Blog

ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچوون

رێکەوتی: 8 /ئایار/ 2024 ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر/ بەیانیان و ئێواران بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ.ی. د. تیران جمیل پیرۆ) راگری پەیمانگە و بەرێز ( م. محرم یاسین) یاریدەدەری راگری/ بەیانیان و بەڕێز ( پشتیوان ظاهر) یاریدەدەری راگری/ ئێواران و سەرجەم سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگە بەڕێوەچوو.

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر رۆژی جیهانی پەرستاران بەرز رادەگرێت

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر رۆژی جیهانی پەرستاران بەرز رادەگرێت

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2024/5/12، بە ئامادەبوونی راگری پەیمانگە د.طالب محمد شریف و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، هۆبەی دڵنیای جۆری پەیمانگە، هەڵسا بە سازدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز م. نێرگز بایز مامۆستا لە بەشی پەرستاری لە پەیمانگەکەمان لەژێر ناونیشانی (رۆژی جیهانی پەرستاران).

لە سەرەتادا ڕاگری پەیمانگە لە وتارێکدا باسی لە رۆڵی پەرستاران لە رابردوو و ئێستا پێشمەرگە ئاسا لە بەرگریکردنی مرۆڤ وەسفیکرد و بە دڵی بواری پزیشکی تەندروستی دانا و ئەو بەرپرسیاریەتەی پەرستاران هەیانە وەک مامۆستا و دایک و دلۆڤانی ئەخلاقی پیشەی و مرۆڤایەتی بەرز نرخاند، وە قوتابیانی بەشی پەرستاری پێویستە درک بەم گرینگیە بکەن لە بۆ داهاتوویان کە ئەرکیان زۆر گرینگ و بە بەها وێنای کرد.

هەروەها پیرۆزبای ئەم رۆژەی لە پەرستارانی جیهان و کوردستان کرد بەتایبەتی دەڤەری بارزان- قەزای مێرگەسۆر و مامۆستایان وقوتابیانی بەشی پەرستاری.

سیمینارەکە باس لەمێژووی پەرستاری، و ئامانجی لە پەرستاری، رۆڵ و ئەرکی پەرستار، و چۆن ببین بە پەرستارێکی لێهاتوو کرا.
لە کۆتایدا راگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی بە دوو مامۆستای بەشی پەرستاری بەخشی.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نۆلیج یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

رۆژی یەکشەممە 12ی ئایاری 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە پ.د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی نۆلیج و شاندی یاوەری.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی زیاتر بەرەو پێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ لە بواری زانستی و قوتابییان.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا کە چەند لایەنێکی ئاکادیمی و زانستی لەخۆی گرتبوو کە گرنگترینیان بریتیبوو لە وەرگرتنی دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی سەربەزانکۆمان لە زانکۆی نۆلیج بەمەبەستی بەردەوامیدان بەخوێندن لە کۆلێژەکانی زانکۆی ناوبراو.

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر مەراسیمێکی بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەرستاران رێکخست

رۆژی یەکشەممە 12ی ئایاری 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر مەراسیمێکی شایستەی بە بۆنەی ڕۆژی (جیهانی پەرستاران) لە سەرۆکایەتی زانکۆ ڕێکخست.

لە وتەیەکدا سەرۆکی زانکۆ بە بۆنەی ئەم رۆژە جیهانییەوە پیرۆزبایی لە تەواوی پەرستارانی جیهان و کوردستان کرد. بۆ ئەو خزمەتە زۆرەی کە پێشکەشی نەخۆشی دەکەن لە ناوەندە تەندروستییەکان و بە چینێکی گرنگ و کاریگەری کۆمەڵگەی لە قەڵەمدا.

پاشان پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر، پیرۆزباییەکی گەرمی لە گشت پەرستارانی جیهان و کوردستان کرد. لە پای ئەو ڕۆڵە گرنگەی، کە لە نەخۆشخانەکان دەیگێڕن لە خزمەت کردنی نەخۆش.

هەر لەو مەراسیمەدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و شاخەوان سلیم سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و مامۆستایان و پەرستاران و قوتابیانی بەشی پەرستاری ئامادەیبوون، سیمنارێکی تایبەت بە کارەکانی پەرستاران و فریاگوزاری سەرەتایی لە لایەن مامۆستایەکی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێرەوە پێشکەشکرا.

لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک پەرستار کە لە نەخۆشخانەکاندا ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە خزمەتکردنی پەرستاری و نەخۆش لە نەخۆشخانەکان.