Blog

سەرۆکی زانکۆ سەردانی پەیمانگەی کرد

یەکشەممە ڕێکەوتی:٢٦/ ئایار/ ٢٠٢٤
بەڕێز ( پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز (پ.د. ئازاد حسن قادر) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری دارایی و کارگێری سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێریان کرد. لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر پێشوازییان لێکرا. بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لێژنەی تاقیکردنەوەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەر کردەوە بۆ زانینی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەکان لە پەیمانگە. داوای کرد تاقیکردنەوەکان لە کەشێکی ئارام بەڕێوەبچن.
بەڕێزیان هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیانی خۆشەویست خواست و دەست خۆشی لە پەیمانگە و ڵێژنەی تاقیکردنەوەکان کرد.

بەسەرکردنەوە

ڕۆژی پێنج شەممە 23/5/2024، بەڕێز (پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز (پ. ی. د. بۆتان مەجید ئاسنگەر)، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان کرد وە لە لایەن بەڕێز (پ. د. ایاد زکی صابر آغا ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازی هەولێر و بەڕێز (م. سعد طلعت)، یاریدەدەری ڕاگر وە بەررێز د. کامەران اسماعیل سەرۆکی لێژنەی بالای تاقیکردنەوە، هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکەمانیان بەسەرکردەوە بۆ زیاتر لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکەمان.

سەرۆکی زانکۆی‌ پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری دیدارێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بەشداری کرد لە دیدارێكی تایبەت بە خستنەرووی بیرۆکە و داهێنانەکان کە لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرەوە رێکخرابوو.

شاندی زانکۆ پێکهاتبوون لە هەر یەکە لە پ.ی.د. موحسین شەریف ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر، پ.ی.د. ڕەنج سیروان عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، پ.ی.د.عەفان عوسمان حوسێن ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆ و پ.ی.د. هێمن کاکەخان عولا مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

لە دیدارەکەدا سیمینارێک لە لایەن د.عیماد بالەک سەبارەت بە یەکەم کارگەی کۆکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەعێراق و هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.

لە میانی بەشداریکردنێکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پێشنیاری کرد لەسەرپەرشتیارانی ئەو پڕۆژەیە پشت بەزانکۆکان ببەستن بەتایبەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە تاکە زانکۆیە لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشی تەکنیکی ئۆتۆمبێلی هەیە و دەرچووی هەیە و دەتوانن بەگوێرەی پێداویستی ئەوان قوتابی پڕ زانیاری بکەن بۆیان.

د.عیماد بالەک لەوەڵامی تێبینیەکی د.ئیدریس گوتی: بەڕێز د.ئیدریس زۆر خۆشحاڵم بۆ تێبینیە بەسوودەکەت، ئێمە وەکو کارگە و کۆمپانیا ئامانجمانە سوود لەتوانای گەنجانی کورد و قوتابیانی شارەزا وەربگرین، پێخۆشحاڵم لەو بوارە هەماهەنگی هەبێت لەنێوانمان وەک ئێمە و زانکۆتان، خۆشحاڵم پەیوەندیمان هەبێت و لەکاتی دامەزراندنی کارگەکەمان سوود لەتواناکانیان وەربگرین.

جێگای باسە ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لەگەڵ بازرگانانی هەولێر بۆ ئەوە بوو کە پێکەوە هاوکاری یەکتربن بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان، تا سودێکی باشی هەبێت بۆ بازرگانان، ئامانج لێی پێکەوە بەستنەوەی حکومەت و وەبەرهێنەر و زانکۆکانە بەخاوەن بیرۆکە و پێشخستنی تەکنەلۆجیا و داهێنەران لە هەرێمی کوردستان.

 

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی لیژنەی ئەزموونەکانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران دەکات

ڕۆژی شەممە 25ی ئایاری 2024، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بە یاوەریی پ.ی.د عەبدولخالق نادر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ سەردانی کۆلێژی تەکینکی سۆران ـیان کرد و لەلایەن ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی پێشوازیان لێکرا.

بەمەبەستی زیاتر ئاگادار بوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی سمستەری دووەم و چوارەمی قوتابییانی کۆلێژەکەمان ،یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ لەنزیکەوە لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی کۆلێژەکەمانی بەسەرکردەوە و ئاگاداری بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بوو.