Author Archives: Karzan kamal

کۆتایی هاتن بە خولی فریاگوزاری سەرەتایی(( First Aid ))

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٢/٢٠ لە هۆڵی (کتیبخانە)ی کۆلێژەکەمان بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ بەڕێز ( م .پاکستان محمدامین یوسف )، قایمقامی قەزای ناوندی سۆران بەڕێز ( رەجەب زبێر حارس ) و بەرێز ( مقدم ئازاد شاکر ) نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ، کۆتایی بە خولی فریاگوزاری سەرەتایی هات.

لە سەرەتای مەڕاسیمەکەدا ( م. پاکستان محمەدامین ) ڕاگری کۆلێژەکەمان وتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی مامۆستا و پسپۆرانی کرد کە هەڵسان بە کردنەوەی ئەم خولە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ.

هەروەها بەڕێز قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران ( رەجەب زبێر ) وتەیەکی پێشکەش بە بەشداربووانی خولەکە کرد و سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی کۆلێژەکەمان کرد بۆ کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە.

لە کۆتاییدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی فریاگوزاری سەرەتایی دابەش کرا ، سوپاس و پێزانین بەخشرا بە ڕاهێنەرانی خول .

سەردانی ڕاگری کۆلێژ و ئەنجومەنی کۆلێژ بۆ هەر دوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٢/١٩ بە بۆنەی ٧٠ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی کوردستان ، بەڕێز ( م. پاکستان محمدامین یوسف ) ڕاگر و ستافی ئەنجومەنی کۆلێژ و ستافی ماموستایان سەردانی ئەم دوو ڕێکخراوەیان کردن.ئەم ڕۆژە پیرۆزە بەرز نرخێندرا

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم / سیمستەری یەکەم ڕاگەیەندرا.

هەر قوتابییەک گازندە (پەڵپ)ی هەیە دەتوانێت رۆژانی یەک شه‌ممه‌ و دوو شەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی هۆبەی ( ژمێریاری ) لە ڕاگرایەتی بکات بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی گازندە.
بەھیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان.

بۆ وەرگرتنەوە ئەنجام سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://bologna.epu.edu.iq/adminects/

چالاکی هۆشیار کردنەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بۆ قوتابخانەی (ئامادەیی زاستی گولی زەردی کچان و دواناوەندی کەناری وێژەیی کچان )

ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٢/١٥ لە رۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵان دا بەسەرپەرشتی ماموستایانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان (م. هەڤرس عبدی ) و (م.کاژین مطلب ) و (م.دیمەن فاخر ) و (م.شرین جبار) و (م.شریهان حکمت) و قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەیانیان قۆناغی دووەم ،هەڵسان بە ئەنجامدانی چالاکی هۆشیار کردنەوە لە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بۆ قوتابیان ۆ مامۆستایانی هەردوو قوتابخانە.
لەسەرەتا دەستکرا بە پێشکەش کردنی سمیناری زانستی کە ناوەڕۆکەکەی باس لە هۆکاری دروست بوونی نەخۆشی شیرپەنجە و خۆپاراستن و ناسینەوەی نیشانەکان و دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کرا.
پاشان دەستکرا بە دابەش کردنی برۆشۆر و پۆستەر بەسەر قوتابیان و ئەنجامدانی پشکنینی شەکرەی خوین دیاری کردنی کێشی لەش بە حالەتەکانی ئاسایی و نائاسایی و چەندین چالاکی تر.

بە ناوی کۆلێژی تەکنیکی سۆران سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی هەردوو قوتابخانەکان دەکەین کە زۆر هاوکارمان بوون بۆ ئەنجامدانی چالاکییە.