Author Archives: admin

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ زیاتر لە ٦٠ مامۆستا و بەرپرسی دڵنیای جۆری رێکخست

رۆژی پێنج شەممە ٧ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمێکی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکخست بۆ رێزلێنانی لە زیاتر لە ٦٠ بەرپرسی دڵنیای جۆری و لێژنەی داتا بەیس و چالاکترین مامۆستایانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩.

لە مەراسیمەکەدا کە مامۆستایان و بەرپرسانی دڵنیای بجۆری سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئامادەی بوون، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کاوە عبدالکریم شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وتەیەکدا بۆ ئامادەبووان وتی:’ ئەمڕۆ خۆشحاڵین کە بروانامەی رێزلێنان و سوپاس و پێزانین پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە لەساڵی رابردوو ماندووبون لە کارەکانیان، بۆیە من دەەمەوێت چەند خاڵێکی گرنگ هەیە باسی لێوە بکەم، ئەویش پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی کاروباری کارگێڕێیە کە زۆر گرنگە، چونکە شەفافیترین جۆری کارکردنە، ئەوەش بۆ پرۆسەی دڵنیای جۆری پرسێکی گرنگە و جێگای گرنگی پیدانیشە “.

هەروەها وتیشی:” ئەمڕۆ سوپاس و پێزانیان دەبەخشین بە کۆمەلێک مامۆستا و بەرپرسی دڵنیایی جۆری و لێژنەی داتا بەیس ، کە هەموو ئەو کەسانەی هەڵبژیردراون لەرێگای لێژنەیەکەوە بووە و کارەکان بە پرۆسەیەکی زانستی ئەنجامدراون چونکە  پشت بەستراوە بە داخلکردنی داتا و زانیارییەکانی کە ئەوان لەماوەی ساڵی رابردوو داخیلیان کردوە وە ئەوانەی باشترین زانیاری و داتایان داخیلکردوە و ماندوبوون ئەو رێزلێنانەیان بۆ کراوە و شایەنی رێزلێنان بوون”.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، رونیشکردەوە، هەرچەندە کارەکان باش دەڕۆن بەڵام بەداخەوە بەشێک لە مامۆستایان لە کاتی داخڵکردنی داتاکانی دڵنیای جۆری داتای ساڵی رابردوویان داخیل بەسیستەمەکە کردبوو کە ئەوەش لای ئێمە جێگای نیگەرانی بوو هیوادارین مامۆستایان باشتر لەجاران کارەکەی خۆیان بکەن “.

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 6ـی تشرینی دووەمی 2019 ئەنجومەنی زانکۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە پەیمانگەی تەکنیکی سۆران ئەنجام دا، کە بڕیارە چەند بڕیار و رێنمایی و راسپاردەیەک دەربکرێ.
بەر لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی زانکۆ بە یاوەری ئەندامانی ئەنجومەن بەشە زانستیەکان و تاقیگە و کتێبخانە و یانەی قوتابیانیان بەسەر کردەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ مامۆستایان و فەرانبەران و قوتابیان کرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کاروبارەکانی پەیمانگە و رەوشی خوێندن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەبرد

رۆژی دووشەممە ٤ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەردەوامی و گرنگی بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکان لە خوێندنی باڵا، لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆکی بەشە زانستیەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.

هەریەک لە دکتۆر جەودەت جەعفەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کاگێڕی و دارایی و دکتۆر نەجیب تۆما یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی لە وێرکشۆپەکەدا ئامادەبوون و کە تایبەت بوو بە بەردەوامی خوێندن لە خوێندنی باڵا و هەروەها سیستەمی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی قوبرس و وردەکارییەکانی و سیستەمەکەش بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لە وێرکشۆپەکە لەلایەن پرۆفیسۆ دکتۆر ماجید هاشم پور پێشکەشکرا.

پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور ، کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە لە زانکۆی قوبرسی نێودەوڵەتی ، لە وێرکشۆپەکە تیشکی خستە سەر چۆنیەتی میکانیزمی خوێندن لە وڵاتی قوبرس و وتی:’ گرنگیدانی زیاتر بە توانای مرۆییەکان لە زانکۆکان و زیادکردنی توانای وەبەرهێنان و داهێنان لە هەنگاوە سەرەکیەکانە بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان و پێشخستنی و بەنێودەوڵەتی کردنیان لە سەر ئاستی جیهاندا، ئەوەش لەرێگای توێژینەوە و سیمیناری تایبەت بە گۆرانکاریە ژینگەیی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان وئابورییەکان کە سەرچاوەی گۆرانکارین لە هەموو کۆمەڵگایەکدا”.

پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور، وتیشی:’ ئاڵوگۆری قوتابیانی خوێندنی باڵا لەنێوان زانکۆکاندا بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا زۆرگرینگە بۆ بەنێودەوڵەتیکردن و بەردەوامی و ئەوەش بەهەماهەنگی و رێکەوتنی تایبەت دەبێت و چونکە ئاڵوگۆری زانستی و بنەرەتی پیشەیی دروست دەکات بۆ بەهێزکردنی توانای مرۆیی وئاستی زانستی قوتابیان، تا بتوانن باشتر توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانیان بکەن بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەیان و ئێمەش لەم چوارچێوەیە ئامادەییمان نیشانداوە کە ئالوگۆری قوتابیان لەنێوان زانکۆی ئێمە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی “.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکە ئامادەبوانی وۆرکشۆپەکە کە مامۆستا وسەرۆک بەشە زانستیەکان پرسیاری تایبەت بە میکانیزمی و چۆنیەتی خوێندن و سیستەمی خوێندنیان لە زانکۆی قوبرسی نیودەوڵەتی ئاراستەی پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور کرد و بۆ هەنگاوەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان”.

دواتریش بروانامەی رێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر لەلایەن  دکتۆر جەودەت جەعفەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ پێشکەش بە پرۆفیسۆر دکتۆر ماجید هاشمپور کرا بۆ ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە.

رێنماییەکانی خوێندنی باڵا ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمی باڵا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى (2019-2020) بڵاو دەکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنمایی خوێندنی ماستەر كلیك (رێنمایی ماستەر 2019) بكه‌
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنمایی خوێندنی دکتۆرا كلیك (رێنمایی دکتۆرا 2019) بكه‌
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنمایی خوێندنی دبلۆمی باڵا كلیك (رینمایی دبلۆمى ئەکادیمی 2019) بكه‌