Author Archives: Hallo Majed

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتی ئەرمینیا لە هەولێر دەکەن

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 13ـی ئەیلولی 2022 یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتو بە یاوەری راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی کونسولخانەی وڵاتی ئەرمینیایان لە هەولێر کرد و لەلایەن کونسوڵەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی زانکۆ و زانکۆکانی وڵاتی ئەرمینیا لەرێگەی کونسوڵخانەی ناوبراو.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری کردنی کونسوڵخانە کرا لەبواری ئەکادیمی بەتایبەتی کردنەوەی بەشی هەنگەوانی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر کە بڕیارە پرۆپۆزەڵی کردنەوەی بەشەکە ئامادە بکرێت تاکو لە داهاتوودا بەشەکە بکرێتەوە.

شاندێکی حکومەتی هەرێم بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوی سپارکی نێودەوڵەتی دەکەن

رۆژی 13ـی ئەیلولی 2022 شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د. هێمن میرانی بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ، د. محمد کەلاری بەرێوەبەری گشتی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشدارییان لە نۆهەمین کۆنفرانسی رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی لە ئەمستەردام کرد.

شاندەکەی حکومەتی هەرێم لەسەر بانگهێشتی فەرمی رێکخراوی سپارک بەشدارن لەنۆهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوەکە

9th edition of its annual IGNITE conference
لەژێر ناونیشانی

Reimagine Jobs

کە تایبەتە بە رەخساندنی هەلی کاری پێشکەوتوو بۆ ئافرەت، ئاوارەکان، و خاوەن پێداویستی تایبەت لە وڵاتەک گەشەسەندووەکان بە دابینکردنی خولی راهێنانی تایبەت لە بوارە جیاجیاکانی کار.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ساڵی 2019ـەوە رێکەوتننامەی واژوو کردووە لەگەڵ رێکخراوی سپارک هۆڵەندی بۆ جێ بەجێکردنی پرۆگرامی تایبەت بە کۆجبەران و کەم دەرامەت و دەرچوانی زانکۆ بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆیەکانیان و تاکو بتوانن لەرێگەیەوە هەلی کار بەدەست بهێنن.

زانکۆی پۆلیتەکینیکی هەولێر وەک شەریک لە جێ بە جی کردنی پرۆژەکانی سپارک لە عێراق و هەرێم چەندین خولی راهێنان و کاروچالاکی بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ناوبراو جێبەجێ کردووە لە بواری پەرەپێدانی توانای دەرچووان و قوتابییانی کۆچبەر لە زانکۆکەمان.

سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 12ـی ئەیلولی 2022 لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتو لە رێورەسمێکدا سوپاس و پێزانینی بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکیی بەخشییە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری.

لە رێورەسمەکەدا کە هەریەک لە راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێر و بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون د. نجیب پەیامی پیرۆزبایی و دەستخۆشی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی گەیاندە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە هەر سێ پێوەری (زانست خوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا، فیدباکی قوتابیان) لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژەکانی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێر و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لیستی ناوی پاڵێوراو و وەرنەگیراوانی پەیمانگەی پێنج ساڵە بەشێوەی بەرایی رادەگەیەنێت

بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرلیستی ناوی پاڵێوراوان و وەرنەگیراوانی پەیمانگەی پێنج ساڵەی کۆمپیوتەر ئەوانەی فۆرمیان پێشکەشیان کردبوو بە مەبەستی وەرگرتنیان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەشی سیستەمی زانیاری، راگەیاند کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

تێبینی: ئەنجامە بەراییەکان ئەنجامی کۆتایی نین، دوای دەرچوونی فەرمانی وەزاری لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی وەرگیراوان بڵاودەکرێتەوە.

لیستی ناوەکان:

لیستی ناوی پاڵێوراوانی پەیمانگەی پێنج ساڵە بۆ بەشی سیستەمی زانیاری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاریی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

لسیتی ناوی وەرنەگیراوانی پەیمانگەی پێنج ساڵە بۆ بەشی سیستەمی زانیاری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاریی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر