سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی و خولی فێرکاری بەم شێوەیەی خوارەوە رادەگەیەنێت.
بۆ بینینی ئەنجامەکان کلیک لەسەر ئەو لینکانەی خوارەوە بکەن.
ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی فێرکاری
سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی و خولی فێرکاری بەم شێوەیەی خوارەوە رادەگەیەنێت.
بۆ بینینی ئەنجامەکان کلیک لەسەر ئەو لینکانەی خوارەوە بکەن.
ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی فێرکاری
دوابەدوای واژووکردنى رێکەوتننامەیەک، زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بڕوانامەى رێگەپێدانی پێدرا لەژێر ناونیشانی (هاوبەشی ئەکادیمی شاهانەى دانپیانراوی بەریتانی)
“an approved Imperial English UK Academy partnership”
. لە وەرزی دووهەمی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)، زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بەهاوبەشی لەگەڵ کۆلێژى ئیمپێریاڵ ئینگلیشی بەریتانی کۆرسی زمانی ئینگلیزى پێشکەش بە قوتابیانی قۆناغی یەکەمى زانکۆ دەکات.
ئامانجى کۆرسەکە بەرزکردنەوەى کارامەیی زمانی ئینگلیزی قوتابیان، چاککرنی زمانی پەیوەندیکردن، و ئامادەکردنیانە بۆ بازاری کار. بە بەشداریکرنی قوتابی لەم کۆرسە نمرەى ئی سی تی ئێسى یەکسان وەردەگرێت کە جێگرەوەى مۆدالی ئینگلیزی گشتى دەبێت لە پڕۆگرامەکانی خوێندن.
لە کۆتایی کۆرسەکە و دوای جێبەجێکردنى داواکارییەکان، قوتابیان بڕوانامەیەکى نێودەوڵەتى باوەڕپێکراو، بابەتى خوێندن لەسەر ئاستى جیهان، و مامۆستای تایبەتى خاوەن ئەزموون بەدەستدەهێنن.
کۆرسەکە لەسەر شێوازى خوێندنى ئاوێتە نەخشەى بۆ کێشراوە، لە رێگەى بەستنەوەى زانیارى گریمانەیى بەهۆى چەند پڕۆگرامێکەوە کە بتوانرێ لەسەر ئایپاد و کۆمپیوتەر کارابکرێن هەروەها وانەى رووبەڕوو لە پۆلدا. ئەمەش هەنگاوێکى پێشەنگە لەلایەن زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بۆ پێشخستنى ستراتیژییەتى بە نێودەوڵەتیبوونی بە مەبەستى رێگەخۆشکردن لەبەردەم قوتابیان تاکو بڕوانامەیەکى ئاست بەرزی جیهانی بەدەستبهێنن.
IEUK کۆلێژی
براندێکى بازرگانى بەریتانی باوەڕپێکراوە لە فێربوون و خوێندنى زمانی ئینگلیزیدا کە فێربوونى دیجیتاڵی لە زمانی ئینگلیزی بەکاردەهێنێت و هەماهەنگی لەگەڵ چەندین رێکخراوی نێودەوڵەتیی دەکات بۆ پێشکەشکردنى خولی گشتى و ئەکادیمى ئاست باڵا لە زمانی ئینگلیزی بە سێ ئاستى سەرەتایی و ناوەند و باڵا. هەروەها لەلایەن دەستەى رێکەوتنی حکومەتى بەریتانی رێگەیپێدراوە (ئۆفیسی توانست و رێننمایی ئەزموونەکان رێکخەریەتى).
.بۆ زانیارى زیاتر، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن :
ئەگەر خواستى خۆ تۆمارکردنت هەیە یان پێویستت بە زانیارى زیاترە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێگەى ئەم ئیمەیڵە
یاخود سەردانی سەرۆکی بەشەکانتان لە کۆلێژ بکەن.
رۆژی دووشەمە رێککەوتی 21ـی دیسەمبەری 2020 لە سەنتەری زمان بۆ پێشمەرگە/بەرێوبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی هەر یەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ د. نجیب تۆما بتو، لیوا روکن کارزان بەرێوەبەری میلاکات وپلاندانانی وەزارەت، عمید روکن هەژار بەرێوەبەری هەماهەنگی وپەیوەندیەکانی وەزارەت، لیوا دلێر میران بەرێوەبەری چاکسازی، عقید نۆگرادی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق وکوردستان، مقدم ئیڤ راوێژکاری سەربازی وڵاتی ئەڵمانیا وبەرپرسی تیمی چاکسازی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، سەرپەرشتیارانی خول پ.ی.د. رەنج سیروا، د. عبدالله عمر یاسین، د. شێرزاد کۆتایی بە خولی بەرێوەبردنی پرۆژە هات.
لە چوارچێوەی پرۆژە هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هاوکاری و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆتایی بە خولی بەرێوەبردنی پرۆژە هات کە ماوەی دوو هەفتەی خایاند بە بەشداری 30 ئەفسەری وەزارەتی ناوبراو وە بروانامەی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.
بریارە خولەکان بەردەوامییان هەبێت و هەرجارە و ژمارەیەک ئەفسەر بەشداری بکەن بۆ ئەوەی دواتر ئەوانیش خولی هاوشێوە بۆ پێشمەرگە بکەنەوە.
رۆژی دووشەممە رێککەوتی 21ـی دیسەمبەری 2020 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە مەراسیمێکدا سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بروانامەی رێزلێنانی بەخشیە (30) مامۆستا کە زۆرترین ژمارەی سایتەیشنیان هەیە لە گۆگڵ سکۆڵەر لە سەر ئاستی زانکۆمان.
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆ وتەیکی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزبایی لەو مامۆستایانە کرد کە خاوەنی زۆرترین ژمارەی سایتەیشنن هەیە لەسەر ئاستی زانکۆ، هەروەها بەرزی ژمارەی سایتەیشنی بۆ مامۆستایان و توێژەران بە گرنگ و پێوست زانی و ووتی : ئەو بەرێزانەی کە ژمارەی سایتەیشنیان لە گۆگڵ سکۆڵەر بەرزە سوودێکی زۆریان بۆ ناوبانگی خۆیان وەک توێژەر و زانکۆش هەیە، بۆیە منیش وەک سەرۆکی زانکۆ بەردەوام دەبم لە پاڵپشتی کردنتان و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
دواتر د. کاوە داوای لە مامۆستایان و توێژەران کرد کە هەر پێشنیارێکیان هەیە بیخەنەڕوو و هانی مامۆستایانی دیکەش بدەن لە ئەنجامدانی توێژینەوە، پاشان ژمارەیەک لە مامۆستا و توێژەر پێشنیارەکانیان خستەڕوو و سەرۆکی زانکۆش لە لایە خۆیەوە لێژنە تایبەتمەندەکانی راسپارد کە پێشنیارەکان بەهەند وەرگرن و بەشێوەیەکی گونجاو و بەپێی رێنماییەکان جێ بەجێیان بکەن.
دواتر دەستکرا بە دابەش کردنی خەڵاتەکان لە رێزبەندی یەکەم تا کۆتایی.