ڕۆژی دووشەممە ٤ـی ئاداری ٢٠٢٤، لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە بەشداری هەریەکە لە ( هەڵگورد شێخ نەجیب- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پ.د. مونا یاقو- سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، مونا قەهوەچی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی)، لە ژێر دروشمی “بە نەمانی کورسی کۆتاکان، پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر پرسیار”، نوسینگەی مافی مرۆڤی سۆران بە هەماهەنگی کۆلێژی تەکنیکی سۆران، پانێلێکی سەبارەت بە دوایین بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد.
لە سەرەتای پانێلەکە (پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران لەپاڵ بەخێرهێنانی میوانان لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی دەستەڵاتی سیاسی کوردستان بە ئامانجی ڕەنگاڵەیی هێشتنەوەی کۆمەڵگای کوردستان، وەکو کۆمەڵگایەکی فرە ڕەنگ لە نەتەوە و ئاینی جیاواز و گوتی:” سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بڕوای وابووە کەوا جگە لە کورد نەتەوەی دیکەش لە کوردستاندا هەن، بۆ ئەوەی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی سیاسی بەرجەستە بێت، کورسی تایبەتیان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ دیاریکردووە، تا ئەوانیش لە ڕێگای گەورەترین دامەزراوەی یاسایی کوردستان پارێزگاری لە داواکاری و مافە ڕەواکانیان بکەن”.
دواتر جەواد سوار- بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی سۆران تیشکی خستە سەر مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و گوتی:” ئێمە گەواهی ئەوە دەدەین کە پێکهاتەکان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە نەخشەی سیاسی هەرێمی کوردستان، بەشداریپێکردنی کۆتاکان لە پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا وەک تابلۆیەکی ڕەنگاوڕەنگ پیشانی دەرەوە دراوە، بۆئەم مەبەستەش کاتێک سەرکردەکانی کوردستان سەردانی دەرەوە دەکەن یاخود یەکێک لە سەرکردەکانی دەرەوە سەردانی هەرێم دەکەن بە شانازییەوە باسی پێکەوەژیانیان کردووە لە کوردستان.
دواتر بەڕێوەبەری پانێل سیروان مەحموود مامۆستای زانکۆ پرسیارەکانی ئاراستەی بەشداربووانی پانێلەکەی کرد و بە تێر و تەسەلی گفتوگۆ لەسەر دوایین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کرد کە تێدا د. مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان گوتی:” من بۆچوونم ئەوەیە ئەگەر هاتوو ئەو بڕیارە بەم شێوەیە بێت پێکهاتەکان کەسیان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەن، چونکە ئەگەر هاتوو پەرلەمانی کوردستان تەنها یەک پێکهاتەی تێدا بەشدار بێت، ئەوا کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەڕاستی ئەوە مانای ئەوەیە کە دیموکراسییەت نییە و ئەوەش باجێکی زۆری دەبێت بۆ ئەو کەسانەی پاڵپشتی ئەم بڕیارەیان کردووە”.
لە درێژەی پانێلەکە مونا قەهوەچی ڕووی لە ئامادەبووان کرد و گوتی:” هەندێک تۆمەت دەخرێنە پاڵ پێکهاتەکان و دەڵێن پێکهاتەکان هاوکار و هاوئاوازن لەگەڵ لایەنێک، پێکهاتەکان بەشانازییەوە هاوپەیمانن لەگەڵ ئەم لایەنە دیاریکراوە ئەمە شتێکی شاراوە نییە، چونکە چۆن بۆ لایەنەکانی دیکە ڕەوایە بۆ بەرژەوەندی خۆیان هاوپەیمانی ببەستن، ئێمەش ئەم هاوپەیمانییەتەمان ئەنجامدا لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان”.
یەکێک لە بەشداربووەکانی دیکەی پانێلکە هەڵگورد شێخ نەجیب بوو کە تایبەت لەبارەی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دواو گوتی:”ئێمە لە خێزانەکەمان ئەوەندە لەگەڵ پێکهاتەی کریستیانەکان تێکەڵببووین ئەو پەیوەندیەی ئێمە لەگەڵیان هەمانبوو لەگەڵ موسڵمانان نەمانبوو، کریستیانەکان لە سۆران میوان نین بەڵکو خەڵکی ئەم شارەن و کوردستان بەم پێکەوەژیانە جوان بووە”.
ڕۆژی هه‌ینی 1ی ئاداری 2024 به‌سه‌رپه‌رشتی د. سیروان له‌تیف حاجی ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران و هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابییان، مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابییانی كۆلێژ سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران له (بارزان)یان كرد.
هاوشانی گشت چین و توێژه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له خه‌بات و به‌رخودانی بارزانی نه‌مر و ئیدریس بارزانی، كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ سه‌ر گلكۆی نه‌مران له بارزان ئه‌نجامدا.
له سه‌ردانه‌كه دوای خوێندنه‌وه‌ی سووره‌تی فاتیحا له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران، ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران-د. سیروان له‌تیف حاجی وته‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی 45 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆچی دوایی بارزانی نه‌مر پێشكه‌ش كرد و، له وته‌كه‌یدا وێڕای به‌ڵێندان به به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕێبازی بارزانی كه له‌سه‌ر بنه‌مای (یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و ئازادی) بنیاتنراوه، ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قوتابییانیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه په‌روه‌رده بكه‌ن.
له 1ی ئاداری 1979 مسته‌فا بارزانی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گیانی له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌مان مانگ له مه‌راسیمێكدا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌خاك سپێردرا، له ساڵی 1993 ته‌رمه‌كه‌ی له گه‌ڵ ته‌رمی ئیدریس بارزانی گه‌ڕێندرانه‌وه باشووری كوردستان و له بارزان ئامانه‌تی زه‌وی كران.
به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی قوتابی له هۆڵه داخراوه‌كانی خوێندن و وه‌رگرتنی وانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران- د. سیروان له‌تیف حاجی، وانه‌ی جینۆسایدی قوتابییانی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان قۆناغی یه‌كه‌م، له مۆنیمێنتی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له بارزان خوێندرا.
ڕۆژی شه‌ممه 24ی شوباتی 2024 قوتابییانی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان قۆناغی یه‌كه‌م، یه‌كه‌مین وانه‌ی جینۆسایدیان به‌شێوه‌ی مه‌یدانی له مۆنیمێنتی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له بارزان، له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی مۆنیمێنته‌كه و به ئاماده‌بوونی مامۆستایانی بابه‌ت وه‌رگرت.
له‌و وانه مه‌یدانییه‌دا وێڕای خستنه‌ڕووی مۆنیمێنتی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له ڕووی شێوه و ناوهڕۆك، تیشك خرایه سه‌ر پڕۆسه‌كانی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد به‌گشتی و ئه‌نفالی بارزانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی.
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه زانستییه‌كه‌یان بۆ ده‌ڤه‌ری بارزان تا به‌شێوه‌ی مه‌یدانی وانه‌ی جینۆساید بخوێنن، قوتابیی و مامۆستایانی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان قۆناغی یه‌كه‌م، سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانییان كرد و، له‌لایه‌ن شێخ خه‌ڵات بارزانی، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لێكران.
له سه‌ردانه‌كه سه‌رۆكی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان-م. دڵشاد عه‌بدولخالق وته‌یه‌كی به‌ناوی كۆلێژ پێشكه‌شكرد و له‌وته‌كه‌یدا وێڕای گه‌یاندنی وه‌فا و خۆشه‌ویستی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی بۆ بارزانی نه‌مر و ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد، به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕێبازیان دوپاتكرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا شێخ خه‌ڵات بارزانی به ناوی سه‌رۆك بارزانی له‌پاڵ به‌خێرهێنانی شاندی مامۆستا و قوتابییانی كۆلێژ، باسی له بزاڤ و به‌رخودانی بارزان و بارزانییه‌كان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی ئێستای كرد و، ڕاشیگه‌یاند، سه‌رده‌مێك كه بارزانی شۆڕشی ده‌كرد دوژمنان له‌به‌ر ناسنامه‌ی كوردبوونمان دژایه‌تییان ده‌كردین ئێستاش كه دژایه‌تیمان ده‌كرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه.
دواین وێستگه‌ی سه‌ردانه زانستییه‌كه‌ی قوتابی و مامۆستایانی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی بوو، كه بووه جێی سه‌رنجیان.
ڕۆژی دووشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٤ ، له ڕۆژی جیهانی شێرپه‌نجه به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، لە هۆڵی بۆنەکانی کۆلێژ پانێلێكی سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بۆ هه‌ریه‌ك له ( د. بێستوون ئه‌حمه‌د و د. هۆلیم هاشم) به‌ڕێوه‌برد.
پانێله‌كه كه له‌لایه‌ن دڵشاد عه‌بدولخالق- سه‌رۆكی به‌شی شیكاری نه‌خۆشیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برا، تیایدا باس له جۆر و هۆكاری گه‌شه‌كردنی و ماكه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كرا و بۆ خۆپاراستن و ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنیشی ڕێكاره‌كان خرانه ڕوو.
سه‌ره‌تای پانێله‌كه د. بێستون ئەحمەد تیشکیخسته سەر جۆرەکانی شێرپەنجە و هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی، له‌و چوارچێوه‌یه (جگەڕە کێشان،ستایلی ژیان و خۆراکی تەندروست و پیسبوونی ژینگە)ی به هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بینی.
د. بێستون له‌باره‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كه، گوتی:”هه‌رچه‌نده ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه له سه‌ره‌تادا سه‌خته، به‌ڵام ئه‌نجامدانی پشكنینی ناو به‌ناو، ڕێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیه‌كه و هێشتنه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌میدا ده‌كات، به‌مه‌ش ئومێدی زاڵبوون به‌سه‌ریدا له سه‌دی سه‌د نزیك ده‌كاته‌وه”.
د. هۆلیم هاشم، كه پسپۆری خۆراكی ته‌ندروسته یه‌كێكی تر بوو له‌و پانێلستانه‌ی كه له پانێله‌كه‌ی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران به‌شداربوو و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆراك و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ش گووتی:” خۆراک و جۆره‌كه‌ی، ستایلی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشی شێرپەنجە هەیە”.
له‌باره‌ی خۆراكه زیان به‌خشه‌كانیشه‌وه گووتی:” زۆر خواردنی خۆراکە خێراکان و قوتوبەندكراوه‌كان، مه‌ترسی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه زیاد ده‌كات”.
شایەنی باسە ، لە ڕۆژ ژمێری ساڵانەدا ڕۆژی ٤ـی شوبات بەرۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە دیاریكراوە، كە ساڵانە رێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە، هۆشیاری و چۆنییەتی خۆپارێزی و رێگەكانی ئاشكرا كردنی پێشوەختەی ئەو نەخۆشییە بڵاودەكاتەوە كە بەترسناكترین نەخۆشی لەجیهاندا دەدانرێترووبەرووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.