Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێک بۆ تۆمار و دارایی زانکۆ و پەیمانگەکان ڕێکدەخات

ئەمڕۆ پێنج شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024 بە ئامادەبوونی  پ.ی.د. بۆتان مجید احمد ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە بەرێوەبەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، وۆرکشۆپێک لە سەرۆکایەتی زانکۆمان بەڕێوەچوو.

 
وۆرکشۆپەکە بۆ پێدانی ڕێنمایی تەواو بۆ ئەدمین و تۆمار و دارایی زانکۆ و پەیمانگەکان تایبەت بە ڕێکخستنی کرێی خوێندن رێکخرابو، کە لەلایەن مامۆستایان (یاسین حەمید رەشید و گۆران مەغدید کەریم) پێشکەش کرا.

 

بڕوانامەی ڕێزلێنان

ئەمڕۆ رۆژی سىێشەممە رێکەوتی 5 ـی تشرینی دووەمی 2024 لەژێر چاودێری بەرێز پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر وە بە ئامادەبوونی بەرێز پ.ى.د. بۆتان مجيد ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستى وخويندنى بالا وە پ.ی.د. نجيب توما بەرێوبەری دلنيايى جۆری زانكو بڕوانامەی ڕێزلێنانى زانکۆمانی پێشکەش بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هه ولير کرد، کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 پلەی شایستەیان لە پێوەرەکانی پڕۆسەی دڵنیایی جوری بەدەست هێناوە.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەرێز پ.د.اياد زكى صابر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئه ندازيارى هەولێر و بەرێز یاریدەدەری راگر م.سعد طلعت و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان بەڕێوەچوو.

سەرۆکی زانکۆ خولی زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. سه‌رسام خلیل عمر راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، خولی زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا( ماستەر و دکتۆرا) و نازناوی زانستی لە سەنتەری زمان بەسەرکردەوە.

سەرۆکی زانکۆ لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستایانی سەرپەرشتیاری خولەکە و بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.

 

لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەکە بوو، رۆڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سەنتەری زمانی بەرز نرخاند لە هاوکاری کردنی بەشداربووان کە توانیویانە ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربوان لەم خولەدا بەشداری پێ بکەن.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولی دەیەمی پێداگۆجی هێنا و بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا

ئەمرۆ چوار شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، د. ژاڵە سعید خەتاب بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا، قوتابییان و بەشەناوخۆییەکان، ژمارەیەک لە مامۆستایان و میوانان، لە رێوڕەسمێکدا کۆتایی بە خولی دەیەمی پێداگۆجی هات و بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا وێرای بەخێرهێنان پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولەکە کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو خولەو وتی:
“بەناوی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشەکی دەستخۆشی لەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەین کەماوەی شەش مانگ بەردەوام بوون لەو خولە و وانەوتنەوە تێیدا، کە بەردەوامن و هەر بەردەوامیش دەبن لەگەڵمان، دەستخۆشیتان لێدەکەین و سوپاس گوزارین، زۆر بەخێربێن. هەوەها پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی مامۆستایانیش دەکەین کە بەشداربوون سەرکەوتووانە خولەکەتان تەواو کرد.

لە بەشێکی تری وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ رایگەیاند، خولەکانی پێداگوجی مەرجێکە بۆ‌ ئەوەی بتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و ببن بەمامۆستای زانکۆ، گرنگی ئەو خولە کە بۆماوەی شەش مانگ بەردەوام بووە دڵنیام گرنگی و سوودێکی زۆری هەیە ، دەسپێکێکی زۆرباشە بۆ ئەوە ی ببیت بەمامۆستایەکی سەرکەوتوو لە بواری خوێندنی باڵا بەتایبەتی، بەڵام ئەوە بەتەنیا بەس نییە، بەڵکو بەردەوامی دەوێت، ئێمەی مامۆستایانی زانکۆ هەوڵدەدەین زیاتر فێربین لەپیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی، پیشەی مامۆستایەتی دەریایەکە و پێویستە ڕۆژانە هەوڵبدەین شتی زیاتر فێربین.


پاشان باسی لە گرنگی تەکنەلۆجیا و پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا کرد، وە گرنگی تەکنەلۆجیای لە سەردەمی ئەمرۆماندا بۆ مامۆستایان و قوتابیان خستەڕوو، دواتر باسی لە ژینگە و سەوزبونی زانکۆ کرد، کە ئاماژەی بە ڕۆلی مامۆستایان دا لە بەسەوزبونی زانکۆ.
پاشان سەرۆکی زانکۆ باسی لە بەردەوامی مامۆستایانی زانکۆ کرد لەسەر وەرگرتنی زانیاری و دۆزینەوەی ڕێگای تازە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی.
لە کۆتایی وتەکەیدا وتی پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم ‌و هیوادارین‌ سەرکەوتووانە لەزانکۆکانی کوردستان خزمەت بکەن.


لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربووی خولی دەیەمی پێداگۆجی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بروانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی لەم خولە وانەیان وتۆتەوە، بروانامەی رێزلێنان بەسەر دە یەکەمەکانی خولەکەش دابەشکرا.


شایەنی باسە بەشداربووانی خولی دەیەمی پێداگۆجی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێکهاتبوون لە 71 قوتابی کە بە سەرپەرشتی ژمارەیەک مامۆستا بۆ ماوەی شەش مانگ سەرپەرشتی وتنەوەی وانەکانی خولەکەیان کرد،لە ئێستاشدا خولی 11یەمین بەرێوەدەچێت، وە لەماوەی ساڵانی ڕابردو زیاتر لە 530بەشداربوو بروانامەی پێداگۆجیان لە زانکۆکەمان بەدەستهێناوە.

بۆ بینینی تەواوی وێنەکان دەتوانن کلیک لێــــــــــــرە بکەن