Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی سۆران

کردنەوەی دوو تاقیگەی پێشکەوتوو لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٧ بەڕێز ( م.پاکستان حەمەدئەمین یوسف ) سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ ، پێشوازیان لە بەڕێز ( پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی ) سەڕۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و شاندی یاوەری كرد.

سەردانەکە بە مەبەستی کردنەوەی تاقیگەی(MMM) تایبەتە بە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بوو ، کە دەتوانرێت سەرجەم پشکنینەکان لەم تاقیگەیە ئەنجام بدرێن بە پێشکەوتووترین ئامێری سەردەم ، هاوکات ئامێره‌كان پێكهاتوون له‌ ئامێری ماگلۆمی بۆ پشكنینه‌ هۆرمۆنیه‌كان وه‌ ئامێری كۆباس C111 بۆ پشكنینه‌ كیمیاییه‌كان ، وه‌ ئامێری CBC بۆ پشكنینه‌كانی خوێن له‌ گه‌ڵ چه‌ند مایكرۆسكۆپێك .

دواتر تاقیگەی کۆمپیوتەری کرایەوە، کە پێکهاتبوو لە (٢١) سێتی کۆمپیوتەری کە سەرجەم قوتابیانی بەشەکانی کۆلێژەکەمان دەتوانن سوود لەم تاقیگەیە وەربگرن، لە وانەی کۆمپیوتەر .

لە کۆتاییدا سوپاسی هەڵوێست و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆمان دەکەین لە هاوکاری و دابین کردنی سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکانی تاقیگەی پزیشکی و تاقیگەی کۆمپیوتەر ، بەهیوای هەماهەنگی و کاری باشتر لە داهاتوودا.

قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە چالاکییەکیان ئەنجامدا

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/١٤ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شەکرە قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکانی کۆلێژەکەمان هەڵسان بە ئەنجامدانی تێستی نەخۆشی شەکرە لە ناو سەنتەری شاری سۆران و پێدانی رێنمایی و نامیلەکە بە هاووڵاتیان کە تێدا باس لە پێناسەی نەخۆشی شەکرە و شێوازی ڕوودانی و هۆکارەکان و نیشانەکان و زیانەکانی ئەم نەخۆشییە دەکات.

کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو

رۆژی یەکشەممه ١١/١٣ ٢٠٢٣، کۆبوونەوەی سێیەمی ئاسایی ئەنجوومەنی کۆلێژ ، بە سەرۆکایەتی م باکستان حمدامین یوسف ، سەرۆکی زانکۆ، بەڕێوەچوو. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بەرێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی ئەندامانی ئەنجوومەنی کرد و دواتر بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لە سەر خاڵەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکە کرا و چەند بڕیارێک لەبارەیانەوە دەرکرا.

ڕۆژێکی پڕ لە چاڵاکی

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/١١/١٣ ، سەردانی بەڕێز ( م. پاکستان محەمەدئەمین یوسف ) ڕاگری کۆلێژ ، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ ، بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەڕێز ( م.حەسەن محەمەد ساڵح ) وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران.

** سەردانی شاندی کۆلێژەکەمان بۆ لای بەڕێز (د.حەمرین مینە ئەحمەد ) بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوونی وەکو بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران.

لە سەردانەکەدا هەردوولا ئامادەیی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتریان بۆ زیاتر خزمەتکردنی قوتابیان و دەڤەرەکەمان دووپاتکردەوە.

*** ئەمڕۆ ڕاگری کۆلێژەکەمان بە یاوەری شاندێک سەردانی بەڕێز (محسن هاشم مزووری )یان کرد کە ئامانجی سەردانەکە بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوونی ناوبراو بوو ، وەکو بەرپرسی لیژنەی ناوچەی سۆران.

ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران
٢٠٢٣/١١/١٣