ئەمڕۆ پێنچ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆمان لەژێر ناوی “خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” بەڕێوەچوو کە تیایدا قوتابییانی هەریەکە لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی خەبات سوێندیان خوارد و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان لەچەندین پسپۆڕی جیاواز پێبەخشرا .
لەم ئاهەنگەدا پ.د.عبدالفتاح عبدالرەزاق بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د.ئیدریس هادی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی تیشک و چەندین کەسایەتی حکومی و حیزبی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەکەسوکاری قوتابیان بەشداربوون تێیدا .
رێورەسمەکە بەخولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و گوێگرتن لە سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب دەستی پێ‌کرد، دواتر وتارى لێژنەى باڵاى ئاهەنگى دەرچووانى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵى خوێندنى 2023-2024 لە لایەن پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی خوێندرایەوە.
لە وتارەکەیدا دوای بەخێرهاتنی میوانان وتی: بەناوی خۆم و لێژنەی باڵای ٸاھەنگی دەرچووان خولی نیشتیمانسازی بەپشتیوانی زانست و کارامەیی بەخێرھاتنێکی گەرمی ھەمووتان دەکەین و پیرۆزبایی پڕ لەزانست و شانازی خۆمان ٸاراستەی ڕۆڵەکانی وڵاتمان دەکەین بەبۆنەی دەرچوونیان لەکۆلێژو پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر .
بەڕێزان ٸەم خولەمان ناونا خولی نیشتیمانسازی بەپشتیوانی زانست و کارامەیی، لەبەر ٸەوەی ٸەو پۆلە دەرچووەی بەردەممان ڕاھێنراون بەزانستی سەردەمیانە بەکارامەیی پراکتیکی لێھاتوو لەسەر دەستی مامۆستای بەتوانا و خاوەن ٸیرادەی بەھێز و ٸامادەکراون بۆ خزمەتی نیشتیمان و کوردستانی ٸازیز.
بەشانازیەوە لەم خولەدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر 5516 دەرچووی لەپسپۆریە جیاوازەکان لە6 کۆلێژو 6 پەیمانگە بەھەردوو بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆس دەکاتە خەڵات، کەدەبنە شانازی بۆخۆیان و ڕووناکی بۆ خانەوادەکانیان و ٸاوەدانی بۆ گەل و پێشخستن بۆ ووڵات، ٸەمەش شانازیەکی گەورەیە بۆ زانکۆ و دەرچووان و کەس و کاریان، چونکە ٸەوانە ھەوێنی سەرکەوتن و سەرفرازی و سەربەرزی گەل و نیشتیمانن .
لە کۆتایی وتەکەیدا دووبارە پیرۆزبایی لە دەرچوان و کەسوکاری دەرچوان کردەوە و پشگیری زانکۆی دوپاتکردەوە لەئامادەکردن و پێگەیاندنی کادیری بەتوانا بەپێی داواکاری بازاری کار، هیوای خواست کوردستان لەسەر دەستی ئەم دەرچوانە زیاتر بەرەو پێش بچێت.
پاشان پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ده‌رچووانى ئازیز…
قوتابیانى خۆشه‌ویست…
خانه‌واده‌ى ده‌رچووانی بەڕێز…
مامۆستایانى دڵسۆز…
زۆر بەختەوەرین به ده‌رچوونى راوەندێکی دیکە له قوتابیانى كۆلیژو په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به زانكۆمان کە ژمارەیان 5516 قوتابیە، لە به‌ش و پسپۆڕییه جیاوازه‌كاندا. به‌مبۆنه‌یه‌وه جوانترین پیرۆزبایی له خۆمان و ته‌واوى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ و ئه‌نجومه‌نى كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان و به‌شه زانستییه‌كان و یه‌كه یه‌كه‌ى ده‌رچووان و خانه‌واده‌كانیان و مامۆستایان ده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتدا پیرۆزبایی له جه‌نابی رێزدار (مسرور بارزانى) سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌كه‌ین، ئومێدی داهاتوویەکی پڕشنگدار بۆ دەرچووانی ئازیز ده‌خوازین تا له وێستگەیەکی دیکەی ژیانیاندا، کە قۆناغی کردارییە لە پاش زانکۆ بەوپەڕی شەڕفمەندی و شکۆوە خزمه‌تى كوردستان بكه‌ن لەهەردوو کەرتی تایبەت و گشتیدا.
به‌ڕێزان….
سه‌رۆكایه‌تى زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە هەماهەنگی تیمە ئه‌كادیمى و زانستى و كارگێڕییە دڵسۆز‌و ماندوونەناسەکەی، وەک هەمیشە به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه رێگا ستراتیجییهى كه له سه‌ره‌تاى ده‌ست بهكاربونمان دامانڕشتووە بۆ بهرهوهپێشبردنى زیاترى زانكۆمان له بوارى زانستى و كارگێڕی و دارایی و بنیاتنانى ژێرخانێكى ئه‌كادیمى بەهێز، له‌و روانگه‌شه‌وه بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ بازاڕى كار ژماره‌یه‌ك به‌شی زانستى نوێ له‌سه‌ر ئاستى كۆلیژو په‌یمانگه‌كان كراونه‌ته‌وه كه هه‌م ده‌رفه‌تى خوێندن ده‌ڕخسێنێت و هه‌میش گه‌ره‌نتى ده‌رفه‌تى كار ده‌بن بۆ ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه تازانه وه‌ك به‌شه‌كانى (ژیری ده‌ستكرد، كارگێڕی رێبه‌رى گه‌شتیارى، به‌رهه‌مهێنان و په‌روه‌رده‌كردنى ماسى، ته‌كنیكى ته‌لارسازى، په‌روه‌رده‌كردنى مێش هه‌نگوین، رووه‌كه پزیشكییه‌كان، تیشك، سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، ته‌ندروستى كۆمه‌ڵ)، له پاڵ كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شانه‌ش كۆلێژێكى نوێ كرایه‌وه به ناوى (كۆلێژى ته‌كنیكى ئه‌ندازیارى بۆ زانسته‌كانى كۆمپیوته‌ر) كه هه‌ر هه‌موویان بۆ ساڵی خوێندنى (2024-2025) قوتابی وه‌رده‌گرن. هاوشانى كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شانه هه‌وڵدراوه به داهاتى زانكۆ به‌رده‌وام بین له بنیاتنانى پڕۆژه‌كانى دروستكردنى ژێرخانى زانكۆ، له‌م رووه‌وه‌ش ئه‌م ساڵ چه‌ندین باڵه‌خانه‌ى نوێ كه خرانه خزمه‌تى قوتابیان و كرانه‌وه و چه‌ندین باڵەخانەی دیکەش له قۆناغه‌كانى كۆتایى جێبه‌جێكردندان.
خۆشەویستان ….
زانكۆمان له رووى خوێندنى باڵاشدا ئێستا شان به شانى زانكۆكانى هەرێمی كوردستان پلانى زانستى هاوچه‌رخانه‌ى داڕشتووه بۆ پێگه‌یاندنى كادرى خۆماڵی له خوێندنى باڵا، بۆ ئه‌م ساڵی خوێندیش ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى له قوتابیانى دبلۆمى باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا گوڤارى پۆلیته‌كنیك بۆ زانسته‌كان له‌سه‌ر پلاتفۆرمى ئهلسیڤهر جێبه‌جێكرا و هه‌نگاو ده‌نێت بۆ سكۆپەس كه ئه‌مه‌ش هانى مامۆمستایان و توێژه‌ران ده‌دات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى كوالێتى به‌رز و پڕۆسه‌ى سایته‌یشن كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌بنه هۆى به‌رزبوونه‌ى رانكینگى زانكۆمان له ریزبه‌ندییه ناوخۆیی و جیهانییه‌كاندا.
ئامادەبوانی ئازیز…
ئه‌و بۆنه‌یه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم وه‌ك سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر سوپاسی رێزدار( مسرور بارزانى) سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م كه ساڵى خوێندنى 2023-2024 سه‌ره‌ڕاى هەموو ئاسته‌نگه دارییه‌كان، کەچی به‌رده‌وامبوون له پشتیوانیكردنى دارایی قوتابیان و زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانین بڵێن به خۆڕ‌اگرى جه‌نابیان زانكۆکان توانییان به‌رده‌وام بن له پڕۆسه‌ى خویندن، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك چركه‌ش پڕۆسه‌ى خوێندن نه‌وه‌ستا، هەروەها به پشتیوانى خوداى گه‌وره و به پاڵپشتى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاروانی زانستى له كوردستان به‌ره‌و پێش ده‌چێت، هیواخوازین زانكۆمان به هه‌وڵی ماموستایانى ماندوونه‌ناس و كارمه‌ندانى ستافى كارگێڕی و قوتابیانى ئازیز سه‌ر مه‌شقی ئه‌م كاروانە بێت و ببینه پێشه‌نگ له ناو زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستاندا.
له‌كوتاییدا جاریكى تر پیرۆزبایی له ده‌رچووانى ئازیز ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا و ئاینده‌یه‌كى پڕۆشنگدارو روناکیان بۆ دەخوازم.
هه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵاى كورستان، له كوردستانێكى ئارام و ئاوه‌دان و خۆاگڕو پێکەوەژیاندا.
هەر لە مەراسیمەکەدا پ.د.عبدالفتاح عبدالرەزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا پیرۆزبایی لەقوتابیان و کەسوکاری قوتابیان کرد و گوتی : خۆشحاڵم ئەمڕۆ لێرە لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیەکەوە بەشداردەبین لەئاهەنگی دەرچوونی پۆلێک لەکورو کچی خۆشەویستی وڵاتەکەمان .
دەرچووانی خۆشەویست…
بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم بۆ ٸەو سەرکەوتنە گەورەیەی کەٸەمڕۆ ٸاھەنگی بۆ دەگێرن، شەرەفمەندم ٸەمڕۆ لەکەرنەڤاڵێکی تری دەرچووندا پۆڵێک لەکچ و کوری وڵاتەکەمان بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆم بەدەست دەھێنن . پڕبەدڵ ھیوای سەرکەوتنی زیاتر‌و گەورەترتان بۆ دەخوازم . وەدڵنیام دەبنە بەشێکی گرنگ لەسەرمایەی مڕۆیی وڵات و خزمەتی گەورەی نیشتیمانەکەمان دەکەن .
ده رچوانی ئازیز به ٸەرکی خومی ده زانم که لە م بونه پیروزه دا ده ست خوشی و سوپاسی یەکه بەیەکەتان بکەم بو هەوڵ و ماندووبونتان بۆ کۆشش و شەونوخونیتان له ماوەی سالانی رابردووی خوێندنتان که نەمرۆ به شانازییه وه بەرهەمەکەی بەدەست دەهینن، وه هەروەها لەم ریورەسمەدا بەپیویستی دەزانم دەستخوشى له هەريەك له بەریزان سەرۆك و ئەندامانی نەنجومەنی زانکوی پولیتەكنيك و مامۆستايان و فەرمانبەرانی بکەم که لەپیگەیاندنی ئێوه شەونخونی و ماندوبونی زۆریان بینی.
ناماده بوانی به ریز…
مافی گەیشتن بەخویندن و فیربوون و مافی هه لی کاری شایسته دوو مافی سەرەکی دەستورین پێویسته دەستەبەر بکرێن بۆهه موو گەنجانی ولاتەکەمان.
هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای دروست بوونی پەرلەمان و یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێم بۆ پیگەیاندنی گەنجانمان له رووی مەعریفی و زانستی و زیاد کردنی تواناکانیان هەردەم هەولی ئەوەمان داوه که دەرفەتی خویندن بۆ گەنجانی ولاتەكەمان فراوانتر بكەين، تاوەكو بتوانین لەناو ولاتی خومان هیوایان بۆ دروست بکەین و خەونەکانیان بهێنینەدی.
به ریزان پیش راپەرین و پێکهینانی پەرلەمان و حکومەتی كوردستان تەنها يەك زانکو له هەرێم هەبوو، بەلام دوای 32 سال لەتەمەنی حکومرانی نێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی 36 زانکۆی حکومی و تایبەت و 26 پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی تایبەت، 2 کولیژی زانکویی و بوردی کوردستانی و ده ستەی دیراساتی ستراتیجیە، هەر لەم کابینەیەدا 2 زانکوی حکومی و لقی زانکویەکی نێودەولەتی و 14 په یمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەهلی و دەستەی متمانه بەخشین به دامەزاروەکان و پروگرامەکانی خویندنی پەروەرده و خویندنی باڵا دامەزران.
هەر ئەو سیاسەتەی حکومه تی هه رێم بوو وای كرد ئيمە لەوەزارەتى خویندنی بالا بتوانين له سالانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەریمی کوردستان هەموو ئەو دەرچوانەی ئامادەیی که داواکاریان پیشکه شی زانکولاین کردبوو له کولیج و په یمانگه حکومییەکان جیگا بکەینەوه.
لە کۆتایی وتارەکەیدا ڕۆڵی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە زیادکردنی پەرەپێدانی توانا و کارامەیی دەرچوان نیشاندا‌و دوبارە پیرۆزبایی لە دەرچوان و کەسوکاریان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
پاشان وتاری نوێنەری قوتابیان لەلایەن حسین عوسمان پێشکەشکرا.
دواتر سوێندی یاسایی لە لایەن پ.ی.د. بۆتان مجید احمد ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا خوێندرایەوە و قوتابییانی بەشە پزیشکیەکان و بەشەکانیتر بەجیا سوێندی یاساییان خوارد و سەرۆکی زانکۆش بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمی بەخشییە دەرچووەکان لە پسپۆڕییە جیاوازەکان و کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان دەتوانن کلیک لێـــــــــرە بکەن.
ڕاگری پەیمانگە لێژنەی وەرگرتنی قوتابیانی تازە وەرگیراو بەسەر دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/11/2024 بەڕێز ( د.طالب محمد شەریف عمر ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، سەردانی لێژنەی پێشوازی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ئەکادیمی 2024-2025 کرد، ڕاگری پەیمانگە هەموو ئاسانکاریەکی خستەڕوو لە ڕایکردنی مامەڵەی وەرگرتنی قوتابیانی تازە وەرگیراو لە پەیمانگە و لە نزیکەوە چاوی کەوت بە قوتابیان و کەس و کاریان و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست لە ئایندەدا.
ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
ڕاگری پەیمانگە بەشداری کرد لە مەراسیمی بەخشینی ڕێزلێنان بە قوتابیانی پۆلی 12 لە قوتابخانەی یادی ناحکومی
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/11/2024 بە ئامادەبوونی نوێنەری جەنابی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی و بەرپرسانی حزبی و حکومی قەزای مێرگەسۆر بەڕێز ( د.طالب محمد شەریف عمر) بەشداری کرد لە مەراسیمی بەخشینی ڕێزلێنان بە قوتابیانی پۆلی 12 لە قوتابخانەی یادی ناحکومی کە پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا لە سەر ئاستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کە نمرەی بەرزیان بەدەستهێنا وە.
ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
یەکشەممە 10/11/2024