سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری

رۆژی دوو شەممە 2ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە سێ رێوڕەسمی جیادا پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و  مامۆستا کەمال محەمەد عەبدوڵا بەڕێوبەری دڵنیایی جۆری زانکۆمان، سوپاس و پێزانینی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەخشییە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە هەرسێ کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی و کارگێڕی هەولێر.

لە رێورەسمەکاندا کە هەریەکە لە راگری کۆلێژی توکنەلۆجی هەولێر پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر، راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر پ.ی.د. برزۆ هەمزە دزەیی و راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر پ.ی. مامۆستا ئومێد ئەرشەد حەوێزی ئامادەبوون، د. یوسف بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی بەخشییە مامۆستایان و لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە مامۆستایان کرد و رایگەیاند: ” پرۆسەی دڵنیایی جۆری پرۆسەیەکی گرنگە بۆ مامۆستایان و کۆلێژ و پەیمانگەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان هەروەها گرنگییەکی زۆریشی هەیە لە بابەتی رانکینگی زانکۆمان بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی رانکی زانکۆ لە ریزبەندییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.