زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بواری فۆتۆگرافی بۆ مامۆستایان و قوتابییان رێکدەخات

رۆژی چوارشەممە 4ـی ئۆکتۆبەری 2023، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بواری فۆتۆگرافی لە ژێر ناونیشانی (زیرەکی دەستکرد پەیوەندی و بە وێنەگرتن) بۆ مامۆستایان و قوتابیانی هەردوو بەشی راگەیاندن و تەکنیکی میدیا بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکەدا سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا وێڕای بەخێرهێنانی مامۆستایان و قوتابییان گوتی: “زۆر خۆشحاڵین کە توانیمان ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام بدەین لەگەڵ مامۆستایان و قوتابیانی بەشی تەکنیکی میدیا، بەڕێزان ئێمە وەک سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر چوارچێوەی ستراتیژیەتی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆمان ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە  لەگەڵ زانکۆی THMی ئەڵمانی لە چەند پڕۆژەیەک بەیەکەوە کاردەکەین و بەردەوامین، بەهۆی ئەو پڕۆژەیەوە توانیومانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو زانکۆ ئەڵمانییە پەرەپێبدەین، ئەم وۆرکشۆپەش یەکێکە لەو کارە هاوبەشانە کە بە هاوکاری پڕۆفیسۆر کلاوس پسپۆر لە بواری فۆتۆگرافەری رێکی بخەین بۆ ئەوەی مامۆستایان و قوتابیان لە بەشی تەکنیکی میدیا و ڕاگەیاندن لەسەر نوێترین زانستەکانی فۆتۆگرافەری ئاشنا و شارەزا بکرێن”.

“بەڕێزان هەموومان دەزانین کاری فۆتۆگرافەری چەند گرنگە لەناو کۆمەڵگادا، کە چۆن فۆتۆیەک دەتوانێت ببێتە بەڵگەی مێژوویی بۆ گەلان، هەروەها فۆتۆ دەبێتە هۆی وروژاندنی هەستی مرۆڤ جا چ هەستێکی جوانی کاریگەربێت چ هەستێکی ناخۆش بێت، بۆیە هەموومان دەزانین کە فۆتۆگرافەر چ رۆڵێکی گرنگی هەیە لەڕۆژنامەگەریدا، بۆیە ئێمە بەگرنگمان زانی و پێمان خۆش بوو کە ئەو بەڕێزانە لەو زانکۆ ئەڵمانیا بتوانن لەگەڵمان هاوکاربن، ئەو بابەتەی ئەو پرۆفیسۆرە باسی دەکات بەشێکی پەیوەستە بە پێشەکییەکانی کاری فۆتۆگرافەر و گرنگییەکانی فۆتۆگرافی، دوایی دێتە سەر بابەتی زیرەکی دەستکرد و پەیوەندی لەگەڵ فۆتۆگرافی، وەکو لای هەموومان ئاشکرایە ئەمڕۆ زیرەکی دەستکرد لەهەموو کایەکانی ژیان و لەهەموو بوارەکانی ژیان رۆڵێکی زۆر گرنگی بینیوە تاوەکو ئەمڕۆ وای لێهاتووە زیرەکی دەستکرد لەهەندێک لەزانکۆکان بووەتە بەش و کۆلێژ و چۆن زانست و بابەتی زیرەکی دەستکرد دەخوێنن، بۆیە ئەو بابەتەشمان هەر بەلاوە گرنگ بوو بتوانین کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد ئەمڕۆ لەسەرفۆتۆگرافەر لە پڕۆفیسۆر کلاوس گوێبیست بین، ئومێدەوارم مامۆستایان و قوتابیانی ئێمە لەماوەی ئەو دوو ڕۆژە بتوانن کە بەڕێزیان لە ئەڵمانیاوە هاتوون سوودێکی زیاتر لە ئەزموون و زانستەکانی وەربگرن و سوودێکی زیاتر بگەیەنێت بە قوتابیان و مامۆستایانمان، دووبارە سوپاس بۆ ئامادەبوونتان، بەهیوای سەرکەوتنتان.”

دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە لە لایەن بەرێز کلاوس کە

ئەم وۆرکشۆپە بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو کە لە لایەن پرۆفیسۆر د. کلاوس شمیت مامۆستا لە زانکۆی تی ئێج ئێمی ئەڵمانی لە بواری فۆتۆگرافەری پێشکەش کرا، و تیایدا مامۆستایان و قوتابییانی بەشی تەکنیکی میدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاشناکران بە نوێترین زانست و تەکنیکەکانی فۆتۆگرافەری و سوودێکی زۆریان لە بابەتەکانی وەرگرت.