Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی سۆران

……دەستخۆشی و پێزانین……

دوابەدوای گۆڕانکاری و گۆڕینی ناوی ( پەیمانگەی تەکنیکی سۆران ) بۆ ( کۆلێژی تەکنیکی سۆران )، بەرپرسیارەتی و ئەرکی سەرشانمانی قورستربووە و ئامادەکاری و دابینکردنی پێداویستییەکانی زیاتربوونە، وەکو: کەرەستە و پێداویستی پزیشکی و ئامێرەکانی تاقیگەی زۆرتر و کوالێتی باشتر، هەروەها دابینکردنی شوێنی گونجاو و هۆڵی خوێندن و تاقیگەی تازە، … هتد.

خۆشبەختانە ( پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی ) سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکایەتی زانکۆمان ( زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ) بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی کەموکوڕییەکان بە پەرۆش و هاریکار و پاڵپشت هاتوونەتە پێشەوە، ئەم پێداویستییانەی بۆ کۆلێژ دابینکردووە:
– کۆمپیوتەر
– تاقیگە

سەرەڕای ئەم پێداویستییانەی سەرەوە، بڕیاری دروستکردنی نهۆمی دووەمی دراوە و ئێستا بەشێکی باشی کارەکانی نهۆمەکە تەواو بووە، کە پێکهاتووە لە : ( 5 هۆل و ژوورەکانی مامۆستایان و سەرۆک بەش و بڕیاردەر ) ، کە جێگەی دەستخۆشی و پێزانینمانن و بە هیوای بەردەوامی و پاڵپشتی زیاتر.

بە پێویستی دەزانین ئەم دەستکەوتە مەزنانە لە دەڤەرەکەمان پیرۆز بکەین ، دەستخۆشی لە هەموو لایەک بکەین، کە پاڵپشتی زانست و بەرەوپێشچوونە.

هەمیشە شاد و تەندروست بن.

پاکستان حەمەدامین یوسف
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران 
٢٠٢٣/٦/٦

سەردانی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی و بەرگری شارستانی کۆلێژ بۆ کافتریا

ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٣ لیژنەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژەکەمان، هەر یەکە لە بەرپرسی تەندروستی و سەلامەتی و بەرگری شارستانی (م. ڕاهین شریف) و ئەندامانی لیژنە بەرێزان ( م. کارزان عثمان و م. ڕعنا عبدالله) سەردانی کافتریای کۆلێژیان کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و بەدواداوچوون و دڵنیابوون لە گرنگیدان بە پاک وخاوێنی و ڕێکخستن و جێ بەجێ کردنی ئەو سەرنج و تێبینیانەی کە ئاماژەیان پێکراوە لە رێنمایەکانی تەندروستی و سەلامەتی و بەرگری شارستانی.
سەرەڕای ئەوەی لە ڕۆژانی پێشودا هەمان لیژنە لەگەڵ (م. أسعد سيدعبدالله) پشکنینیان بۆ گشت کەپسولەکانی

ئاگرکوژێنەوە کرد بۆ دڵنیابوون لە دروست کارکردنیان و گۆڕینی لەکارکەوتووەکان.

لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی کۆلێژەکەمان ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی سیمستەری دووەم و چوارەم / خولی یەکەمی ‌دەوامی بەیانیان و ئێوارانی ڕاگەیاند.


تێبینی: هەر قوتابیەک گازندەی لە نمرەکانی هەیە ، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ڕێکەوتی ٦- ٥ /٢٠٢٣/٦ بەیانی کاتژمێر ٨:٣٠ تاکو کاتژمێر ٢:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ سەردانی ڕاگرایەتی / هۆبەی ژمێریاری بکەن بۆ پرکردنەوەی فورمی گازندە.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان.

ئێستا قوتابیان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە

https://bologna.epu.edu.iq/adminects/

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە


ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢٢ بەڕێز ( پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆلێژەکەمانی کرد و لەلایەن بەڕێز ( م. پاکستان محمەدامین یوسف ) ڕاگری کولێژ و بەڕێز ( م.عبدالباسط علی غفور ) سەرۆکی لێژنەی ئەزمونەکان و مامۆستایان پێشوازی لێکرا.

لە سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بە مەبەستی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان سەردانی لیژنەی ئەزموونەکانی کرد و لە دانیشتنێکدا ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن و دەستخۆشی لە لیژنەی ئەزموونەکان و مامۆستایان کرد ، دواتر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاودێری چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کرد.

هاوکات سەرۆکی زانکۆمان بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابیان ، لە نزیکەوە چاوی بە بەشێک لە قوتابیان کەوت و بەشێک لە پڕۆژەکانی بەسەرکردەوە.