

لە کارێکی تری ئەکادیمی و زاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێردا لەگەل هاوبەشەکانمان لە ئەمریکا (کێرن دیستریک ت کۆلیج )، بە بەشداریکردنی پ.د.ئیدرس محمد تاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. بۆتان مجید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، د. تالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێڕگەسور، پ.ی.د. رەنج سیروان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024 یەکەم خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرپێدانی تواناکان لە بوارەکانی کەلتور و فرەچەشنی وانەکان و جۆرەکانی فێربون و فێرکردن دەستی پێکرد.
خولەکە بۆ زیاتر لە 50 مامۆستای زانکۆمان و زیاتر لە 20 مامۆستا و بەرێوەبەر و سەرپەشتیارانی پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە، کە بە شێوەیەکی پرۆفیشنال بۆ ماوەی 3 مانگ بەسەرپەرشتی مامۆستایانی کۆلیجی پۆرتڤل بەردەوام دەبێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە فەرمی بووە دەستەخۆشک لەگەل پۆرتڤل کۆلێج لە ئەمریکا.



ئەمرۆ شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024 پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری حەوتەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان کرد.
سیمپۆزیۆمەکە کە ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق تێیدا بەشداربوون، كە زانکۆی سەلاحەدین بەهاوبەشی لەگەڵ زانکوی تیشک و ڕێكخراوی كەیساین و مایۆركا سیتی سازیان کردبوو.
شایەنی وتنە لەو سمپۆزیۆمەدا، خەڵاتى ڕێزلێنان بەسەر باشترین (10) توێژەر كە خاوەنی توێژینەوەی نایاب بوون دابەشکرا .
ئەم توێژینەوانە لە لایەن لێژنەیەکی پسپۆڕی بیست کەسی، لە کۆى (42) هەزار توێژینەوە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق هەڵبژێردران .
سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە هەموو ڕێکخەر و بەشداربوانی ئەم سیمپۆزیۆمە کرد، تایبەت ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست و ڕێکخراوی کەیساین، وە پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی گشت توێژەرە سەرکەوتووەکان و لە ناویشیاندا بەتایبەتی توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد.






ئەمڕۆ پێنچ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ڕێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆمان لەژێر ناوی “خولی نیشتیمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” بەڕێوەچوو کە تیایدا
بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ ی د. تیران جمیل پیرۆ ) و یاریدەدەری ڕاگر(د.طارق ويسى صادق ) و گشت سەرۆک بەشەکانی پەیمانگە و مامۆستایان و دەرچوانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر لە ئاهەنگ و مەراسیمێکی شایستە دا سوێندیان خوارد و بڕوانامەی دبلۆمیان لەچەندین پسپۆڕی جیاواز پێبەخشرا .












