکاندا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان، بەشێوەی تیم، ودۆزینەوەی بیرۆکەی بازرگانی داهێنەرانە بۆ چارەسەری گرفتەکان و دۆزینەوەی بەرهەمێک و ناساندنیان بە بازاری کار.

ئەم پرۆگرامە (The Global Solutions Sustainability Challenge) لە ژێر دەستپێشخەری ستیڤنز بەڕێوەدەچێت، کە لەلایەن رێکخراوی IREX ی ئەمریکییەوە جێبەجێ دەکرێت، پێشبڕکێیەکی دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆئاڵنگارییەکان و بازرگانی کە قوتابیانی کۆلێژ لە ئەمریکا و ئوردن و عێراق لەسەر تیمە دوو نەتەوەییەکان بەیەکەوە لە تیمێکدا هاوکاری یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی کار لەسەر چارەسەرێکی بەردەوام بۆ ئاستەنگە ناوخۆییەکانی پەیوەست بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن.

تیمە دوو نەتەوەییەکان لە ماوەی هەشت هەفتەدا لە ڕێگەی پرۆسەی بیرکردنەوەی دیزاینەوە بەشداری دەکەن بە بیرۆکەی چارەسەرێکی بەردەوام بۆ پێداویستییە ڕاستەقینەکان لە کۆمەڵگە ناوخۆییەکانیان.

پرۆگرامی گڵۆباڵ سۆڵیوشن ئاڵوگۆڕی لە رێگای ئۆنلاین بەکاردەهێنێت بۆ باشترکردنی لێکتێگەیشتن و توانای چارەسەرکردنی کێشە لە نێوان قوتابیادا. بە درێژایی چاڵێنجەکە، بەشداربووان پەرە بە تواناکانی هێزی کار دەدەن و تۆڕێک لەگەڵ پیشەوەرە پیشەسازییەکان دروست دەکەن.

چارەسەرە جیهانییەکان لەلایەن دامەزراوەی IREX جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن دەستپێشخەری ئاڵوگۆڕی ئەم پرۆگرامە Christopher Stevens (JCSVEI) پشتگیری دەکرێت. JCSVEI پرۆگرامێکی نووسینگەی کاروباری پەروەردەیی و کولتووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە کە لەلایەن پەیمانگای ئاسپێنەوە بەڕێوەدەبرێت.

راگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر

 

بۆردی ڕاوێژکاری دەرەکی بۆ پلانی ستراتیژی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر کۆدەبێتەوە

بۆردی ڕاوێژکاری دەرەکی بۆ پلانی ستراتیژی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر کۆدەبێتەوە

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی د.طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگە یەکەمین کۆبوونەوەی “بۆردی ڕاوێژکاری دەرەکی” بە بەشداری حەوت پرۆفیسۆری بەڕێز، بەڕێوەچوو کە تیایدا گفتوگۆی چڕوپڕ کرا سەبارەت بە پێداویستییە گرنگەکانی کۆمەڵگە و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی سەرەکی باسکران و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە دەستنیشانکردنی بۆشاییەکان لە بواری ئەکادیمی و ژێرخانی پەیمانگاکە.

بۆردەکە پێیوایە هەرچەندە پەیمانگای تەکنیکی مێگەسۆر لە زۆر بواردا سەرکەوتوو بووە، بەڵام پێویستییەکی ڕوون هەیە بۆ فراوانکردنی بازنەی ئەکادیمی. بە تایبەتی تیشک خرایە سەر دامەزراندنی بەش و کۆلێژی نوێ کە خزمەت بە دەڤەرەکە و هەموو کوردستان بکات. هەروەها گرنگی دان بە بنیاتنانی ژێرخانی بەهێز، چونکە بناغەیەکی تۆکمە بۆ گەشەسەندنی داهاتوو پێویستە.

هەروەها ئەندامانی بۆردەکە هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی دامەزراوەکە بەشێوەیەک نەک تەنها پێشخستنی باشی ئەکادیمی بەڵکو وەک سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی بە تایبەتی سەبارەت بە بەشداریکردنی کۆمەڵگە لە بواری داهێنانی پەروەردەیی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا زەمینەی دانانی پلانێکی ستراتیژی گشتگیرتر داڕێژرا و بڕیاردرا کۆبوونەوەکانی بۆردەکە بەردەوامییان هەبێت.

بۆردی ڕاوێژکاری دەرەکی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر پێکهاتووە لە ژمارەیەک ئەکادیمیست و کەسانی شارەزا کە کار بۆ دانانی پلانی ستراتیژی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر و خوێندنی باڵا لە دەڤەری بارزان دەکەن و لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆڕانکاری بەرچاو لە شێواز و جۆری کارکردن و پەرەپێدانی دامەزراوە ئەکادیمییەکانی دەڤەرەکە ئەنجام دەدەن.

 

گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی پەیمانگە کرا

گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی پەیمانگە کرا

پێنجشەممە ڕێکەوتی: ٢٠٢٤/٩/٥
بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ئاڵ و گۆڕ لە پۆستی ی.ڕاگری پەیمانگە و دوو سەرۆکی بەش کرا بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەستەی کارگێری ڕێکخراو،گشت سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان ئاڵ و گۆڕ لە پۆستی یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگا بەڕێوەچوو کە تیایدا ( د.طارق ويسى صادق) لە شوێنی (مامۆستا محرم یاسین) وەک یاریدەدەری ڕاگر دەست بەکار بوو .
هەروەها (د.بیروان عبدالقادر علی ) لە شوێنی (د.مراد امیر احمد ) وەک سەرۆکی بەشی پشکنینی چاو دەست بەکار بوو. ( م.ی. زانا عبدالرحمن حمد امین ) لەشوێنی ( م. دیار بکر صابر ) وەک سەرۆکی بەشی یاریدەدەری پزیشکی ددان دەست بەکار بوو لە ڕێورەسمێکدا بەم بۆنەیەوە بەڕێز ڕاگری پەیمانگە خەڵاتی ڕێز لێنان و سوپاس و پێزانین بەخشیە هەریەکە لە مامۆستایان ( د. مراد امیر احمد) و ( مامۆستا محرم یاسین) و ( د. دیار بکر صابر ) لە پای ئەو خزمەتەی لە ماوەی ڕابردوو بە پەیمانگەیان کردوو.

                      هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکییەکان 
                 پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر 
                               ٥/ ئەیلول/ ٢٠٢٤

لەکۆبوونەوەیەکی زانستیانەدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و قوتابخانەکانی ستیرلینگ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

ئەمڕۆ پێنچ شەمە 5ی ئەیلوولی 2024 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی لەسەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لەشاندێکی قوتابخانەکانی ستیرلینگ کرد، ئەو پێشوازییەی سەرۆکی زانکۆ لەو شاندە بەیاوەری هەریەک لەیاریدەدەرانی سەرۆک زانکۆ بۆکاروباری کارگێری و دارایی، کاروباری زانستی، بەرێوەبەری پەیوەندییە نیودەوڵەتیەکان ، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەرێوەچوو.

سەرەتای کۆبوونەوەکە شاندی ناوبراو سوپاسی سەرۆک زانکۆیان کرد بۆ پاڵپشتیان لەکۆنفرانسی ساڵانەی پەروەردەیی کە  ساڵانەلەمانگی11 ئەنجام دەدرێت، چەند مامۆستایەکی زانکۆمان تێیدا بەشداردەبن.

ئامانجی یاداشتەکە پەرەپێدانی هاوکارییە لە چالاکییە زانستی و ئەکادیمییەکان و کۆنفرانسی زانستی لەنێوان هەردوولا ، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەو دەستپێشخەری تایبەت لەنێوان زانکۆی پۆلی تەکنیک هەولێر و قوتابخانەکانی ستیرلینگ ، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هاوبەشییە دەرفەتی پەروەردەیی، ئاستی زانستی توێژینەوە بەرز بکاتەوەو  سوود بە هەردوو دامەزراوەکە بگەیەنێت.

شاندی میوان پێکهاتبون لەبەڕێز د.هەڤاڵ سامی بەرێوەبەری گشتی قوتابخانەکانی ستیرلینگ لەشاری هەولێر کەهەریەک لەقوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر دەگرێتەوە ، م.شێروان بەرپرسی پەیوەندیەکان ، م.ڕێبین دەستەی ڕێکخەرانی کۆنفرانس ، م.فرست عەبدوڵا بەرپرسی نوسینگەی بەرێوەبەری گشتی.