قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر\ زانکۆی پۆڵیتەکنیکی
هەولێر سەرکەوتنێکی مەزنی نێودەوڵەتییان تۆمار کرد
رۆژی پێنجشەمە١٨/١٢ /٢٠٢٤ ، قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر/زانکۆی پۆلیتەکنیکی کە بەشداربووی پڕۆگرامی (Global Solutions Sustainability Challenge)، توانیان لە قۆناغی کۆتایی لە پاڵەوانی پێشبركێییەکی نێودەولەتی پلەی دووەم بەدەست بهێنن و ببنە براوەی خەڵاتی دارایی پڕۆگرامەکە.
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمەریکی، پۆلێک لە قوتابیانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر / پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لە چالاکییەکی نێودەوڵەتی شان بە شانی زانکۆکانی عێراق و ئەمەریکا و ئوردن بۆ ماوەی (8) ھەفتە بەشداربوون.
چالاکییەکە بریتی بوو لە پێشبرکێیەک لە ژێر ناونیشانی (Global Solutions Sustainability Challenge), تایبەت بوو بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ یەکێک لە ئالێنگارییەکان لە ڕێگەی دورستکردنی بەرھەمێک و ناساندنی بۆ بازاڕی کار. قوتابییانمان توانییان بەرھەمێک بۆ مەبەستی هونەری و کەلتوری و گواستنەوە لە رێگای 3D printing پێشکەش بکەن.
شایانی باسە، تیمی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە قۆناغی پێش کۆتایی توانی یەکێک بێت لە (٥) تیمی سەرکەوتوو لە قۆناغی کۆتایش قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر توانی بەرگری لە مانەوەی بکات و پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیھانیش بەدەست بێنێت و ببێتە یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی دارایی چالاکییەکە.
جێگەی دڵخۆشیمانە، تیمەکەمان (Future Forward: Art Without Borders ) Team 7 لە لایەن ئامادەبووانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا و توانیمان ژمارەیەکی باش دەنگ بۆ تیمی دڵخواز بەدەست بێنین ئەمەش لە ئەنجامی پێشکەشکردنی ئەدایەکی زۆر باشەوە کە دروستکردنی پۆتالێک بەناوی ( بەرەو داهاتووی هونەری بێسنور) کە سەکۆیەکی ئونلاینە بۆ پرکردنەوەی بۆشایی کەلتورو کەلەپورە لەرێگای بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم و3D printing. دەستراگەیشتن بە هونەرو پارەچە هونەریەکان بە تێچوویەکی زۆر هەرزان ولە هەر شوێنێکی جیهان.
وەک سروشتی چالاکییەکان، تیمی زانکۆکانی عێراق و ئوردن لەگەڵ تیمی زانکۆکانی ئەمریکا یەکدەگرن بەمەبەستی دورستکردنی تیمێکی نێودەوڵەتی. بۆ ئەم جارە تیمی زانکۆمان لە گەل (Goldey Beacom College )ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکیان گرت. تیمی زانکۆ لە لایەن دکتۆر (طالب محمد شریف عمر) راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەرپەریشتکران.
شایانی باسە، پرۆگرامی چالێنجەی بەردەوامیی چارەسەری جیهانی، یازدە تیمی دوو نەتەوەیی بە 240 قوتابی لە عێراق و ئوردن و ئەمریکاوە لێکۆڵینەوەیان لە تەحەددیاتەکانی کۆمەڵگە ناوخۆییەکانیان کرد کە پەیوەندییان بە سێ تەوەری پەیوەست بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەبوو: هونەر و ڕۆشنبیری، میوانداری و گەشتیاری، و گواستنەوە. قوتابیان لە ڕێگەی پرۆسەی بیرکردنەوەی دیزاینەوە هاوکاریان کرد بۆ دروستکردنی چارەسەری بازرگانی داهێنەرانە..
ئەم سەرکەوتنە مەزنە پیرۆز بێت لە تەواوی قوتابی، مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆمان وپەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر