Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەزگای روانگە جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەزگای روانگە جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگرانی کۆلێژ و پەیمانگاکان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی زانکۆ، سەردانی دەزگای روانگەیان کرد و لەلایەن حەسەن شێخ عەلائەددین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە پێشوازییان لێکرا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیرۆزبایی ئاراستە کردن و بەبۆنەی دەست بەکاربوونیان لە ئەرکی نوێیان و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لای خۆیەوە حەسەن شێخ عەلائەددین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی کرد و سوپاسی کردن بۆ سەردان و پیرۆزباییان.

هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەزگای روانگە کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لە پەیوەندی بەردەوامدابن.

 

ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و گشت ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ژمارە 4ـی ئاسایی ئەنجومەنەکە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، دەستخۆشی لە بەشە زانستییەکانی کۆلێژ و پەیمانگا کرد کە ژمارەیەکی زۆری قوتابیانیان وەرگرتووە و هیوای خواست کە قوتابیانی وەرگیراو بە سەرکەوتویی خوێندنیان تەواو بکەن، هاوکات سوپاس راگر و ستافی کۆلێژ و پەیمانگاکانی کرد و دەستخۆشی لێکردن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سیمستەری یەکەم کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پ.ی.د.نجیب تۆما بتۆ بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری سیمینارێکی سەبارەت بە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری ئەنجامدا و تیایدا باسی لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژ و پەیمانگا تەکنیکییەکان کرد.

پاشان د.رێبین صمد، مامۆستا لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر سیمینارێکی لەبارەی سەردانی بۆ زانکۆی شەنگهای بۆ وڵاتی چین پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە گرنگی سەردانەکەی کرد.


‎دواتر دەستکرا بە گفتوگۆکردنی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و بابەتی دیکەی زانستی و کارگیری و پرسی تایبەت بە قوتابیان باس کرا و چەند پێشنیار و راسپاردەیەک خرایە بەرباس و بڕیاریان لەبارەوە درا.

 

خولێکی تایبەت بە ڕاهێنانی ڕاهێنەران بۆ گوتنەوەی بابەتەکانی کارسازی و کارامەییەکانی دامەزراندن بەڕێوەچوو

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، خولێکی ڕاهێنانی دوو رۆژە بۆ ڕاهێنانی ڕاهێنەران بۆ ئامادەکردنی فاکەڵتییەکانی زانکۆکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ گوتنەوەی بابەتەکانی کارسازی و کارامەییەکانی دامەزراندن کۆتاییهات.


هەر یەک لە پ.ی.د.هەتاو کریم خضر بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کارو پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆمان و م. هدی صباح نجم الدین نوێنەری سەنتەری پرەپێدانی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدار بوون لەو خولەدا.

 

فێستیڤاڵی ساڵانەی زانستی خۆراک لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، پ.ی.د.مراد امیر احمد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر، پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر، م.ئامانج برادۆستی بەرپرسی لێژنەی ناوچەی زانکۆ، م.بهزاد حلمی حسێن بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، سەرمەند حەمید بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی و یاریدەدەری راگر و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران، فێستیڤاڵی ساڵانەی زانستی خۆراک لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوەچوو.

لە فێستیڤاڵەکەدا وێڕای نمایشکردنی شانۆگەرییەک لەلایەن قوتابیانی بەشی ئافرەتان و لەدایکبوون، هاوکات کتێبێک لە نووسینی م.پشتیوان محمد ناسێندرا و دواتر فێستیڤاڵی خۆراک کە تیایدا ژمارەیەک خۆراک و شیرینی نمایشکران و باس لە سوودە تەندروستییەکانی کرا.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەشداربووانی دیکە دەستخۆشیان لە راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر و رێکخەرانی ڤێستیڤاڵەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.