Blog

پاڵەوانیەتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێربۆ یاری تۆپی سەرمێز

سێشەممە 2024/2/6 تیپی وەرزشی تۆپی سەرمێز (تێنس ) ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بەشدار بوون لە پاڵەوانیەتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێربۆ یاری تۆپی سەرمێز کە بۆ گشت کۆلیژو پەیمانگەکانی سنوری زانکۆمان سازدرابوو لە ئەنجامدا تیپی وەرزشی کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر توانیان سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکەن و هەردوو یاریزان بڵند محمد عزیزو جمال جلال حاجی گەیشتنە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتی یەکە پلەی یەکەم و دووەم ی خول مسۆگەربکەن.

کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق ژمارەیەک پێداویستی تاقیگە بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دابین دەکات

رۆژی دووشەممە 12ی شوباتی 2024، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری  سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی، پ. د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر و شاندی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق رێوڕەسمی رادەستکردنی ژمارەیەک پێداویستی تاقیگە بۆ بەشی ئەندازیاری تەکنیکی ئۆتۆمبێل(A.T.E) لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا کە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی ناوبراو و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەکنیکی ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک مامۆستا ئامادەیبوون شاندی کۆمپانیای تۆیۆتا ژمارەیەک کەل و پەلی وەک (گێڕ و بزوێنەری ئۆتۆمبێل، جەگی بەرزکردنەوەی ئۆتۆمبێل) رادەستی بەشەکە کرا.

شیاوی باسە دابینکردنی ئەو پێداویاستییانە یەکێکە لە خاڵەکانی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمپانیای تۆیۆتا عێراقە کە لە ماوەی رابردوودا واژوو کرا.

ئاگادارییەک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاکی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی گواستنەوەی راژەیان

ئاگادارییەک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاکی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی گواستنەوەی راژەیان

دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەسەر گواسستنەوەی راژە یاخود تەنسیب کردنی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەر میلاکی دامودەزگاکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەر میلاکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/ پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ئارەزوو دەکەن لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر درێژە بە خزمەتەکەیان بدەن و پسپۆڕییەکانیان داواکراوە لە لیستەکەدا، دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوەیە (بەراییەکانی تایبەت بە لارینەبوون و بڕوانامە و پسپۆڕییەکانیان) بۆمان رەوانە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن.

  • لەرێگەی ئیمەیڵی ([email protected]) بەراییەکان بۆمان بنێرن.
  • کۆتا رۆژ بۆ ناردنی بەراییەکان 1/3/2024 دەبێت.
  • بۆ زیاتر زانیاری دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن(07518905139).

تێبینی: مەرجەکانی گواستنەوەی راژە و تەنسیب لە رۆژی چاوپێکەوتن بە مامۆستایان و فەرمانبەران رادەگەیەندرێت.

سەردانی کردنی شاندی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی بۆ پەیمانگە

ئەمڕۆ ١١/شوباتی/٢٠٢٤ بەڕێز (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز (م. محرم یاسین) یاریدەدەری ڕاگر پێشوازییان لە شاندێکی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی کرد لە چوارچێوەی هاوکاری پەرەپێدانی ووڵاتی ژاپۆن بۆ عێراق لە ڕێگای ڕێکخراوی جایکا. بۆ یارمەتی دانی پەیمانگە و هاوکاری کردنی بەشە زانستیەکان دابین کردنی پێداویستیەکانی تاقیگە، هەروەها بەڕێز م.پشتیوان ظاهر سەرۆکی بەشی پەرستاری بەشێک لە تاقیگەکانی پەیمانگەی پیشانی شاندی میواندا بۆ ئەوەی دەست نیشانی کەم و کوڕیەکان و پێداویستیەکانی تاقیگەکان بن بەڕێز ڕاگر زۆر سوپاسی شاندی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی کرد