Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بواری فۆتۆگرافی بۆ مامۆستایان و قوتابییان رێکدەخات

رۆژی چوارشەممە 4ـی ئۆکتۆبەری 2023، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بواری فۆتۆگرافی لە ژێر ناونیشانی (زیرەکی دەستکرد پەیوەندی و بە وێنەگرتن) بۆ مامۆستایان و قوتابیانی هەردوو بەشی راگەیاندن و تەکنیکی میدیا بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکەدا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا وێڕای بەخێرهێنانی مامۆستایان و قوتابییان گوتی: “زۆر خۆشحاڵین کە توانیمان ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام بدەین لەگەڵ مامۆستایان و قوتابیانی بەشی تەکنیکی میدیا، بەڕێزان ئێمە وەک سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر چوارچێوەی ستراتیژیەتی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆمان ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە  لەگەڵ زانکۆی THMی ئەڵمانی لە چەند پڕۆژەیەک بەیەکەوە کاردەکەین و بەردەوامین، بەهۆی ئەو پڕۆژەیەوە توانیومانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو زانکۆ ئەڵمانییە پەرەپێبدەین، ئەم وۆرکشۆپەش یەکێکە لەو کارە هاوبەشانە کە بە هاوکاری پڕۆفیسۆر کلاوس پسپۆر لە بواری فۆتۆگرافەری رێکی بخەین بۆ ئەوەی مامۆستایان و قوتابیان لە بەشی تەکنیکی میدیا و ڕاگەیاندن لەسەر نوێترین زانستەکانی فۆتۆگرافەری ئاشنا و شارەزا بکرێن”.

“بەڕێزان هەموومان دەزانین کاری فۆتۆگرافەری چەند گرنگە لەناو کۆمەڵگادا، کە چۆن فۆتۆیەک دەتوانێت ببێتە بەڵگەی مێژوویی بۆ گەلان، هەروەها فۆتۆ دەبێتە هۆی وروژاندنی هەستی مرۆڤ جا چ هەستێکی جوانی کاریگەربێت چ هەستێکی ناخۆش بێت، بۆیە هەموومان دەزانین کە فۆتۆگرافەر چ رۆڵێکی گرنگی هەیە لەڕۆژنامەگەریدا، بۆیە ئێمە بەگرنگمان زانی و پێمان خۆش بوو کە ئەو بەڕێزانە لەو زانکۆ ئەڵمانیا بتوانن لەگەڵمان هاوکاربن، ئەو بابەتەی ئەو پرۆفیسۆرە باسی دەکات بەشێکی پەیوەستە بە پێشەکییەکانی کاری فۆتۆگرافەر و گرنگییەکانی فۆتۆگرافی، دوایی دێتە سەر بابەتی زیرەکی دەستکرد و پەیوەندی لەگەڵ فۆتۆگرافی، وەکو لای هەموومان ئاشکرایە ئەمڕۆ زیرەکی دەستکرد لەهەموو کایەکانی ژیان و لەهەموو بوارەکانی ژیان رۆڵێکی زۆر گرنگی بینیوە تاوەکو ئەمڕۆ وای لێهاتووە زیرەکی دەستکرد لەهەندێک لەزانکۆکان بووەتە بەش و کۆلێژ و چۆن زانست و بابەتی زیرەکی دەستکرد دەخوێنن، بۆیە ئەو بابەتەشمان هەر بەلاوە گرنگ بوو بتوانین کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد ئەمڕۆ لەسەرفۆتۆگرافەر لە پڕۆفیسۆر کلاوس گوێبیست بین، ئومێدەوارم مامۆستایان و قوتابیانی ئێمە لەماوەی ئەو دوو ڕۆژە بتوانن کە بەڕێزیان لە ئەڵمانیاوە هاتوون سوودێکی زیاتر لە ئەزموون و زانستەکانی وەربگرن و سوودێکی زیاتر بگەیەنێت بە قوتابیان و مامۆستایانمان، دووبارە سوپاس بۆ ئامادەبوونتان، بەهیوای سەرکەوتنتان.”

دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە لە لایەن بەرێز کلاوس کە

ئەم وۆرکشۆپە بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو کە لە لایەن پرۆفیسۆر د. کلاوس شمیت مامۆستا لە زانکۆی تی ئێج ئێمی ئەڵمانی لە بواری فۆتۆگرافەری پێشکەش کرا، و تیایدا مامۆستایان و قوتابییانی بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاشناکران بە نوێترین زانست و تەکنیکەکانی فۆتۆگرافەری و سوودێکی زۆریان لە بابەتەکانی وەرگرت.

 

سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری

رۆژی دوو شەممە 2ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە سێ رێوڕەسمی جیادا پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و  مامۆستا کەمال محەمەد عەبدوڵا بەڕێوبەری دڵنیایی جۆری زانکۆمان، سوپاس و پێزانینی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەخشییە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە هەرسێ کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی و کارگێڕی هەولێر.

لە رێورەسمەکاندا کە هەریەکە لە راگری کۆلێژی توکنەلۆجی هەولێر پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر، راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر پ.ی.د. برزۆ هەمزە دزەیی و راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر پ.ی. مامۆستا ئومێد ئەرشەد حەوێزی ئامادەبوون، د. یوسف بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی بەخشییە مامۆستایان و لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە مامۆستایان کرد و رایگەیاند: ” پرۆسەی دڵنیایی جۆری پرۆسەیەکی گرنگە بۆ مامۆستایان و کۆلێژ و پەیمانگەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان هەروەها گرنگییەکی زۆریشی هەیە لە بابەتی رانکینگی زانکۆمان بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی رانکی زانکۆ لە ریزبەندییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی وەرگیراوانی سیستەمی پۆلیتەکنیک رادەگەیەنێت

بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی وەرگیراوانی سیستەمی پۆلیتەکنیک بەشێوەی پارالێڵ رادەگەیەنێت.

تێبینی:- وەرگیراوان لە سبەی دووشەممە 2/10/2023ـوە دەتوانن سەردانی کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی خۆتۆمارکردنیان.

ليستی ناوەکان:

لیستی-ناوی-وەرگیراوانی-سیستەمی-پۆلیتەکنیک پارالێڵ.pdf (epu.edu.iq)

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئیمارات بۆ قوتابییان دەڕەخسێنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ساڵانەی (الجمعیة إدارات عمادات شؤون الطلبة) لە زانکۆی ئەلعەین، بۆ قوتابییانی زانکۆمان دەڕەخسێنێت، کە بڕیارە لە ماوەی (18 تاکو 21ـی شوباتی 2024) لە زانکۆی ناوبراو رێکبخرێت.

مەرج و پێداویستییەکان:

1- کۆنفرانسەکە بۆ ماوەى (5) رۆژ دەبێت لە رێکەوتى  18/2 تا 22/2/2024.

2- قوتابیانى (گشت قۆناغەکان + دەرچووان) لە ئێستاوە دەتوانن بە توێژینەوەیەک بەشداربن کە لەم پسپۆرییانەى خوارەوە بێت:

      أ- البیئة التعلیمیة الجاذبة  (گشت پسپۆرییەکان دەگرێتەوە)

     ب- الذكاء الصطناعي   (پسپۆرییەکان ISE , ICT) دەگرێتەوە.

     ج- الاعلام الرقمي و دوره في دعم و ابتكار (پسپۆڕى راگەیاندن)

     د- الاعلام الأجتماعي و تاثيره على طلبة الجامعات، الايجابيات و السلبيات (پسپۆڕى راگەیاندن)

    ح- التنمية المستدامة (پسپۆڕى ئەندازیارى)

    خ- دعم و ترسيخ التراث الوطني (پسپۆڕى گەشتیارى)

    ر- اثر العمل التطوعي في حياة الطلبة (گشت پسپۆرییەکان دەگرێتەوە)

    و- الفرص و التحديات في الجامعات و ما بعد التخرج (گشت پسپۆڕییەکان دەگرێتەوە)

3- مەرجى نووسینى تویژینەوەکە دەبێت بەم شێوەیەى خوارەوە بێت :

     ١- بە زمانى عەرەبى یاخود زمانى ئینگلیزى بێت .

     ٢- لەسەر یەکێک لەم پسپۆریانە بێت کە دیاریکراوە لەسەرەوە .

     ٣- بەپێى مەرجى نووسینەوەى توێژینەوە بێت، وە لە هیچ شوێنێکی دیکە بڵاونەکرابیتەوە .

     ٤- بە فۆنتى (14) وە زمانى (Times New Roman) بنووسرێ .

     ٥- پەراوێزەکان (2.5) بیت .

4- دواى رەزامەندى سەرۆک بەشەکانتان، پێشکەشکردن راستەوخۆ دەبێت لە لینکى کۆنفراسەکە:

بۆ ناردنی توێژینەوەکانتان کلیک لـــــــــــــێــــرە بکەن.

5- دواى پەسەندکردنى توێژینەوەکە لە لایەن زانکۆى ناوبراو، ئەوکاتە قوتابى دەتوانێت بەشداربێت لە کۆنفراسەکە . 

تیبینى :

١- ڤیزا و تیکتی فڕۆکە لەسەر قوتابیە دابینى بکات.

٢- شوێنى حەوانەوە و خەرجى رۆژانە لەسەر زانکۆى میواندارە واتا زانکۆى ( العین ) دەبێت.