ئەمڕۆ یەک شەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2024 پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و م.بەهزاد حلمی حسین بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی تەکنەلۆجی و کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێریان کرد و لەلایەن راگرایەتیەکانیان پێشوازیان لێکرا.
دواتر سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆڵییەوە، بۆ ئاگاداربوون لە کێشە و گیروگرفتەکانی قوتابیان لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ ئەنجامدان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
پاشان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و لە دانیشتنێکدا ئەرک و ماندوبوونیانی بەرز نرخاندن و دەستخۆشی لە لێژنەی ناوبراو و مامۆستایان کرد.
هەر لەمیانی سەردانەکەیدا پ.د. ئیدریس هەرکی بەشێک لەو پڕۆژانەی بەسەرکردەوە کە لە ماوەی رابردوو ئەنجامدراون ئەوانەش کە ئێستادا لەبواری جێبەجێ کردندان.












