Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی سۆران

لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی کۆلێژەکەمان ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی سیمستەری دووەم و چوارەم / خولی یەکەمی ‌دەوامی بەیانیان و ئێوارانی ڕاگەیاند.


تێبینی: هەر قوتابیەک گازندەی لە نمرەکانی هەیە ، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ڕێکەوتی ٦- ٥ /٢٠٢٣/٦ بەیانی کاتژمێر ٨:٣٠ تاکو کاتژمێر ٢:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ سەردانی ڕاگرایەتی / هۆبەی ژمێریاری بکەن بۆ پرکردنەوەی فورمی گازندە.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان.

ئێستا قوتابیان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە

https://bologna.epu.edu.iq/adminects/

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە


ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢٢ بەڕێز ( پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆلێژەکەمانی کرد و لەلایەن بەڕێز ( م. پاکستان محمەدامین یوسف ) ڕاگری کولێژ و بەڕێز ( م.عبدالباسط علی غفور ) سەرۆکی لێژنەی ئەزمونەکان و مامۆستایان پێشوازی لێکرا.

لە سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بە مەبەستی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان سەردانی لیژنەی ئەزموونەکانی کرد و لە دانیشتنێکدا ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن و دەستخۆشی لە لیژنەی ئەزموونەکان و مامۆستایان کرد ، دواتر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاودێری چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کرد.

هاوکات سەرۆکی زانکۆمان بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابیان ، لە نزیکەوە چاوی بە بەشێک لە قوتابیان کەوت و بەشێک لە پڕۆژەکانی بەسەرکردەوە.

 

کۆبونەوەی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لەگەڵ مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان.

 

 

ڕۆژی شەممە رێكه‌وتی ٢٠٢٣/٥/٢٠ لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێژ، بە ئامادەبوونی بەڕێز م.پاکستان محمدامین یوسف ڕاگری کۆلێژ، كۆبۆنه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌زمۆنه‌كان به‌ڕێز ( م.عبدالباسط علی غفور ) له‌گه‌ل مامۆستایانی چاودێری ( تاقیکردنەوەکانی کۆتای وەرزی دووەم و چوارەم – خولی یەکەم – قوتابیانی بەیانیان و ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ ) له‌سه‌ر چونیەتی به‌ڕێوه‌به‌ربردنی تاقیكردنه‌وەکان به‌ڕێوه‌چوو کە ئاماژە به چەند خالێکی گرنگ لەلایەن بەرێزیان و ڕاگری کۆلێژ باس کرا و مامۆستایانش بیرو بووچون و کێشە و گرفتی خۆیان لە کاتی ئەرکی چاودێری باس کرد.کۆبونەوەی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لەگەڵ مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان.

سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی قوتابیان

ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣٥/١٤ بەرێز م.پاکستان محمدامین یوسف ڕاگری کۆلێژەکەمان و قوتابیانی سەرکەوتووی پڕۆژکانی دەرچوون لەبەشەکانی پەرستاری و شیکاری نەخۆشیەکان و ئافرەتان و لەدایک بوون و تەکنەلۆجیای زانیاری بەشداریان کرد لە سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی قوتابیان کە بە سەرپەرشتی پ.د ادریس محمد تاھر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو ، دەستخۆشی بۆ سەرۆکی زانکۆمان کە ھەردەم ھەوڵ دەدات بۆ
بەرەوپێش بردنی زانست لە زانکۆکەمان و دەستخۆشی بۆ ڕاگرو یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و تەواوی ئـەندامانی لیژنەی سەرپەرشتی کۆنفڕانس .

ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران ١٤-٥-٢۰٢٣