سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە


ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢٢ بەڕێز ( پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆلێژەکەمانی کرد و لەلایەن بەڕێز ( م. پاکستان محمەدامین یوسف ) ڕاگری کولێژ و بەڕێز ( م.عبدالباسط علی غفور ) سەرۆکی لێژنەی ئەزمونەکان و مامۆستایان پێشوازی لێکرا.

لە سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بە مەبەستی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان سەردانی لیژنەی ئەزموونەکانی کرد و لە دانیشتنێکدا ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن و دەستخۆشی لە لیژنەی ئەزموونەکان و مامۆستایان کرد ، دواتر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاودێری چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کرد.

هاوکات سەرۆکی زانکۆمان بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابیان ، لە نزیکەوە چاوی بە بەشێک لە قوتابیان کەوت و بەشێک لە پڕۆژەکانی بەسەرکردەوە.