Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی سۆران

له‌ ڕۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌ به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران پانێلێكی سازكرد

ڕۆژی دووشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٤ ، له‌ ڕۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌ به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، لە هۆڵی بۆنەکانی کۆلێژ پانێلێكی سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ ( د. بێستوون ئه‌حمه‌د و  د. هۆلیم هاشم) به‌ڕێوه‌برد.

پانێله‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دڵشاد عه‌بدولخالق- سه‌رۆكی به‌شی شیكاری نه‌خۆشیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برا، تیایدا باس له‌ جۆر و هۆكاری گه‌شه‌كردنی و ماكه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كرا و بۆ خۆپاراستن و ڕێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنیشی ڕێكاره‌كان خرانه‌ ڕوو.

سه‌ره‌تای پانێله‌كه‌ د. بێستون ئەحمەد تیشکیخسته‌ سەر جۆرەکانی شێرپەنجە و هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی، له‌و چوارچێوه‌یه‌ (جگەڕە کێشان،ستایلی ژیان و خۆراکی تەندروست و پیسبوونی ژینگە)ی به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بینی.

د. بێستون له‌باره‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كه‌، گوتی:”هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا سه‌خته‌، به‌ڵام ئه‌نجامدانی پشكنینی ناو به‌ناو، ڕێگری له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ و هێشتنه‌وه‌ی له‌ قۆناغی یه‌كه‌میدا ده‌كات، به‌مه‌ش ئومێدی زاڵبوون به‌سه‌ریدا له‌ سه‌دی سه‌د نزیك ده‌كاته‌وه‌”.

د. هۆلیم هاشم، كه‌ پسپۆری خۆراكی ته‌ندروسته‌ یه‌كێكی تر بوو له‌و پانێلستانه‌ی كه‌ له‌ پانێله‌كه‌ی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران به‌شداربوو و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆراك و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ش گووتی:” خۆراک و جۆره‌كه‌ی، ستایلی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشی شێرپەنجە هەیە”.

له‌باره‌ی خۆراكه‌ زیان به‌خشه‌كانیشه‌وه‌ گووتی:” زۆر خواردنی خۆراکە خێراکان و قوتوبەندكراوه‌كان، مه‌ترسی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ زیاد ده‌كات”.

شایەنی باسە ، لە ڕۆژ ژمێری ساڵانەدا ڕۆژی ٤ـی شوبات بەرۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە دیاریكراوە، كە ساڵانە رێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە، هۆشیاری‌ و چۆنییەتی خۆپارێزی‌ و رێگەكانی ئاشكرا كردنی پێشوەختەی ئەو نەخۆشییە بڵاودەكاتەوە كە بەترسناكترین نەخۆشی لەجیهاندا دەدانرێترووبەرووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.

ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران لەگەل فەرمانبەران کۆبووەوە

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/1/2024 پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی-ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ به‌ڕێووه‌چو، پاش به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی، ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی به‌رپرسیارییه‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند:ئێمه‌ بۆ پێكانی ئامانجه‌كانی دامه‌زراندنی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران لێرانه‌ین، ئه‌ویش پێگه‌یاندن و دروستكردنی ده‌رچوویه‌كی وشیار و پڕ زانسته‌، بۆیه‌ به‌ ئه‌ركی ستافی كۆلێژی زانی، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردن و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئارام و داهێنه‌رانه‌ بۆ قوتابییان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌رمانبه‌ران، تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی ڕۆحی هاوكاری و ڕێزگرتن و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی، باوه‌ڕیشی وابوو، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ران ئه‌ركه‌كانیان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئه‌وه‌ ژینگه‌یه‌ك له‌ كۆلێژ دێته‌ ئارا كه‌ ستافه‌كه‌ی وه‌كو ماڵی دووه‌می خۆی بڕوانێته‌ دامه‌زراوه‌كه‌ی و به‌رهه‌مێكی باشتریش پێشكه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگا بكات.
پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئامانجه‌كانی له‌ گه‌یاندنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ قوتابییان بهێنێته‌ دی، بیرۆكه‌ی فۆرمی زانیاری خسته‌ ڕوو، كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ستافی كۆلێژ، دید و تێڕوانیینه‌كانییان و جۆری ڕۆڵیان له‌ قۆناغی داهاتووی كۆلێژ دیاریبكه‌ن، چونكه‌ ڕاگری كۆلێژ باوه‌ڕی وابوو ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێده‌سپێردرێت له‌ چوارچێوه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی بێت، به‌رهه‌مدارتر ده‌بێت.
فۆرمی ئاماژه‌ پێكراو له‌لایه‌ن ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران و ستافی كۆلێژ به‌ شێوه‌ی ئۆنڵاین و ده‌ستی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكرا، كه‌ له‌ چه‌ند بڕگه‌ی جیاواز پێكهاتبوو، له‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كاندا وێڕای ئاماژه‌ كردن به‌ ڕۆلی ئێستای فه‌رمانبه‌ر جه‌خت له‌ داخوازی فه‌رمانبه‌ر بۆ بینینی ڕۆلی تر كرابووه‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا داواشیان لێكرابوو ئامانجه‌كانییان له‌ باره‌ی داخوازییه‌كانی له‌مه‌ڕ ئه‌ركی نوێی به‌ نووسین تۆماربكه‌ن، تا له‌و ڕێگه‌یه‌ باشترین و گونجاوترین كاره‌كته‌ر بۆ بینینی ڕۆله‌ سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كانی كۆلێژ ده‌ستنیشان بكرێن و له‌ چوارچێوه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی فه‌رمانبه‌ریش بێت.
پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌ هه‌ولێر، له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 22/1/2024 به‌ڕێوه‌چوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك پ.د. ئدریس محه‌مه‌دتاهر هه‌ركی فه‌رمانی ده‌ستنیشانكردنی وه‌كو ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران ڕاده‌ستكرا.
له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 24/1/2024 له‌ كۆمه‌ڵگای كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران و له‌ سۆران، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پ.د. ئدریس محه‌مه‌دتاهرهه‌ركی، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر- د.بۆتان مەجید ئاسنگەر، ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی شەقڵاوە- د.عەبدولخالق نادر و سەرمەد حەمید سەدرەددین- بەڕێوەبەری كارگێڕی سەرۆكایەتی زانكۆ، فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران ڕاده‌ستی پ.ی.د. سیروان له‌تیف حاجی كرا.

بەبۆنەی رۆژی ئاڵا، رێورەسمێك لە کۆلێژی تەكنیكی سۆران بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/١٧ بەبۆنەی رۆژی ئاڵا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن و ماموستایان و قوتابیانی کۆلێژی تەكنیكی سۆران رێورەسمێكی سازكرد.

رێورەسمەكە ووتار و شیعر و شانۆگەری و سروودی نیشتمانی لەخۆی گرتبوو، كە تەواویان باسیان لە بەرز و پیرۆزی ئاڵای كوردستانیان دەكرد.

سەرەتای رێورەسمەكە دوای گوێگرتن لە سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب، یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز ( م.فتحی زێرۆ ) ووتارێكی پێشكەش كرد، پاشان ووتاری لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان لەلایەن بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەڕێز ( شۆرش میران مەلا ) خوێندرایەوە.

قوتابیان كە بەشدارییەكی كارای رێورەسمەكەبوون، بە چەندین پارچە شیعر و گۆرانی ڕێزی خۆیان بۆ ئاڵای كوردستان دەربڕی و بە پێشكەش كردنی شانۆگەری خۆشەویستی خۆیان گەیاندە لوتکە.لە چوارچیەوەی چالاکییەکان لە مەراسیمی بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان لە ناو کۆمەلگەی کۆلێژ بەڕێوەچوو.

پێشانگای شێوەکاری لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران کرایەوە

کردنەوەی پێشانگای شێوەکاری بەبۆنەی هەڵمەتی نیشتیمانی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە کۆلێژێ تەکنیکی سۆران دوای کۆتایی هاتنی پانێل بە ئامادەبوونی میوانانی بەشداربوو کرایەوە کۆمەلێک ئافرەتی بەهرەمەند (سومیە گەردی – کاژین ئەرگۆشی – شەیدا سامی – خدیجه جهانگیر ) ١٧ تابلۆی شێوەکاریان نمایشکرد.