Author Archives: admin

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە وۆركشۆپى ئه‌كادیمیایى به‌ریتانى دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر به‌شدارییان له‌ وۆركشۆپێكى نێوده‌وڵه‌تى کرد كه‌ بۆ ماوەی سێ رۆژ له ‌شارى سلێمانى بەرێوەچوو.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێکهاتبوون لە د. عبدالله عمر یاسین و د. هەتاو کریم خضر بەشداریان لە وۆرکشۆپێکدا کرد، کە زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانی به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زانكۆى (یو ئێل سی)ـى به‌ریتانى هه‌ڵسابوو به‌ ئه‌نجامدانى بۆ ماوەی سێ رۆژ لە رێکەوتی 30/5/2019 تا 1/6/2019 کە بۆ به‌هێزكردنى تواناى ستافى ئه‌كادیمى زانكۆكانى عێراق به‌مه‌به‌ستى بڵاو كردنه‌وه‌ى تۆژینه‌وه‌ى زانستى له‌گۆڤاره‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان رێکخرابوو.

وۆركشۆپه‌كه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى نووسینى به‌شه‌كانى تۆژینه‌وه‌ كرد (پوخته‌ ، میثۆد ، شیكردنه‌وه‌ى داتا ، لێكۆڵینه‌وه‌ پێشینه‌یه‌كان ، هه‌ڵبژاردنى گۆڤارى گونجاو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌) هه‌روه‌ها باسى چۆنیه‌تى به‌ده‌ست هێنانى سكۆله‌رشیپ و گراند كرا.

وۆركشۆپه‌كه‌ له‌ لایەن چه‌ند ستافێكى به‌ توانا لە زانكۆكانى به‌ریتانیا به‌رێوه‌چوو کە فه‌ندكرابوو له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیاى به‌ریتانى.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خشتەی ئەزمونەکانی خوولی دووەمی کۆلێژ و پەیمانگەکان بڵاودەکاتەوە

زانکۆی پۆلیەکنیکی هەولێر خشتەی ئەزمونەکانی خوولی دووەم(بەیانیان) و (ئێوارانی)ی کۆلێژ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی(۲۰۱۸-۲۰۱۹) ڕادەگەیەنێت بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری گشت قوتابیان دەکەینەوە کە ئەزمونەکانی خوولی دووەم ڕۆژانە لە دوو کاتی جیاواز بۆ دەوامی بەیانیان و ئێواران ئەنجام دەدرێن بەپێی ئەم خشتانەی خوارەوە:

کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر

——————————————————————————————————————

کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر:

بەیانیان

ئێواران

——————————————————————————————————————

کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر:

بەیانیان

ئێواران

——————————————————————————————————————

پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە

دەوامی بەیانیان کاژێر(9)ی سەرلەبەیانی دەست پێدەکات بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:

دەوامی ئێواران لە کاژێر(2)ی دوای نیوەڕۆ دەست پێدەکات بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:

——————————————————————————————————————

پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر:

——————————————————————————————————————

پەیمانگەی تەکنیکی خەبات:

——————————————————————————————————————

پەیمانگەی تەکنیکی سۆران:

بەیانیان

ئێواران

——————————————————————————————————————

پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان:

——————————————————————————————————————

پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر:

بەشی کارگێری یاسا قۆناغی یەکەم بەیانیان و ئێواران

بەشی کارگێڕی یاسا قۆناغی دووەم بەیانیان و ئێواران

بەشی ژمێریاری قۆناغی یەکەم و دووەم بەیانیان

بەشی ژمێریاری قۆناغی دووەم ئێواران

بەشی راگەیاندن قۆناغی یەکەم و دووەم بەیانیان

بەشی راگەیاندن قۆناغی یەکەم و دووەم ئێواران

بەشی تەکنیکی وەرگێڕان قۆناغی یەکەم و دووەم بەیانیان

بەشی تەکنیکی وەرگێڕان قۆناغی یەکەم و دووەم ئێواران

بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتیاری قۆناغی یەکەم

بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتیاری قۆناغی دووەم

بەشی ڕێبەری گەشتیاری قۆناغی یەکەم

بەشی رێبەری گەشتیاری قۆناغی دووەم

بەشی بازاڕگەری قۆناغی یەکەم

بەشی سیستەمی زانیارییەکارگێڕیەکان قۆناغی یەکەم بەیانیان

بەشی سیستەمی زانیارییەکارگێڕیەکان قۆناغی دووەم بەیانیان

بەشی سیستەمی زانیارییەکارگێڕیەکان قۆناغی دووەم ئێواران

——————————————————————————————————————

پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر:

بەیانیان قۆناغی یەکەم و دووەم

ئێواران قۆناغی یەکەم و دووەم

——————————————————————————————————————

پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە:

خشتەی بەشە کارگێڕیەکان بەیانیان و ئێواران قۆناغی یەکەم و دووەم

خشتەی بەشە پزیشکییەکان قۆناغی یەکەم بەیانیان

خشتەی بەشە پزیشکییەکان قۆناغی دووەم بەیانیان

خشتەی بەشە پزیشکییەکان قۆناغی دووەم ئێواران

بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان.
نوێ دەکرێتەوە..

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ئەو مامۆستایانەی کە پلەی زانستییان بەرز بووەتەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 30/5/2019 لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانەی کە توێژینەوەی زانستیان ئەنجام داوە و نازناوی زانستییان گۆڕاوە بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستا، هەروەها ئەو مامۆستایانەی کە بڕوانامەی دکتۆرایان بەدەست هێناوە.

لەسەرەتای مەراسیمەکە کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ئامادەبوون سەرۆکی زانکۆ وتەیەکدا دەستخۆشی لە مامۆستایان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی مامۆستایان دووپات کردەوە.

دواتر دەست کرا بە دابەشکردنی خەڵاتەکان لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێک بۆ بەرپرس و ڕێکخەرانی دڵنیایی جۆری کۆلێژ و پەیمانگەکان ئەنجام دەدات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 23 ی ئایاری 2019 لە هۆڵی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ وۆرکشۆپێک بۆ سەرجەم بەرپرس و رێکخەرانی دڵنیایی جۆری گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکیەکان بەڕێوەچوو.

وۆرکشۆپەکە لە ژێر ناونیشانی “ئەکادیمیک ستاف – رانکینگ – گوگڵ سکۆڵەر و رێسێچ گەیت” لەلایەن بەرێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی د. هێمن، مامۆستا هەردەوان مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەددین، بەرێوبەری دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستا نیان باسل و بەرپرسی هۆبەی زانستی سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستا کمال محمد پێشکەش کرا.

پێشکەشکاران بەوردی باسیان لە چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکانی دڵنیایی جۆری و بە ئۆنلاین کردنی هەموو داتاکانی مامۆستایان کرد و دواتر سەرنج و تێبینی ئامادەبووانیش وەرگیرا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و دەوڵەمەند کردنی کارەکان.