شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتی ئەرمینیا لە هەولێر دەکەن

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 13ـی ئەیلولی 2022 یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتو بە یاوەری راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی کونسولخانەی وڵاتی ئەرمینیایان لە هەولێر کرد و لەلایەن کونسوڵەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی زانکۆ و زانکۆکانی وڵاتی ئەرمینیا لەرێگەی کونسوڵخانەی ناوبراو.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری کردنی کونسوڵخانە کرا لەبواری ئەکادیمی بەتایبەتی کردنەوەی بەشی هەنگەوانی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر کە بڕیارە پرۆپۆزەڵی کردنەوەی بەشەکە ئامادە بکرێت تاکو لە داهاتوودا بەشەکە بکرێتەوە.