ئەمرۆ (٢٦/١/٢٠٢٥) بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ ) و یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق )لەگەڵ بەرپرسی بەشەکانی پەیمانگە کۆبوونەوەو باس لە کێشەو گیروگرفتەکان و چۆنیەتی باشترکردنی کاروباری پەیمانگە کرا، وە هەریەکە لە بەرپرسی بەشەکان ڕاوبۆچونی خۆیان خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانی پەیمانگە . ڕاگری پەیمانگە سوپاسی ئامادەبوانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارەکانیان .
پ.ی.د نجیب توما بتو بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و ڕێکخەری پڕۆژەی ازوهارات لە زانکۆ، لەگەڵ نوێنەری وەزارەتەکانی پەروەردە و پلان دانان و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە چوارەمین کۆبونەوەی لیژنەی هەڵسوڕێنەری پڕۆژە لەشاری بەغدا بەشدارییان کرد.
لەکۆبونەوەکەدا پێداچوونەوە بەگشت کاروچالاکییەکانی ئەم پڕۆژەیە کرا کە لەماوەی ڕابردوو ئەنجام دراون بەهەماهەنگی وەزارەتەکانی پەیوەندیدار و ڕێکخراوی (Cowater)،هەروەها کۆمەڵێک کارو چالاکی بۆ شەش مانگی داهاتوو پێشنیارکران.
شایەنی باسە تائێستا لە زانکۆکەمان چوار خولی ڕاهێنان ئەنجام دراون بۆستافی دڵنیایی جۆری و(CDC)، هەروەها چۆنیەتی ئامادەکاریی بۆکردنەوەی پێشەنگای هەلی کار لەگەڵ چاپکردنی زیاترلە(3000) ڕێبەری هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ.
ڕێکخراوی (Cowater) لەساڵی 2022 پڕۆژەی(ISDEHARAK) ڕاگەیاند،زانکۆمان لەگەل وەزارەتەکانی پەروەردەو پلان دانان و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەماوەی ڕابردوودا بەشدارییان لەکارو چالاکییەکانی ئەم ڕیکخراوەدا کردوە، لەمانگی تەموزی ئەم ساڵ کۆتایی بەکاروچالاکییەکانی دێت.
بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی “پەنابەرێن کورد لە ئیران ١٩٧٤-١٩٧٩” بەڕێوەچوو کە لە نووسینی (د.فتاح محەمەد وەلات ژێری) مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە.
لە رێوڕەسمەکەدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ تێیدا ئامادەبوون، سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە نووسەری کتێبەکە کرد و هیوای خواست ئەم کتێبە وەک بەشێک لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورد و سەرچاوەیەکی گرنگ سوود بە خوێنەران بگەیەنێت.
لای خۆیەوە، نووسەری کتێبی (پەنابەرێن کورد لە ئیران ١٩٧٤-١٩٧٩) د.فتاح محەمەد وەلات ژێری سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کرد بۆ ئامادەبوون لەو رێوڕەسمە و دەستخۆشی و پێزانینی نیشاندا بۆ پشتگیری و هاندانی مامۆستایان بۆ کارەکانیان.
رۆژی چوارشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2025، بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە پێنجی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستخۆشی لە راگر وئەنجوومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان کرد کە بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەکانی سمستەری سێیەمیان بەڕێوەبرد و هیوای خواست تاقیکردنەوەکانی دیکەش بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی رانکینگی زانکۆکان کرا کە بەپێی دوایین ریزبەندی زانکۆکان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووەتە یەکێک لە زانکۆ پێشەنگەکانی کوردستان.
هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، گفتۆگۆ لەسەر چەند بابەتێک کرا لە تەوەرەکانی زانستی، کارگێری و دارایی و کاروباری قوتابیان، سەنتەری توێژینەوەی زانستی و دوای گفتوگۆکردن لەبارەیانەوە، لەلایەن ئەنجوومەنی زانکۆوە بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.