پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێریان کرد و لەلایەن پ.ی.د.مراد ئەمیر ئەحمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ پێشوازییان لێکرا.
دواتر سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سیمستەری یەکەمی ساڵی خوێندنی 2024-2025یان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان کرد.
هەر لە میانی سەردانەکەیاندا، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و دەستخۆشی لێکردن بۆ کارەکانیان و گوێی لە سەرەنج و راوبۆچوون و داواکارییەکانیان گرت.




