Blog

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان دەکات کە لە دەرەوەی وڵات مەشقی هاوینەیان ئەنجامدابوو

ئەمڕۆ دوو شەممە 26 ئابی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنکی هەولێر پێشوازی کرد لە (15) قوتابی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان کە بەمەبەستی مەشقی هاوینە سەردانی ووڵاتانی عەربی و ئەورپیان کردبوو.

لە ڕێوڕەسمێکدا کە هەر یەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی، زانستی و قوتابییان و بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەیبوون، قوتابییەکان چەند سیمنارێکیان لەبارەی مەشقەکەیان لە وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی پێشکەش کرد و سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆیان کرد بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و ئاشنابوون بە زانست و ئەزموون و کەلتوری ئەو وڵاتانە.

شیاوی باسە (13) قوتابی مەشقەکەیان لە ووڵاتەکانی (میسر و عومان و ئوردن) بۆ ماوەی یەك مانگ ئەنجامدابوو و (2) قوتابیش لە ووڵاتی پۆڵەندا بۆ خوێندنی یەك سمستەر و بۆ ماوەی (6) مانگ لەو وڵاتە بوون و دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە گەڕانەوە کوردستان.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵنامەی خوێندنی ئەکادیمی 2024-2025 بڵاو دەکاتەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵنامەی خوێندنی ئەکادیمی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025ی بۆ گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان بڵاوکردەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.

بەپێی ساڵنامەکە رۆژی یەکشەممە 1ی ئەیلولی 2024 رۆژی دەسبەکاربوونەوەی مامۆستایان دەبێت دوای کۆتایی هاتنی پشووی هاوینە. هەروەها رۆژی شەممە 7ی ئەیلولی 2024 یەکەم رۆژی دەسپێکی خوێندنی قوتابییان دەبێت و قوتابییان وانە دەخوێنن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن، داوا لە مامۆستایان و قوتابییان دەکات ئامادەکاری بکەن و پابەندی رۆژەکانی دیاریکراو بن لە ساڵنامەکەدا و هیوای ساڵێکی پڕ سوودی زانستی بۆ هەموو لایەک دەخوازێت.

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

22ی ئابی 2024.

ساڵنامەی خوێندنی 2024-2025ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کوردی و ئینگلیزی

 

دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە داشکاندنی 40% دەتوانن بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگەتەکنیکییەکان دەکاتەوە کە دەیانەوێت لە کۆمپانیا جیهانییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت کار بکەن لە ئێستادا دەتوانن بە داشکاندنی زیاتر لە 40% بڕوانامەی نێودەوڵەتی سەلامەتی بەدەست بهێنن کە دەبێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ سیڤیەکانیان.

خولی ئایۆش

خولەکە پێکدێت لە بەڕێوەبردنی تەندروستی و سەلامەتی بە شێوازی ڕووبەڕوو لە شاری هەولێر لە لایەن  (ئێم سیلێکت – M SELECT)، و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بەشداربووان لەكۆتاییدا تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن و لە دوای تەواوبوون دەبنە خاوەنی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی (بەریتانی) تایبەت بە بەڕێوەبردنی تەندروستی سەلامەتی لە دامەزراوە پیشەیییەکان.

 

لە ئێستادا لەسەر داواکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر نرخی بەشداریکردن لە خولەکە دەرچووانی زانکۆمان داشکێنراوە بۆ 125 دۆلار

نرخی بەشداریکردن بۆ خوازیارانی تر 300 دۆلارە

 

لە کاتی پڕبوونی ژمارەی کورسییەکان خولەکە دەست پێدەکات و قوتابیان ئاگادار دەکرێنەوە، و بڕوانەمەکە ڕێگەپێدراوی فەرمی ئایۆشە.

 خولەکە ئەم بابەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

 

‏. Introducing Managing Safely

  1. Assessing risks
  2. Controlling risks
  3. Understanding responsibilities
  4. Understanding the hazards
  5. Investigating incidents
  6. Measuring performance

Learning outcomes

  • Upon completion of the course, learners will be able to:

Describe the key reasons to manage health and safety in the workplace

Define the key terms relating to health and safety

  • Identify how the law can have an impact on health and safety in the workplace
  • Describe how to assess, reduce and control risk in the workplace
  • Identify workplace hazards and risks, assess their impact and how to manage them
  • Identify how to evaluate and respond to an incident
  • List the characteristics and benefits of an effective health and safety

management system

  • Describe the principles that underpin good health and safety performance.

 

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە ی خوارە وە :

 009647504064918

009647701049966

یەکەم ڕۆژی خولی چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و نووسراوە کارگێڕییەکان بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە 17ـی ئابی 2024، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، لە تاقیگەیەکی کۆمپیوتەری کۆلێژەکەمان، یەکەم ڕۆژی خولی چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و نووسراوە کارگێرییەکان بەڕێوەچوو.

لە یەکەم ڕۆژی خولەکەدا کە لەلایەن مامۆستا حەسەن ڕەشید پێشکەش کرا قسە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بۆ نووسراوە کارگێرییەکان کرا و ستافی کۆلێژ بە شێوەی پراکتیکی ئاشنای چۆنیەتی نووسینی نووسراوە کۆمپیوتەرییەکان کران.