Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە چالاکییە زانستییەکانی کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی دەکات

بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی لە فێستیڤاڵی چارەسەری سرووشتیی لە کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر کرد.


لە فێستیڤاڵەکەدا کە یاریدەدەری راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و سەرۆکی بەشی چارەسەری سرووشتی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیان ئامادەی بوون، قوتابیان بەشی چارەسەری سرووشتیی بەشێوەی گرووپ پۆستەریان لەسەر چارەسەری سرووشتیی ئامادەکردبوو، لە شێوەی پێشانگایەکدا پۆستەرەکانیان نمایش کرد.

قوتابیانی بەشداربوونی چالاکییەکە، روونکردنەوەیان لەسەر پۆستەرەکانیان بە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئامادەبووانی دا.

جێی ئاماژەیە، ساڵانە بەشی چارەسەری سرووشتیی لە کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ئەم چالاکییە زانستییە ئەنجام دەدەن و قوتابیان پۆستەرەکانیان لە چوارچێوەی پێشانگایەکدا نمایش دەکەن.

 

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە کونسولی گشتی وڵاتی هیندستان لە هەولێر دەکات

رۆژی پێنج شەممە 14ی دیسەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە مادان گۆپال کونسوڵی گشتی وڵاتی هیندستان لە هەولێر.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، بەڕێوبەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و تۆماری گشتی ئامادەیبوون گفتوگۆکرا لەبارەی دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکان وڵاتی هیندستان لە رووی زانستی و ئەکادیمییەوە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کردنەوەی گۆشەیەک لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەناوی گۆشەی پەرتوکخانەی هیندستان کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرچاوە گرنگەکانی تایبەت بە بوارەکانی (پزیشکی، پەرستاری، کشتوکاڵی، دەرمانی گیایی، هەنگەوانی، کارگێڕی و زمانی ئینگلیزی) لە خۆدەگرێت.

لەلای خۆیەوە کونسوڵی نوێی هیندستان لە هەولێر بەڵێنیدا وەک کونسوڵخانە بەردەوام بن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زانکۆ و زیاتر بەرەوپێشەوەی ببەن و ئامادەی هەر هاوکارییەک دەبن لە بواری ئەکادیمی

لەچوارچێوەی هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمیەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کونسولخانەی وڵاتی هیندستان چەند چالاکیەکی زانستی و ئەکادیمی ئەنجامدرا.

یەکێک لە چالاکییەکان بریتی بوو لە کردنەوەی گۆشەی کتێبخانەی هندی لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ و کۆمەڵێک کتێبی بەنرخیشیان پێشکەش بەکتێبخانەی زانکۆمان کرد، لەئایندەشدا کتێبی زیاتر ئەکادیمی دەبەخشن بەزانکۆمان. هەروەها چالاکیەکی وەرزشیش ئەنجامدرا کە بەشێک لە قوتابییان ڕاهێنانی یۆگایان ئەنجامدا.

دواتر د.طالب ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسور لەجیاتی سەرۆکی زانکۆ گوتارێکی بەزمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد، باسی گرنگی ئەو پەیوەندییە ئەکادیمیانەی کرد، باسی ئەو خاڵە هاوبەشانەی کرد کەوڵاتی هندستان و حکومەتی هەرێم هەیانە وەک ڕێزگرتن لەکولتورو فرە کولتوری پێکەوە ژیان و پێشکەوتنەکان لەو بوارە، هەروەها باسی کرد کەپێمان وایە کونسوڵی نوێی هندستان هاریکارێکی باش دەبێت بۆ بەهێزکردن و هەماهەنگی دروستکردن لەنێوان زانکۆکانی کوردستان بەگشتی بەتایبەتی هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ زانکۆ ئاستبەرزەکانی وڵاتی هندستان، کونسوڵ پردی ئەو پەیوەندییە دەبێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی وڵات و زیاتر پێشکەوتنی بواری ئەکادیمی وڵات و زانکۆمان بەتایبەتی .

پاشان چالاکییەکی دیکە بەڕێوەچوو کە بریتی بوو لە پێشکەشکردنی سیمینارێک لە لایەن کونسوڵ و تێیدا خوێندن و چۆنیەتی خوێندن لەوڵاتی هندستان بۆ ئامادەبووان شیکرایەوە، شێوازی خوێندن چۆنە، ئەو سکۆلەرشیپانە باسکران کە قوتابیانی دەرەوەی وڵاتێ هیندستان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، هەندێک لەو سکۆلەر شیپانە بە پێی مەرجەکانیان دەکرێت بەخۆرایی وەربگیرێن و ئەو کاتەش هەموو خەرجییەکان لەئەستۆی حکومەتی هندستان دەبێت.

زانکۆ و بەشەکانی ئەوان بۆ هەموو وڵاتانی جیهان واتە 180 وڵات خزمەت دەکات، کونسوڵی گشتی هندستان هەموو جۆرە هاوکارییەکی خۆی نیشاندا هاوکاری پێشکەشی قوتابیان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن بۆ پێشکەشکردن بۆ سکۆلەرشیپەکان.

و زانستی.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە وانەی ئینگلیزی لە کۆلێژ و پەیمانگەکان رێکدەخات

ئەمڕۆ پێنچ شەممە 14ی دیسەمبەری 2023، لەهۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرک شۆپێک لەژێر ناونیشانی Technical English بۆ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی لە گشت کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بەزانکۆمان سازکرا.

لە دەستپێکدا وتاری بەخێرهێنان لە لایەن پ.ی.د.نەجیب تۆما بتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پێشکەش کرا دواتر سیمنارێک لە لایەن د.دەشنێ ئازاد صدیق لەژێر ناوی Curriculum Development For English Language پێشکەشکرا.

پاشان پانێڵێکی تایبەت بە بەپەرتووکی Technical English لەلایەن دانەرانی پەرتووک پێشکەشکرا، چۆنیەتی وتنەوەو ئاستەنگەکانی بەردەم ووتنەوەی پەرتووک ، دوای وەرگرتنی پرسیارو پێشنیار لەلایەن دانەرانی  پەرتووک وەڵامدرانەوە.

لە کۆتاییشدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە دانەرانی پەرتووک.

سەرۆکی زانکۆ نازناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەری بەخشییە د. ارشد صديق عبدالله شێخ

ڕۆژی چوار شەممە 13ی دیسەمبەری 2023، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر نازناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەری بەخشییە د. ارشد صديق عبدالله شێخ- مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و سەرۆکی بەشی تەکنیکی ژمێریاری.

لە مەراسیمەکەدا پ.ی.د. نەجیب توما بتو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی ئامادەبوو، د,. ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆ، خۆشحاڵی خۆی بە پلەبەرزکرنەوەی ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوەی زانکۆمان دەربری و گوتی: زۆر پێخۆشحاڵم بەهۆی پلە بەرزکردنەوەی ئەندامان و مامۆستایانمان ئەوەش کۆڵەکەیەکی گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆمانە، و پشتگیری تەواوی هەموو مامۆستایان دەکەم بۆ ئەوەی بگەن بەئاستی بەرزتر تا خزمەتی زیاتر و باشتر بکەن، دڵخۆشم کە ئێستا رێژەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانمان پلەی پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەریان وەرگرتووە، دڵنیاتان دەکەمەوە لەم کارە باشانە بەردەوام دەبین بۆ خزمەتی زانکۆ و ئەندامان و قوتابیانمان.

لای خۆشیەوە پ.ی. د. ارشد صديق زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبووانی کرد و هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان خواست و زۆر دڵخۆش بوو بە ڕێزلێنان و پلە بەرزکردنەوەکەی و بەڵێنی دا بە هەموو توانای خۆی کار بۆ پێشخستنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکات.